ریم بوقمەرە پێشکەشکارى العربیە مەزڵوم عەبدى پێى وتم: ناچم بۆ ئەمریکا چونکە پاسپۆرتم نییە

14 كاتژمێر لەمەوپێش



پێشکەشکارى کەناڵى العربیە، ریم بوقمەرە، لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک ئەم وێنەیەى خۆى و مەزڵوم عەبدى بڵاوکردوەتەوەو ئاماژە بەوەدەکات مەزڵوم عەبدى پێى وتوە ناچێت ئەمریکا بۆ مەراسیمى دەسبەکاربوونى ترەمپ، چونکە پاسپۆرتى نیە، هەروەها وتوشیەتى ئەمە یەکەم سێڵڤیەتى لەژیانیدا کە گرتویەتى.

ئەو پێشکەشکارە دەڵێت: دیدارێکى ڕۆژنامەوانیم لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزلوم عەبدى سازداوەو پێى وتووم ناچێت بۆ مەراسیمى دەستبەکاربوونى ترەمپ، نەک لەبەر هۆکاری ئەمنی، بەڵکو لەبەر ئەوەی پاسپۆرتی نییە بەناوی مەزلوم عەبدیەوە.
ریم دەشڵێت لە گفتوگۆکەماندا زۆر دۆسیەمان وروژاندوە کە بۆ یەکەمجارە باسیان دەکات، دەربارەی دیدارەکەی لەگەڵ مەسعوود بارزانی و پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، هەروەها سەردانەکەی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، دەربارەی ئێران و تورکیا.
ئەوەش دەخاتەڕوو لە کۆتایی گفتوگۆکەدا مەزڵووم عەبدى پەیامی ڕاستەوخۆی پێشکەش بە هەندێک سەرکردەی سیاسی کردوە. بڕیارە لەچەند رۆژى داهاتوو ئەو دیدارە لە کەناڵى العربیەوە پێشکەش بکرێت.
پێشکەشکارى کەناڵى العربیە، ریم بوقمەرە، وتیشى: ئەم وێنەیەمان گرتووە، دواتر مەزڵوم عەبدى پێى ووتوم ئەمە یەکەم سێڵفیە لەژیانیدا گرتوویەتى.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار