قەتەر: ئاگربەست لە کەرتی غەززە سبەی کاتژمێر ٨:٣٠ دەست پێدەکات

12 كاتژمێر لەمەوپێش



ماجید ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ (شەممە) ڕایگەیاند: ئاگربەست لە کەرتی غەززە، سبەی یەکشەممە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی بە کاتی ناوخۆی قەتەر دەستپێدەکات، حەماس پێش هەر ڕۆژێک لیستی زیندانییە ئازادکراوەکانی فەلەستینی بڵاودەکاتەوە.
وتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى قەتەر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامۆژگاری براکانمان دەکەین کە خۆپارێزی بکەن و ئەوپەڕی وریا بن و چاوەڕێی ڕێنماییەکانی سەرچاوە فەرمییەکان بکەن، ئەمە لەسەر بنەمای کۆدەنگی نێوان لایەنەکانی ڕێککەوتنەکە و ناوبژیوانان هاتە ئاراوە.

وەزارەتی ناوخۆ لە کەرتی غەززە پێشتر ڕایگەیاندووە، هەر کە ڕێککەوتنی ئاگربەست کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەست بە بڵاوەپێکردن لە سەرجەم ناوچەکانی کەرتی غەززە دەکات، هەروەها داوای لە هاوڵاتیان کرد موڵک و ماڵی خۆیان بپارێزن و خۆیان لە هەر کارێک بەدوور بگرن کە ڕەنگە ببێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانى ئەوانى تر.

وەزارەتی دادی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند کە ٧٣٧ بەندکراوی فەلەستینی لە بەرامبەر ئازادکردنی وەجبەی یەکەمی بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
لە بەرامبەردا حەماس ئەمڕۆ (شەممە) ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی میکانیزمێکدا کە لە مەرجەکانی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیلدا لەسەری ڕێککەوتوون، لیستی ئەو زیندانییە فەلەستینییانە بڵاودەکاتەوە کە پێش هەر ڕۆژێکی ئاڵوگۆڕکردن ئازادکراون. 
نووسینگەی ڕاگەیاندنی زیندانیانی حەماس لە بەیاننامەیەکدا زیادی کرد: میکانیزمی ئازادکردنی زیندانییەکان پەیوەستە بە ژمارەی ئەو زیندانییە ئیسرائیلییانەی کە حەماس بە نیازە ئازادیان بکات، ئەمەش پڕۆسەیەک بە درێژایی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە درێژدەبێتەوە.

ڕۆژی هەینی، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ناوی 95 دەستگیرکراویان دەستنیشانکرد کە ڕۆژی یەکشەممە ئازاد دەکرێن، کە زۆربەیان ژن و کەم تەمەنن، زۆربەیان لە دوای 7ی ئۆکتۆبەر دەستگیرکران، ئاماژەیان بەوەدا کە ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر "بۆ ڕێگریکردن لە هەر ئاهەنگێکی گشتی". لەگەڵ ئازادکردنیان.

هەروەها ئیسرائیل ژمارەیەک زیندانی فەلەستینی بە سزای درێژخایەن ئازاد دەکات، لەوانە زەکەریا زوبێدی، سەرکردەی پێشووی لیواکانی شەهیدانی ئەقسا، باڵی چەکداری فەتح.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار