هەسەدە: 29 چەکداری سەر بە تورکیاى داگیرکار کوژراون

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئاکامى شەڕو پێکدادانەکانی سنوری بەنداوی تشرین، 29 چەکدارى سەر بەتورکیا کوژراون و  15 چەکداری دیکەشیان برینداربوون هاوکات  8 تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی گولەنەبڕیشیان تێکشکێنراون.
بەپێى ئامارەکەى هەسەدە تەنها بەماوەى (24) کاتژمێری شەڕ لە باشور و رۆژهەڵاتی مەنبج و بەنداوى تشرین، شەڕڤانان توانیویانە 29 چەکدار کوژراون، 15 چەکداری دیکە برینداربوون، 8 تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی گولەنەبڕ و ئۆتۆمبێلی سەربازیی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا تێکبشکێنن.

بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، بەرەبەیانی دوێنێ داگیرکەری تورکیا دەستیکردوە بە بۆردومانی چڕی دەوروبەری بەنداوی تیشرین و بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، پاشان، بەکرێگیراوان بە زرێپۆشەوە، لە دوو میحوەرەوە، هێرشیان کردوەتە سەر گوندی "خربەت ئەلزەمالە"، شەڕڤانانان بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.
لەو شەڕو پێکدادانانە ئەوە پشتڕاستکرایەوە ٨ بەکرێگیراو کوژران، ژمارەیەکیش بریندار بوون، دوو ئۆتۆمبێلی بەکرێگیراوانیان بە تەواوی تێکشکاندوە.
هەسەدە ئەوەش دەخاتەڕوو بەکرێگیراوەکان هێرشێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا، بە ژمارەیەکی زۆر، لەسەر لای ڕاست و چەپی گردی "سریاتێل"، هەروەها ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەورە بونەوە لەلایەن شەڕڤانانی ئێمەوە، لەوێش پێکدادانی توندوتیژ سەریهەڵدا و لە ئەنجامدا ٢١ بەکرێگیراو کوژراون  ١٥ کەسی دیکەشیان برینداربووە.

هەسەدە ئاشکرای کردووە؛ لەبەرەی بەرزاییەکانی سیریتل هێرشی بەرفراوان کراوەتە سەر سەنگەرەکانی شەڕڤانان و پێکدادانی قورس رویداوە و بەهۆیەوە 21 چەکدار کوژراون و 15 چەکداریش برینداربوون.
لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا یەکەی شەهید هارون کە تیمی راهێنراوی درۆنن 25 خاڵی ئەو گروپانەیان کردوەتە ئامانج و توانیویانە 3 تانک، 3 ئۆتۆمبێلی سەربازی، 4 خاڵی گروپەکان، 4 کۆگای چەک و تەقەمەنی و 2 ئۆتۆمبێلی سەربازی هەڵگری دۆشکایان کردووەتە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار