سودانى وەزارەتی دارایی ڕاسپارد پێداویستیەکانی کۆمسیۆن دابینبکات بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان
19 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک وهزیرانى عێراق، ڕێنمایی وەزارەتی دارایی کرد کە پێداویستیەکانی کۆمسیۆنى هەڵبژادن دابین بکات بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، وجەختیشی کردەوە لەسەر ئامادەیی تەواوی حکومەت بۆ پاڵپشتیکردنی کارەکانی کۆمسیۆن.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سهرۆكایهتی کۆبوونەوەیەکی كرد کەتیایدا عومەر ئهحمهد محهمهد سەرۆکی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی وئەندامانی دەستەی کارگێڕی و بهرپرسی نووسینگهی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وسەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئامادهبوون.
سودانی لەکۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد بۆ درێژکردنەوەی کارەکانی دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی بۆدا، ههروهها بهکورتهیهك سهبارهت به ئامادەکاری و ڕێکخستن و پێویستییەکانی کۆمسیۆن ئاگادارکرایەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی کە بڕیارە له کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت.
لە بەشێکى دبکەى کۆبونەوەکە، باس لە ئەگەری پەسەندکردنی کارتی نیشتمانی وەک بەڵگەنامەیەک بۆ هاوڵاتیان بۆ ئەوەی دەنگی خۆی بدات پێ بدات خرایهڕوو.
سەرۆک وهزیران ڕێنمایی وەزارەتی دارایی کرد کە پێداویستیەکانی کۆمسیۆن دابین بکات لهدوای ئامادەکردنی بودجە بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن، وجەختیشی کردەوە لەسەر ئامادەیی تەواوی حکومەت بۆ پاڵپشتیکردنی کارەکانی کۆمسیۆن بە هەموو توانایەکی بەردەست بۆ گهرهنتیكردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پەرلەمانی پاك وشەفاف.