هەسەدە: ساڵى ڕابردوو ١٧ داعـ.ـش کوژراون، 278 کەسیسمان لێ دەستگیرکردوون

14 كاتژمێر لەمەوپێش




ناوەندى ڕاگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات، ئامارو کاروچالاکی و ئۆپراسێۆنەکانى دژى رێکخراوى داعش، لەساڵى ٢٠٢٤دا بڵاوکردەوەو بەپێى ئامارەکە هەسەدە توانیویەتى ١٧ تیرۆریستى داعش بکوژێت و لەونایاندا ٦ سەکردەى ئەو ڕیکخراوە هەبووە، هاوکات ٩٨ ئۆپەراسیۆنیان لەدژى ئەندامانى ئەو گروپە ئەنجامداوە.
ئەمرۆ سێ شەممە، ناوەندى ڕاگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات هەسەدە، لەڕاگەیەندراوێکیاندا، ئامارەکەى ساڵى رابردوویان خستوەتەڕوو. 

هەسەدە دەڵێت، هێزه کانمان، سه ڕکه وتوو بوون لەبەدەستهێنانى سەرکەووتنى زۆر لەماوەى ساڵى ٢٠٢٤دا، بەرانبەر شانەکانى داعش، توانیومانە هەڕەشەو مەترسى تیرۆریستی له ناوخۆو دەرەوە کەمبکەینەوە، دەیان کارى ئەمنی سەرکەوتوانە ئەنجامدراوە.
ئەمانە پوختەی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییانەیە کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا لەلایەن دامەزراوە ئەمنییە سەربازییەکانمانەوە دژی بەکرێگیراوان و شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی "داعش" ئەنجامدراون:

ژمارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لەلایەن هێزەکانمانەوە ئەنجامدراوە (98) ئۆپەراسیۆن.
ژمارەی ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستی کوژراو: (17) کەس، لەنێویاندا (6) سەرکردە.
ژمارەی ئەو ئەندامە تیرۆریستانەی دەستگیرکراون: (278) کەس.
کۆنترۆڵکردنی بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی، هەروەها ئەو مادانەی کە لە دروستکردنی تەقەمەنی و تەقەمەنیدا بەکاردەهێنرێن.
ژمارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیانەی کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە ئەنجامدراون: 113 ئۆپەراسیۆن.
ژمارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لەلایەن هێزەکانمانەوە پووچەڵکراونەتەوە: (43).

لەبەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى هەسەدە دەڵێن هێزەکانمان بە دۆزینەوەی چەندین ئامێری تەقەمەنی و بێلایەنکردنیان و ڕێگریکردن لە بۆردومان و ئۆپەراسیۆنی تێکدەر، جگە لە ئەنجامدانی چەندین هەڵمەتی شانەی بۆ دەستبەسەرداگرتنی کۆشکەکانی داعش، بەتایبەتی لەسەر سنوورەکانی سوریا و عێراق، بیابان ناوچەکان و کەمپی ئەلهۆڵ و دەوروبەری.
ئەوەش دەڵێن هێزەکانى هەسەدە توانیویانە زۆرێک لەو ژینگەیانە وشک بکەنەوە کە پاڵپشتی چالاکیی ئەندامە تیرۆریستەکانی داعشیان دەکرد و نەهێڵن بگەنە خەڵکی ناوچەکە و ڕەشبگیرییان لێبکەن ئەوان سەرکەوتوو بوون لە دڵنیاکردنەوەی دانیشتوانی ناوچە گەرمەکان، ئەمە جگە لە بەرزکردنەوەی ئاسایشی دەوروبەری زیندانەکان و ڕێگریکردن لە گەیشتن بە شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی بەوان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار