لەتیف ڕەشید: دەبێت واز لەقۆناغە بهێنێن هەر بەمەعاش بژین

11 كاتژمێر لەمەوپێش



لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمارى عێراق، ڕایگەیاند، پێویستە سەرمایەدارانى کورد لەسەر ئاستى جیهان ڕۆڵ و دەنگیان هەبێت، هەوڵبدەن داهاتووى کوردستان ئابوریەکى بەهێزى هەبێت و واز لەو قۆناغە بهێنین کە هەر لەسەر مووچە بژین.
لەمیانی بەشداریکردنی لەکۆڕبەندی ئابووری جیهانی لەداڤۆس، لەماڵى کوردستان، .لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمارى عێراق، بەئامادەبوونى مەسرور بارزانى و ژمارەیەک لە سەرمایەداران وتەیەکى پێشکەشکرد.

لەبەشێکى قسەکانیدا سەرۆک کۆمار ئەوەى خستەڕوو پێویستە سەرمایەدارانى کورد لەسەر ئاستى جیهان ڕۆڵ و دەنگیان هەبێت، کاربکەن بۆ ئەوەى کۆمپانیاو سەرمایەدارەکانى ئەوروپاش لەڕیگەى ئەوانەوە بێنە کوردستان.
وتیشى: سەرمایەدارانى دەرەوە بەشداری پێبکەن لە دروستکردنى کارو کارخانە، بۆ ئەوەى داهاتووى کوردستان  ئابوریەکى بەهێزى هەبێت و واز لەو قۆناغە بهێنین کە هەر لەسەر مووچە بژین.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، لەتیف ڕەشید وتى: حەزدەم پێتا بڵێم ئەمە تەنها لەکوردستان نیە کە گرنگى دەدرێت بەمووچە، بەڵکو لەعێراقیش وایلێهاتووە، وتیشى: لە ٨٠%ى بوودجە بۆ مووچە دەڕوات، رێژەى ئەم مووچەیەش ساڵ بەساڵیش زیاتر دەبێت.
سەرۆک کۆمارى عێراق، ئەوەشى خستەڕوو ژمارەى دانیشتوانى عێراق ئێستا نزیکەى ٤٥ ملێۆن کەسە، لە ٥٦%ى دواى ٢٠٠٣ لەدایک بووە، ماناى ئەوەیە ئەو جیلە بەو قۆناغەدا نەڕۆشتوون کە خەباتى کوردى تێدابووە یان ئەو ناخۆشیانەى بەسەر کوردا هاتووە.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتى: من هانى سەرمایەداران دەدەم تەنها لەکوردستان خەریک نەبن بەڵکو بچنە ناوچەکانى دیکەش ئێستا بارودۆخ ئارام و ئاسایشە ئەو بازاڕەى کراوەتەوە لەعێراق سەرمایەدرانى کوردیش سودى لێوەربگرن.

سەرۆک کۆمار دەڵێت: ئێمە پێویستە هانى کەرتى تایبەتیش بدەین و پشتیوانیان بین، بۆ ئەوەى ئەو فشارەى لەهەرێم و عێراقیشە بۆ مووچە کەمى بکەینەوە، تاوەکوو ئەوە نەکەین ناتوانین بەرەوپێشچوونى گەوەرە لەبوارى ئابوریدا بکەین.
هەروەها تیشکی خستەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا بەئامانجی پەرەپێدانی ئابووری نیشتمانی و پەسەندکردنی پلانی ستراتیژی جددی لەکەرتی وەبەرهێنان هاوکات ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کەلەم بوارەدا دراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار