نێچیرڤان بارزانى: دڵتەنگم بۆ ڕوداوەکەى تورکیا دۆعایان بۆ دەکەم

11 كاتژمێر لەمەوپێش




بەبۆنەى ڕوداوى ئاگرکەوتنەوەکەى هۆتێلێکى تورکیا، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم ڕایگەیاند: من زۆر دڵتەنگم بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە، بیرکردنەوە و دوعاکانم لەگەڵ قوربانیان و کەسوکارەکانیان و خەڵکی تورکیایە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، یەکێک لە هۆتێلەکانی سەنتەری کایاک لە ناوچەیەکی گەشتیاریی یاری خلیسکێنەی سەر بەفری کارتاڵکەی شاری بۆڵوی تورکیا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا ٦٦ کەس گیانی لەدەستدا و ٥١ کەسی دیکەیش برینداربوون.

لە پەرەى تایبەتى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکى هاوخەمى بڵاوکردەوەو تیایدا دەڵێت: من زۆر دڵتەنگم بەهۆی ئاگرکەوتنەوە دڵتەزێنەکەی هۆتێلێک لە بۆلو لە تورکیە. 
لەبەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا هاتووە: بیرکردنەوە و دوعاکانم لەگەڵ قوربانیان و کەسوکارەکانیان و خەڵکی تورکیەیە لەم کاتە سەختەدا. ئێمە بە هاودەنگی لەگەڵ ئێوە وەستاوین.

ئاگرکەوتنەوەکە بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممەبووە، میوانەکان ناچار بوون لە نیوە شەودا لە پەنجەرەکانەوە باز بدەنە دەرەوە، هۆتێلەکە دەکەوێتە سەر لوتکەی زنجیرە چیای بۆڵۆ و نزیکەی 170 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای ئەنکەرەی پایتەختی وڵاتەکەوە دوورە.

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کەناڵی ئێکس نووسیوێتی "ئاگرەکە کاتژمێر 3:27 خولەکی بەیانی بە کاتی تورکیا لە هۆتێلی گراند کارتاڵی 12 نهۆمی کەوتووەتەوە."
بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشکردووە ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کردووە. یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاندووە شەش داواکاری گشتی ڕاسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە.
میدیا ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە لەکاتی ڕووداوەکەدا لانیکەم 230 کەس مێوانی هۆتێلە بوون کە لە کاتی پشووی دوو هەفتەی خوێندندا، خەڵک ڕوویان تێکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار