لە کەمپى هۆل ٦٦ خێزان دەگەڕێنرێنەووە بۆ ناوچەکانی سوریا

2 ڕۆژ لەمەوپێش



بەرێوەبەری کەمپى هۆل ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی کورد لە رۆژئاواى کوردستان، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەى یەکەم گروپ لەو کەمپەوە بگەڕێننەوە بۆ سوریا، ئەمەش یەکەم هەنگاوە لە دواى کەوتنى ڕژێمی ئەسەد.
جیهان حەنان بەڕێوەبەری کەمپی هۆل بە ئاژانسى ڕۆیتەرزى ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان لە کۆتاییدایە بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ٦٦ خێزان لەو کەمپە گەورەیەوە کە لەژێر چادردان و زۆرینەی زیندانییەکان ژن و منداڵن، بگەڕینرێنەوە بۆ ناوچەکانی ناو سوریا.
ناوبراو هیچ زانیاریەکى نەدا سەبارەت بەوەی کە ئایا گەڕانەوەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی حوکمڕانی سوریا یە یان نا.

حکومەتى ئێستاى سوریا لەلایەن گروپى تەحریر شامەوە دامەزراووە، دوای ئەوەی لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریایان لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
دانوستانەکان بە ئاسانکاری ئەمریکا و فەرەنسا بەردەوامن بۆ دیاریکردنی داهاتووی ئەو هێزە بە سەرۆکایەتی کورد کە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریای کۆنترۆڵکردووە.، دەسەڵاتی نوێی حوکمڕانی سوریا ڕایگەیاندووە، هەوڵدەدەن کۆنترۆڵی تەواوی وڵاتەکە بگرنەوە دەست.
کەمپى هۆل کەوتووەتە باشوورى رۆژهەڵاتى شارى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان، لەژێر کۆنتڕۆڵى هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە)دایە.

کەمپەکە پڕە لە خێزانەکان کە پەیوەندییان بە دەوڵەتی ئیسلامییەوە (داعش) هەیە دوای شکستی گروپە توندڕەوەکەی موسڵمانە سوننەکان لە سوریا لە ساڵی ٢٠١٩، کەمپی هۆل ئێستا نزیکەی ٤٠ هەزار کەسی تێدایە.
ئەو کەمپە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک زەمینەیەکی زاوزێی توندڕەوی و نیگەرانییەکی گەورەی ئەمنی بۆ دەوڵەتانی ناوچەکە سەیر دەکرێت، کە بە شێوەیەکی سەرەکی عێراقی دراوسێیە، کە دەوڵەتی ئیسلامی لە خاڵێکدا نزیکەی یەک لەسەر سێی وڵاتەکەی کۆنترۆڵکردبوو.
دەسەڵاتدارانی کەمپەکە بە سەرۆکایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئەمریکا پشتگیریان دەکات، لە مێژە داوای لە وڵاتان کردووە هاوڵاتیانی ناو کەمپەکە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان، کە هەزاران کەسی بیانی تێدایە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی عێراق، زیاتر لە 10 هەزار کەس گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکە، بەڵام کەم دەوڵەتی ڕۆژئاوا ئارەزووی پەیڕەوکردنی ئەو کارەیان نیشانداوە.
وەزارەتى كۆچ و کۆچبەرانى عێراق لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتوون تاوەکو ساڵى 2027 نابێت هیچ خێزانێکى عێراقى لەو کامپە بمێنێت و سەرجەمیان بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق.
سەرەتاى ئەم مانگە 715 کەس لە کەسوکارى چەکدارانى داعش لە کەمپى هۆلی رۆژئاواى کوردستانەوە گەڕێندرانەوە عێراق؛ ئەوە یەکەم کاروانى گەڕانەوەیە لەو کەمپەوە لە ساڵى 2025ـدا.
جیهان حەنان بەڕێوەبەری کەمپی هۆل، ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کەسانەی ئێستا لە کەمپەکەدان، نزیکەی ١٦ هەزار کەسیان خەڵکی سوریان.
گەڕانەوەی دەستگیرکراوەکان بۆ سوریا لە سەردەمی ئەسەددا وەک تاوان سەیر دەکرا، بە لەبەرچاوگرتنی دژایەتی ئەمریکا بۆ دەسەڵاتەکەی و نیگەرانییەکانی سەبارەت بە ئەشکەنجەدان و کوشتن لە سیستەمی زیندانە بەناوبانگەکەی حکومەتی سوریادا.
هاوکات هێزەکانى هەسەدە،  زیندانێک لە حەسەکە باکووری سوریا بەڕێوەدەبەن، نزیکەى چوار هەزارو ٥٠٠ چەکدارى داعشى تێدایە و بەشێکى زۆریان چەکدارى بیانین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار