وێنەو زانیاری: خۆپیشاندانە گەورەکە لەبەردەم چادرى مانگرتوان بەردەوامە

22 كاتژمێر لەمەوپێش



 

نزیکەى سێ کاتژمێرە مامۆستایان و فەرمانبەران بەردەوامن لەخۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین و ئێستا لەبەردەم چادرى مانگرتووان بەردەوامن لەوتنەوەى دروشمى جیاوازو بەردەوامیان داوەتە خۆپیشاندان.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەک زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژەکانی سنوری، چەمچەماڵ، ئیدارەی راپەڕین، شارەزور و گەرمیان و ناوشاری سلێمانی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود گردبونەوە.
خۆپیشاندەران دواتر بە رێپێوان و وتنەوەی درووشم چوونە چادرى مانگرتوان کە ناویان ناوە "خێمەی شکۆ" و پشتیوانیی خۆیان بۆ مانگرتووان و داواکارییەکانیان و داواکاریی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دووپاتکردەوە.

جیاواز لە ڕۆژەکانى دیکە، مانگرتووان ئەمڕۆ كفنی سپییان لەبەركرد، داواكارییەكانی مانگرتووان، بریتیە لە تەوتینی مووچەی موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، لە بانكە فیدراڵیەكان، گەڕانەوەی پلەبەرزكردنەوەی موچەخۆران کە چەند ساڵێکە وەستێنراوە.
ئەمڕۆ حەوت ڕۆژە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران، بەرامبەر ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی، دژى دواکەوتنى مووچەکانیان مانگرتنیان لەخواردن راگەیاندووە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار