یەکێتی نیشتمانی بەرەو کوێ دەڕوات

4 هەفتە لەمەوپێش



"٧"
مەحموود مەمەدئاغا
هەڵسەنگاندن و ڕەخنە لە ئامرازە گرینگەکانی چاکسازیی و گەشەکردنن لە بوارە جیاجیاکانی ژیانی مرۆڤدا. واتە مرۆڤ بە مەبەستی بەرەوپێشچوون و بڕینی پلە و قۆناغەکانی گەشەی هزری و ئامرازەکانی ژیان و کار و چالاکییەکانی خۆی، پێویستە کەموکورتییەکان لەبەرچاو بگرێ و بەوپەڕی بوێریی و ڕاستگۆییەوە دان بە لاوازییەکاندا بنێت و هاوکات بیر لە ئەڵتەرناتیڤ و ڕێگاوشوێنی جێگرەوەی گونجاو بکاتەوە. 
لە بەشەکانی پێشووتری ئەم زنجیرە کورتە وتارەمدا (یەکێتی نیشتمانی بەروە کوێ دەڕوات؟)، ئاماژەم بە کۆمەڵێک خاڵی لاواز، چەندێتیی و چۆنێتی کێشەکانی ناو یەکێتی و شێوازی کار و ڕێگای هەڵە و بەلاڕێداچوونی کرد و تا ڕادەیەک نیشانمدا کە ئەم جۆرە لە حیزبایەتی چۆناوچۆن و چەندە خەسار لە سیستەم و کۆمەڵگای کوردیی بەگشتی دەدات و بە چ شێوەیەک ئیمکان و پوتانسێل و سەروەت و سامانی گشتی و نەتەوەیی بەفیرۆ دەدات، بە بڕوای من جێی خۆیەتی کە هاوکات و لێرەشدا کۆمەڵێک پێشنیار و ڕێگاچارە تاوتوێ بکەین بەو هیوایەی بتوانین نەتیجەیەک لە باسەکان وەرگرین.

هەر وەک پێشووتر باسمان کرد، کێشەکانی یەکێتی نیشتمانی بنچینەیی، شوناسیی، پێکهاتەیی و گوتاریی و سیاسیی و ئیدارین. لە سەرووی هەمووشیانەوە، سەرکردایەتییەکی ناپروفێشیناڵی پڕواپڕ لە قازانجپەرستی و وەهمی خۆبەزلزانی و ناکارامە، باڵی بەسەر حیزبدا کێشاوە. 
هەر وەک دەزانین، یەکێتی سەرجەم ئەو ئەمرازانەی کە بۆ حیزبێک پێویستن لە بەردەستدایە. یەکێتی خاوەنی هێزی ئینسانی، داهاتی بەلێشاوی ئاشکرا و شاراوە و سەروەت و سامانی زۆر و زەبەند و کۆمەڵگا و ژینگەیەکی لەباری چالاکی و زۆر ئیمکان و دەرفەتی دیکەشە. 
بەڵام چۆنە کە ئەم حیزبە لەمڕۆدا و بەم گشتە ئیمکانیاتەیەوە ناتوانێت حیزبێکی سیاسیی جیددیی و پێشەنگ و دادپەروەر و حوکمڕانێکی ڕاستەقینە بێت؟ بەرهەمی خوێن و ڕەنج و زەحمەتی ئەو گشتە شەهید و کادێر و ئەندام و پێشمەرگە کۆن و نوێیەی چی لێدێت؟ ئاکام و دەستکەوتی هەوڵ و چالاکییەکانیان کامانەن؟ لەم ساڵانەی ڕابردوودا کامە کێشەی گەورە و بچووکی خەڵک و هەرێمی کوردستانیان چارەسەر کردووە؟ باشە ئەو حیزبە بەو هەمووە خاک و خەڵک و دەرفەت و پارەیەی لەبەر دەستیدایە، بۆچی نەیتوانیوە لە ڕەوتی گەشە و بەروپێشچوونەکانی کۆمەڵگای کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا، مۆرک و جێ پەنجەی خۆی بچەسپێنێت؟ بۆچی یەکێتی نیشتمانی ئێستا بەو گشتە ئیمکانەوە بە جێی ئەوەی ماسولکەی کار و چالاکیی گەورە  و بەهێز بێت، ورگی تەنبەڵی و تەوەزلیی زل دەبێت؟ ئەمانە تەنیا مشتێک لە خەرمانی ئەو خاڵ و ئاماژانەن کە پێمان دەڵێن:

تا ئەوکاتەی ئاڵوگۆڕێکی بنەڕەتی لە چارت و قەوارەی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانیدا ڕوو نەدات، ئەو حیزبە مەحکومی وەها بارو دۆخێکە. دەسەڵاتی باڵا و تیمی بەڕێوەبەریی یەکێتی نیشتمانی سەلماندوویەتی کە توانا و ئیستعدادی چارەسەری کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی نییە. 

واتە ئەو تاقمەی کە لە ڕێگای دەیان پیلانی ئاشکرا و شاراوەی نێوخۆیی و دەرەکیی توانییان دەسەڵاتەکانی حیزب قۆرخ بکەن و دەست بەسەر هەموو جومگەکانی حیزبدا بگرن، تەنانەت ئەگەر مەبەستیشیان بێت، ناتوانن کۆتایی بەم قەیرانە بێنن. ئەوەش ئەزانین کە ئەم تاقمە کودەتاچییە، ( ٨ی تەمووز بۆ نموونە)، بە چنگ و ددان کورسییەکانیان گرتووە و بە هیچ جۆرێک ئامادە نین کە پۆست و پلە و پایە و دەسەڵاتەکانیان ڕادەستی کەسانی لێوەشاوە و شارەزا بکەن. کەوایە، دەبێ چی بکەین؟ ئایا لێگەڕێین کە ئەمانە لە بەفیرۆدانی ژیان و سامانە گشتییەکان بەردەوام بن؟ ئێستا کە ئەوان سوار و ئێمە پیادەین، ئەوە ڕەوایە کە تەسلیمی ناکارامەیی و هەوا و هەوەسەکانی چەند کاڵفام و هەندێک ژەنەڕاڵ و زابت و پلەداری تەزویر بین؟ ئایا دیسانیش ئامادەین کە ئێستای خۆمان و داهاتووی ماڵ و منداڵ و نەوەکانمان بە دەستی ئەمانە بسپێرین؟ بێگومان نەخێر. هیچکام لە ئێمە ئامادە نین کە  چارەنووسی خۆمان و جیلەکانی داهاتوومان  بە دەستی لەرزۆک و گوماناویی ئەمانە بسپێرین. لە وەها هەلومەرجێکدا کە ئەوان ئەسپی خۆیان تاو داوە و جگە لە خۆیان کەس نابینن و واز لەو دەسەڵاتە ناهێنن کە بە پیلان و کودەتا بەدەستیان هێناوە، جگە لە هەڵوێست و بەرەنگاربوونەوەیەکی جیددیی و یەکلاکەرەوە، ڕێگایەکی دیکە نامێنێت. واتە بۆ کۆتایی هێنان بەم سووڕی باتڵە و تێکەوەپێچانی ئەم دەسەڵاتدارییە چەواشە و خۆبەزلزانە، پپێویستیمان بە هەڵوێست و یەکدەنگی و یەکڕیزیی مرۆڤە بوێر و وشیارەکانی ناوخۆی حیزب هەیە.  

هەرچەند بەرەی قورخچی ناو سەرکردایەتی یەکێتی پاش چەندین پیلانگێڕیی و کودەتا و بەتایبەتیش کودەتا نگریسەکەی ٨ی تەمووز کە بووە هۆی جیابوونەوەی زۆرملێی سەدان و هەزاران کادێر و ئەندام و پێشمەرگەی لێوەشاوە لە یەکێتی نیشتمانی و ئەمەش بووە هۆکاری سەرەکیی خەسارێکی گەورە و لەقەرەبوونەهاتوو بۆ ئەو حیزبە، بەڵام زۆری پێنەچوو کە سەرهەڵدانی

ساغبوونەوەی بەرەی گەل بە ڕێبەریی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی، کاک لاهور تاڵەبانی و کۆمەڵێکی بەرین لە کادێر و ئەندام و پێشمەرگە دێرینەکان، تروسکایی هیوایەکی نوێ دەرکەوتەوە. ئەمجارەیان ئیرادەیەکی پتەو و شێلگیر کۆتایی بە دۆخی پاشەکشێ و بێهیوایی هێنا. ناو و ئاوازەی ڕەوتی بەرەی گەل لە ماوەیەکی زۆر کورتدا هەموو کوردستانی گرتەوە. ڕەوتی بەرەی گەل هەرچەند بەڕواڵەت هەوڵێک بوو لە دەرەوەی قەوارەی حیزبیی یەکێتی نیشتمانیدا، بەڵام لەڕاستیدا بەشێکی بەرچاو لە ڕێبەریی ڕاستەقینە، کادێر و ئەندام و پێشمەرگە دێرینەکانی ناو یەکێتی لەگەڵ خۆی برد. هەرچەند بەرەی گەل لە دۆخێکی زۆر قورسی ئەمنی و سیاسیدا لەدایک بوو، بەڵام بە بێ سڵکردنەوە لە گرفت و لەمپەرەکان و بێ گوێدان بە گوشار و هەڕەشە و زەبروزەنگە ئەمنی و سێناریۆ سەربازییەکان، بەخێرایی پەرەی سەند، دڕی بە تاریکی و کەشی بێهیوایی دا و لە نێو دڵی کۆمەڵانی بەرینی خەڵکی کوردستان و سەرجەم چین و توێژەکاندا، جێی خۆی کردەوە. ئەمەش قۆناغێکی نوێی خوڵقاند. واتە ئەڵتەرناتیڤ و جێگرەوەیە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار