رۆژهەڵاتی ناوەرست دەکوڵێت و لەسەر گڕکانی ئاگرە

ئارام ڕەفعەت

13 كاتژمێر لەمەوپێش



رۆژهەڵاتی ناوەرست دەکوڵێت و لەسەر گڕکانی ئاگرە

ئارام ڕەفعەت

تەنها لە جەنگی جیهانی یەکەمدا ناوچەکە بە دۆخێکی لەم شێوەیەدا تێپەڕیوە. ئەقڵی کوردی نە ئیستیعابەی ئەم دۆخە دەکات، نە پێشبینی بۆی هەیە و نە ئامادەکاری.

تاکە جوڵەیەک و یارییەک لە گۆڕەپانی کوردیدا  هەبێت دەسپێشخەری ئاشتی  تەڤگەری باکورە لەلایەن ئۆجەلانەوە.

ئەویش لە ناوبەندی توورکەکان و کەلەپچەی دەوڵەتی قوڵ دەست و پای بەستراون.

بیست ساڵ زیاترە چاودێری جوڵە و  یاری و شەڕ و ئاشتییەکانی باکور دەکەم، هەمیشە لەناو ناڕۆشنی و ئاڵۆزییەکانی سیاسەتی باکور و تورکەکاندا هەندێک سەرەداوم دۆزیونەتەوە بۆشرۆڤە و تێگەییشتن.

یەکەم جارە لە هیچ حاڵی نابم، نە لە ئاشتی و چەکفڕێدانە بێ قەید و شەرتەکەی ئۆجەلان و نە لە رێککەوتن، لە راستیدا تەسلیم بوونە، هەشت بەندیەکەی ژەنەڕاڵ کۆبانی.

 

بەو باکگراوندەی خۆم لە چاودێری و دیراسەی دۆزی کوردی بەگشتی و لەناویشیدا تەڤگەری باکور و رۆژاڤا، ئەوەم لێڕوونە کە نە ئەوەی ئۆجەلان ئاشتییە و نە ئەوەی کۆبانیش تەسلیمبوونە.

بەڵام، ئەوەی نە لێم روونە و نە دەتوانم پێشبینی بکەم ئەوەیە ئەو گەمەیەی هەڤاڵانی باکور و رۆژاڤا دەیکەن بەکوێ دەگات.

ئەوەشم لێڕوون نییە کە ئایا هیچ کام لەو ئەکتەر و زلهێزانەی کە سەرقاڵی سەرلەنوێ نوسینەوەی مێژوو و جوگڕافیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن لەپشت ئەم موناوەرەیەی “چەکفڕيدان”ەی باکور و “تەسلیم” بوونەی رۆژاڤا هەن یان نا.

معەمەر قەزافی  بیست ساڵ لەمەوبەر بە نیگەرانییەوە گوتی:

وخرج الأكراد من المولد بلا حمص.

خەرەجەلئەکرادو مینەلمەولدی بیلا حمص

مێژووی کورد تا ئێستا هەمووی تراژیدیایەکی دووبارە بووە، پرسیارە گەورەکە ئەوەیە ئایا دیسان خۆمان بۆ دووبارەبوونەی مێژووە دزێوەکەمان ئامادە بکەین؟ ئایا ئەمجارەش وەک دەیان جاری تر لەم پرۆسەی سەرلەنوێ  لەدایکبوونەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەدا بێ نۆکاو دەمێنینەوە؟

جارێ، لەم دووڕیانە مێژوویەی کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێدەپەڕێت، خەڵکی باشور بە نوخبە و عەوامییەوە سەرقاڵی پارشیڤی روداون و ئەوا خودا سەرلەنوێ مەسەلەی غەززەشی بۆناردنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار