له‌به‌ر ڕۆشنایی دوو په‌یامدا

دكتۆر صه‌باحی غالیب
یەک هەفتە لەمەوپێش
دكتۆر صه‌باحی غالیب
ماوه‌یه‌كه جه‌دعون سار، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له مه‌غدوریه‌تی كورد و جێژنی نه‌ورۆز وه‌ك هێمای ئارامی و ئاساییش و خۆشگوزه‌رانی باسده‌كا، له‌وه‌دا هه‌ندێك به‌رپرسی دیكه‌ی ده‌وڵه‌تی ناسروشتی و به‌رهه‌می زایۆنیزمی، هاوبه‌شی ئه‌و بانگه‌شه ده‌كه‌ن. وه‌ك ده‌زانرێ ئیسرائیل به‌رهه‌می كاری تۆقێنه‌رانه‌ی بزووتنه‌وه و ڕێكخراو‌ی یه‌كجار نائینسانی و توندڕه‌وی زانیۆنیزمه، باوه‌ڕی زایۆنیزمی له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕق و كینه، بێ به‌زه‌یی و داگیركردن دامه‌زراوه، له‌سه‌ر دڵ پیسی، نه‌هێشتنی پیرۆزی و ناحه‌قی دروستكراوه، ئه‌وان له پێناوی ئامانجی نه‌ك ته‌نیا داگیركردنی خاكی فه‌له‌ستین به‌ڵكو بۆ قه‌ڵاچۆكردنی گه‌لی فه‌له‌ستین هۆ له هیچ بیر و قسه و كرده‌وه‌یه‌ك ناكه‌نه‌وه، مێشك و هزری هه‌ڵگرانی باوه‌ڕی صه‌هیۆنییه‌ت پڕه له دڕه‌نده‌یی، شه‌ڕ، تۆقاندن، كوشتن، ئازاردان، كاولكردن و داگیركردن، ئه‌وان له ویژدان و نیازیاندا شتێك نییه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سۆز و به‌زه‌یی بێ، به قسه و نووسین له ده‌زگاكانی ئیسرائیل‌دا به‌وپه‌ڕی بێ شه‌رمییه‌وه جیاوازی منداڵی ساوا، ئافره‌تی دووگیان، پیر و په‌ككه‌وته، نه‌خۆش و بێ توانا، ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵ و سه‌وزه و ته‌ڕه، ئاو و خواردن ناكه‌نه‌وه، بۆیه له فه‌له‌ستیندا شوێنێكی ئارام بۆ خاوه‌ن ماڵ، په‌رستگایه‌ك بۆ په‌رستنی خودا، نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ بیمار، زانكۆیه‌ك بۆ خوێندن، باخچه‌یه‌كی ساوا بۆ ساوا، شوێنێك بۆ جێ‌ژوان، بۆ پێكه‌نین و دڵداری ده‌ستناكه‌وێ و قاتییه، زایۆنیزم به‌وه ڕازی نابێ هه‌موو خاكی فه‌له‌ستین داگیربكا، ده‌یه‌وێ فه‌له‌ستینی له فه‌له‌ستین قه‌ڵاچۆبكا. ئه‌وه‌ی له فه‌له‌ستیندا به كرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی ئیسرائیل ده‌كرێ، بێ به‌ری كاربه‌ده‌ستان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یانه له ئایینی موسایی، له هه‌ست و هه‌ناسه‌ی ئینسانی، له سۆز و ناخی مرۆیی، له هه‌موو ده‌ستور و قانوونێكی زه‌مینی و ئاسمانی، به كورتی باوه‌ڕ ناكرێ هیچ خه‌یاڵبازێك، چیرۆكنووسێك، سینه‌ماكارێك یا درۆزنێك له قه‌ره‌ی باسكرنی بێ.
بۆ ناسینی حه‌قیقه‌تی ئیسرائیل و زایۆنیزم، پێویست به ڕوونكردنه‌وه‌ی كتێبی مێژوویی، سیاسی و قانوونی نییه، ئه‌گه‌ر له‌و باره‌وه به ئه‌ندازه‌ی خه‌یاڵ كتێب نوسرابێ و بنوسرێ، هبچی به‌قه‌ده‌ر مێژووی نێوان مانگی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ر)ی 2023 تا ئێستا گرنگ و به‌رچاو نییه، ئه‌و قۆناغه نیشاندانی دیوه ڕاسته‌قینه نا ئینسانی و نا به‌زه‌یی و نه‌بوونی دین و هه‌ست و سۆزه له ڕژێمی ئیسرائیل‌دا، ئه‌و قۆناغه ئاستی هه‌ره به سوێ و ناسۆری مێژووی فه‌له‌ستین و مێژووی شه‌رمه‌زاری مرۆڤایه‌تی و درۆی بوونی شارستانییه‌ت و قانوون و سیسته‌می نێو ده‌وڵه‌تییه، نه‌بوونی شه‌رم و حه‌یای سه‌رتاپێی حكومه‌تانی جیهانه له‌به‌ر ده‌م دڕه‌نده‌یی ئیسرائیل و حكومه‌تی ناتینیاهوی سه‌رۆك وه‌زیرانیدا، له ئیسرائیل سه‌لماندایان كه ڕاست و چه‌پ و ناوه‌ند نییه، ئه‌وان هه‌موویان بۆ له ناوبردنی فه‌له‌ستینی و كاول و خاپوركردنی فه‌له‌ستین یه‌ك باوه‌ڕن، یه‌ك ده‌نگ، یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك چه‌كیان هه‌یه ئه‌ویش كوشتن و بڕین و نه‌هێشنه، ئه‌وان بیرناكه‌نه‌وه، سیاسه‌ت ناكه‌ن، به‌م لا و ئه‌و لای خۆیاندا ناڕوانن، كوێری زكماكن و تروسكه‌یه‌ك له دڵ، ڕۆح، ئایین و سۆز و ویژدانیاندا نییه، چونكه خاوه‌نی هیچ له‌وانه نیین، بۆیه باوه‌ڕیان به زمانی مه‌نتیق، عه‌قڵ و كفتوگۆ نییه، وه‌ك هه‌میشه ده‌یڵێن و ده‌یڵێنه‌وه ته‌نیا باوه‌ڕیان به كوشتن و كاولكردنه و هیچی دیكه.
ڕاسته بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له دژی منداڵ و ژن و پیری جوله‌كه كاری نامه‌ردانه و زۆر نه‌شیاویان كرد، ده‌كرێ به قه‌ده‌ر تاوانێك تۆڵه بستێنرێته‌وه، له‌وه بترازێ، ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه سووتان، بێ جیاوازی كوشتن و كۆمه‌ڵكوژی، برسێتی و نان بڕین، چرا كوژانه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری، ئاوبڕین و چه‌كی قورس بارین به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتواندا كه هیچ په‌یوه‌ندی به به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه نییه، جگه له كۆمه‌ڵ كوژی نازیانه و هیتله‌ریانه تاریفێك دیكه هه‌ڵناگرێ.
نه‌ته‌وه‌ی كورد كه به درێژایی مێژووی داگیركردنی خاكه‌كه‌ی و ئازاری نه‌ته‌وه‌یی، ڕابوردوویه‌كی دوور و نزیكی هه‌یه، سوێی داگیركردن و ژانی مامه‌ڵه‌ی داگیركه‌رانی له دڵ و ڕۆحدایه، كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و وه‌ك تاك و كۆ هه‌ست به ئازاری هه‌موو نه‌ته‌وه چه‌وساوه و نیشتمان داگیركراوه‌كان ده‌كا، به‌لای كورده‌وه: داگیركردن له هه‌ر خاك و شوێنێك بێ، له هه‌ر جێگایه‌كی دوور و نزیك بێ، له سه‌ر هه‌ر مرۆڤ و نه‌ته‌وه و ئایینێنێك بێ، دژی هه‌ر زمان و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئینسانی بێ، كوردیش له به‌رامبه‌ریدا مه‌ردانه ڕاده‌وه‌ستێ، بۆ پشتیوانی چی له ده‌ست بێ ده‌یكا، به گیانی مرۆیی و هاوئازاری و هاوسۆزی له گه‌ڵیاندا ڕاده‌وه‌ستێ، له سۆنگه‌ی تێگه‌یشتن له دڕه‌نده‌یی داگیركه‌ر و چه‌وساندنه‌وه، كورد باوه‌ڕی به پشتیوانی ئیسرائیل و فرمێسكی درۆزنانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نییه، له كاتێكدا كه جوله‌كه‌ش وه‌ك خه‌ڵك و وه‌ك ئایین هه‌موو مافێكی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی‌یان هه‌یه به‌ڵام ناكرێ و نابێ له‌سه‌ر حیسابی داگیركردن و له‌ناوچوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه بێ، وه‌ك چۆن كورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه ئازاده‌كانی جیهاندا زۆر به توندی سه‌ركۆنه‌ی كرده‌وه‌كانی هیتله‌ر ده‌كه‌ن و به یه‌كێك له شه‌رمه‌زارترین ڕووداوی مێژوویی ته‌ماشا ده‌كه‌ن، هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد، حكومه‌تێك هه‌بێ كه له هیتله‌ر تێپه‌ڕێنێ، ئه‌مه‌ی له فه‌له‌ستین ڕووده‌دا، هیتله‌ر نه‌یكردووه. بێ گومان كورد هێنده به‌رزه خه‌یاڵ و بیر و تێگه‌یشتووه كه پیرۆزبایی نه‌ورۆز له زاڵم و داگیركه‌ر و خاپووركار وه‌رناگرێ.
ئه‌مڕۆ كه 1ی نه‌ورۆزی 2725 به‌رامبه‌ر به 21ی ئازاری 2025، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی توركیا، سه‌رۆك ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان له ئه‌سته‌مبوڵ له ڕێ و ڕه‌سمی نه‌ورۆزدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد. له وتاره‌كه‌دا ته‌واو وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێك قسه‌ی كرد، له‌وێدا وتی: ئه‌گه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕاپرسی بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی 21ی ئازار بكرێ به پشووی ڕه‌سمی، ئه‌وا ئه‌و "ئاماده‌یه داوكارییه‌كه وه‌ك جه‌ژنی به‌هار و برایه‌تی بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان." هاوكات وتی "نه‌ورۆز ته‌نیا هی یه‌ك نه‌ته‌وه نییه، با له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا په‌یامی پێكه‌وه ژیان و ئارامی بڵاوبكه‌ینه‌وه." هه‌روه‌ها له كاتی وتاره‌كه‌یدا له پشته‌وه‌ی به گه‌وره‌یی وشه‌ی نه‌ورۆز نووسرابوو، ڕێگادانیش به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له نه‌ورۆزی ئامه‌ددا، هێمای چوونه پێشه‌وه و گومانه له نیازی ئه‌ودا. سه‌رۆك كۆمار ویستی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی بگه‌یه‌نی، ویستی نه‌ورۆز به ڕه‌سمی بناسێنێ به‌ڵام به‌زمانێكی ته‌ماوی و پێچ و په‌نا، زیاتر په‌یامێك بوو بۆ تورك و نه‌ته‌وه‌كانی كه له فه‌له‌كی توركدا ده‌خولێنه‌وه، ئه‌میش به‌وه‌ی گه‌ڕاندیه‌وه بۆ عوسمانییه‌كان وه‌ك ده‌وڵه‌تی تورك نه‌ك وه‌ك ده‌وڵه‌تی موسڵمانان.
ئاشتی و برایه‌تی هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه په‌یامی كورده، به‌ڵام كورد ئاشتی به‌رفراوانی بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه و ناوچه‌یه‌ك ده‌وێ نه‌ك هه‌ر بۆ خۆی، به‌ڵام ئۆردو‌غان هه‌ر بۆ توركی ده‌وێ، به هه‌مان شێوه كورد برایه‌تی به كرده‌وه، به یه‌كسانی و هاوبه‌شی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆی و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ده‌وێ، به‌ڵام به‌رپرسیارانی تورك، عه‌ره‌ب و فارس برایه‌تی فریودان و پاشقه‌ل گرتنیان كورد ده‌وێ، كورد له برایه‌تیدا ڕاستگۆیه، به‌ڵام تا ئێستا برایه‌كی دڵسۆز و هاوبه‌شی سیاسی، ده‌ستووری و قانوونی، كارگێڕی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه‌وه نه‌بینیوه.
له ڕووی مێژووییه‌وه كورد نكولی له مافی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌فغانی، پاكستانی، فارس و هیدیكه ناكا كه نه‌ورۆز به بووژانه‌وه، به‌هار و ئارایشتی سروشت ده‌زانن، به‌ڵام نه‌ورۆز بۆ كورد ڕۆژ و مانگی ساڵی كوردییه، بۆ كورد جگه له‌و هاوبه‌شییه سروشتییه له‌گه‌ڵ میلله‌تانی دیكه‌دا، نه‌ورۆز هێمای خه‌بات و به‌رخۆدان و گه‌یشتنه ئامانجی پیرۆزی زاڵبوون به‌سه‌ر داگیركه‌ر و سته‌مكاره، هاوكات گه‌یشتنه به ئاواتی ڕزگاربوون له چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئازاری ئینسانی. نه‌ورۆز وه‌ك ئه‌وه مێژووی ڕاپه‌ڕین و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌ی كورده، هاوكات وانه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی سیاسی و ته‌بایی و پێكه‌وه هه‌ڵكردن و كاركردنه چ له‌ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه، وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو، ئازا و خۆنه‌ویستییه له پێناوی ئاواتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه وانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی هه‌موو توێژ و چینه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه بۆ گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن، هه‌ر له‌و بۆچوونه‌وه، نه‌ورۆز په‌ندێكی به‌فه‌ڕه بۆ به‌گه‌وره‌یی ڕاگرتنی مرۆڤی كورد و هێنانه‌دی ئامانجی دۆزی كورد له هه‌موو پارچه داگیركه‌راوه‌كانی كوردستاندا، دیسان هۆكار و ئامرازی تێكه‌ڵاوی، خۆشه‌ویستی، یه‌كدی ناسین، به‌سه‌ركردنه‌وه و ئاشتبوونه‌وه‌یه.
كورد وه‌ك نه‌ته‌وه، نه‌ك ته‌نیا له نه‌ورۆزدا، به‌ڵكو له هه‌موو ڕۆژێكی ساڵدا، حه‌ق وایه بیر له په‌یامه‌كانی نه‌ورۆز بكاته‌وه، حه‌ق وایه: تاك و كۆ، ڕێكخستن و حیزب، حكومه‌ت و فه‌رمانڕه‌وا خه‌یاڵ بیانباته‌وه بۆ ڕۆژانی یه‌كه‌م و ڕاپه‌ڕین و شۆرش، بۆ ڕۆژانی گه‌یشتن به سه‌رفرازی و ڕزگاربوون له ئازار و چه‌وساندنه‌وه، بیربكه‌نه‌وه له په‌یامی كاركردنی پێكه‌وه‌یی و پشتیوانی سه‌رانسه‌ری، هه‌ر به‌و جۆره تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌یه به ئاوێته‌كردن له‌گه‌ڵ تێكۆشانی عه‌قڵمه‌ندانی به‌رده‌وام، ده‌مانگه‌یه‌نێته زاڵبوون به‌سه‌ر دوژمنان و داگیركه‌راندا، ئه‌وجا هه‌وارخستن له ژیانێكی ئاسووده‌یی و سه‌رفرازی و سه‌ربه‌خۆییدا. بێ گومان ئه‌و كاته به‌سه‌ربه‌رزانه‌وه پێشوازی له هه‌ر كه‌س، نه‌ته‌وه و حكومه‌تان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵماندا نه‌ورۆز بكه‌ن و ئێمه‌ش باوه‌شیان بۆ بكه‌ینه‌وه.
له‌نده‌ن 1ی نه‌ورۆزی 2725 ـ 21ی ئازاره 2025
