چیتر نە ئاڵای کوردستان کەچە پەڕۆیە و نە کوردیش کەچە مرۆڤە

ئارام ڕەفعەت

3 ڕۆژ لەمەوپێش



ئارام ڕەفعەت

سەرۆک شارەوانی ئەنقەڕە شەکرێکی لەو جۆرەی شکاندبوو. ئەو کۆنە مەهەپەیی و ئێستاش سەرکردەی جەهەپەیە و مرخی لە سەرۆک کۆماریش خۆش کردووە.

بە سوک و رەزیل بینینی کورد و سیمبۆلە گچکە و مەزنەکانی روانگەی زۆرینەی رەهای تورکەکانە، بە نوخبە و رەشە خەڵکییەوە، بە عەلمانی و دینبازییەوە.

یەکەم جارە کورد بتوانێت بەتورکەکان بڵێت ستۆپ و پاشەکشە و داوای لێبووردنیان پێ بکات.

پاشەکشە و داوای لێبوردنەکە لەسەر زاری سەرۆکی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل و لەناو ئاپۆرای دەیان هەزار تورک لە لایەنگرانی حیزبەکەیدا بوو.

ئەم لێبوردنە ئاماژە بەوە نییە ئۆزگوری میراتگری حیزبەکەی ئەتاتورک بووبێت بە مرۆڤ. ئەوە کوردە و هەڵوێستی کوردپەروەرانە و شکۆمەندانەی سەدان هەزار کوردە کە ئۆزەلییان ناچار کرد ببێت بە مرۆڤ و وەک مرۆڤیش کورد ببینێت و مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

لە ئاهەنگی نەورۆزی کوردان لە ئەستەمبۆڵ  سەدان هەزار کەس بەیەک دەنگ رەتییان کردەوە پەیامی ئۆزەل لەنەورۆزدا بخوێنێتەوە.

تورکەکانی بەرەی ئۆزەل پەیامەکەیان پێگەییشت. دەزانن کورد ئیتر ژەم هێزە، هەم یەکگرتووە، هەم خاوەن ئیرادەیە.

مەزەندە دەکرێت یەک ملیۆن کورد بەشداری ئاهەنگەکەی ئەستەمبۆڵ بووبێت.

بێننە پێشچاو، ئەگەر لەبری ملیۆنێک تەنها هەزار یان دە هەزار کورد لە ئاهەنگەکەدا بونایە. یان ئەو ملیۆن کوردەی ئاهەنگەکە سەریان شۆڕ بکردایە، ئایا ئۆزەل هەرگیز ئامادە دەبوو  ئەو رێچکەیە بشکێنێت و داوای لێبوردن لە کورد بکات.

 

هەڵبەت نەخێر، تورکەکان دەزانن ئێستا کورد هێزە و هاوکێشەی هێزیش دەگۆڕێت، هەر ئەمەشە ئۆزەلی ناچار بە لێبوردن کرد.

 ئەمە وانەیەکی بەنرخە

نەتەوەکان خۆیان نرخ بۆ خۆیان و تاکەکانی و سیمبۆل و پیرۆزییەکانی دادەنێت.

ئێمە لەباشور سەربەخۆ بووین. دوای هەرەسی حوکمڕانی سوننەکان بە نرخی مووچە سەربەخۆییەکەمان بە عێڕاقی داگیرکەر فرۆشت.

هەر بەنرخی مووچەش ئەنفال و هەڵەبجە و پێنج هەزار گوندی وێران و خوێنی دەیان هەزار شەهیدی پێشمەرگە و ژن و منداڵ و لەسێدارەدراومان فرۆشت.

هەر بە نرخی مووچەش نیوەی خاکی کوردستانمان خستە ناو سات و سەودا و هەرزانفرۆشمان کرد.ن ئێستا نرخی کوردستان و خەڵکەکەی و دۆز و مێژوو و هەموو پیرۆزییەکانی لای داگیرکەری عێڕاقی هاوتای نرخی مووچەیە.

بەڵێ، نەتەوە و وڵاتەکان خۆیان نرخ بۆ خۆیان دادەنێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار