هۆشیاریی گەشتیاری، فاکتەرێکی هاندەر بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری
(2).jpeg)
سەرکۆ یونس
یەک هەفتە لەمەوپێش
سەرکۆ یونس
وەرزی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ‌کرد و خۆشبەختانە زۆربەی رەگەزەکانی کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمدا هەیە، دەتوانین بڵێین بەشێکی زۆری شوێن و جێگا گەشتیارییەکانمان گەشتوگوزاری ژینگەیی و سروشتین، بە تایبەتی لە وەرزی بەهاردا هەموو بستێکی خاکی کوردستان دەتوانرێ وەک شوێنی گەشتوگوزار سەیری بکریت و سوودی لێوەربگیرێت.
ئەوەی لەم وتارەدا دەمانەوێت قسەی لەسەر بکەین لایەنی هۆشیاری و رۆشنبیریی گەشتیارانە، هەندێک لە هەڵسوکەوت و شێوازی گەشتکردن تایبەتن و پەیوەندی بە خودی كەس و خێزانەكانەوە هەیە، بەڵام هەندێکی تر لە رەفتاری گەشتیاران گشتییە و مافی گشتیی لەسەرە، بۆ نموونە خاوێنڕاگرتنی شوێن و جێگا گەشتیارییەکان لە رووی پاشماوەی خواردن و خوارده‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانی ترەوە.
شوێنه گه‌شتیارییه‌كان مۆڵكی گشتین
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه و زۆربه‌ی كات گلەیی و گاز‌نده‌ی زۆرێك له هاونیشتمانییان و خودی گه‌شتیارانه، ژاوەژاو و ده‌نگهه‌ڵبڕین و به‌رزیی دەنگی گۆرانی و خۆشی و شادییەکانی به‌شێك له گه‌شتیارانه، راستە گەشتیاران مافی خۆیانە چێژ له‌و كاتانه وەربگرن، بەڵام ناکرێت لەسەر حسابی بێزارکردنی گەشتیارانی تر بێت، چونكه له هه‌موو بارودۆخێكدا ژینگه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان زۆربه‌ی مۆڵكی گشتین و هه‌موو هاوڵاتییه‌ك مافی خۆیه‌تی سوود له‌و ژینگه و شوێنانه وه‌ربگرێت، ئاساییه به‌شێك له گه‌شتیاران له شوێن و جێگا گه‌شتیارییه تایبه‌ته‌كان كه به‌كرێ گرتوویانه، حه‌ز و ئاره‌زوو و جه‌وی خۆیان وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش له سنورێكی دیاریكراودا بێت و ئاسایشی کەسانی دیکە و ژینگه‌كه تێك نه‌درێت.
هه‌ڵسوكه‌وتی خانه‌خوێ و خه‌ڵكی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌شتیاراندا، پیشانده‌ری رووی شارستانی و هاوڵاتیبوونیان ده‌رده‌خات و زۆر گرنگ و كاریگه‌ر ده‌بێت له ماوه‌ی وه‌رزی گه‌شتوگوزاردا، سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌ربگیرێت له پێناو به‌ده‌ستهێنانی دارایی و له هه‌مان كاتدا پاراستنی ژینگه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ماندا.
