ئیسرائیل .. رووسیا و ئەمریکای لە سوریا جێگیر کرد و ئێرانی دەرکرد!

دڵشاد مەجید
یەک هەفتە لەمەوپێش
بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە بۆ رووسیا دەمێنێتەوە، کەچی ئێران ئاوت دەکرێ لە سووریا؟
دڵشاد مەجید
ئێرانیەکان لەپاڵ هێزەکانی حزب اللە و چەندین گروپی چەکدار، نزیکەی (٤٥٠٠) ڕاوێژکار و پسپۆر و فەرماندەی لە سوریا هەبوو. ئەرکی بەرگری و هێرشی زەمینی بەئەوان سپێدرابوو، ئاسمانیش بە فرۆکەکانی رووسیا.
بەڵام کاتێ ئێران بی ئومێد دەبێت لە ئەسەد و نە بەرگری بکەن و و نە هێرش بکەن. باڵفڕکەکانی رووسیاش ناتوانن لەسەر ئەرز شەڕەکە حەسم بکەن، بەپێچەوانەش، کاتێ فرۆکەی رووسی هەماهەنگی لەگەل هێزی زەمینی نەکات، بەهەمان شێوەش هێزە سەر زەمینیەکانی ئێرانیش ناتوانن بەردەوام بن. مانەوەو بەرگری کردن لەئەسەد، بارێکی گران بوو بەسەر ( ئێران و ڕووسیا).
بەپێی ڕاپۆرتێکی بەنتاگۆن ، کەباس لەهۆکارەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد دەکات، یەک لەو هۆکارانە، هۆکاری باری سەختی ئابووری ئێران و رووسیایە. کە سوریا بارێکی گران بوو لەسەر بودجەی رووسیاو ئێران، ئەم دوولایەنە نزیکەی (٧٠) ملیار دۆلاریان لەرژێمەکەی ئەسەد سەرفکردووە. نیوەی ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی نەختینەی ڕاستەوخۆ بووە ، نیوەکەی تریشی بەشێوەی یارمەتی سەربازی و ناردنی نەوت و قەرز و گرێبەست و وەبەرهێنان بووە لەژێرخانی ئابووری سوریا.
لێرەوە ئیسرائیل، ئۆفەرێک دەخاتە بەردەم ڕووسەکان، مانەوەوە لەسوریاو ئۆکرانیا، لەبەرامبەر دەرکردنی ئێران و لادانی (بەشار) بەبێ گفتووگۆ کردن . لێساندنەوەی دەسەڵات لەعەلەوی شیعەکان و گۆڕینی جلەوی دەسەڵات لەسووریا بۆ سوونە. ئەمەش زامنی ئەوە دەکات بۆ ئیسرائیل کە بۆ هەتا هەتایە، ئێران نەتوانێ بگەڕێتەوە سوریا.
جێ بەجێکردنی ئەو بەرنامەیەش تەنیا بە هێزە ئیسلامیە سوونە توندرەوەکان دەکرێ. بۆیە پێت سەیر نەبێ نەکوردەکان نە هیچ هێزکی تری دیموکراتی یا گروپ و تاقمی مەدەنی و علمانی و نوخبەی سوری بەشدار پێنەکران لەو پرۆسەیە.
ئەمریکا و سوریا!
مانەوەی ئەمریکا لە سوریا، تەنیا یەک ئامانجی سەرەکی لەپشتە، ئەویش پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلە، لەخوڵی یەکەمی ترامپ هەوڵی دا لەسوریا بکشێتەوە، بەڵام ئەوە ئیسرائیل بوو ئەمریکای لەسوریا هێشتەوە.
بۆیە بەلاتەوە سەیر نەبێ، ئەمریکیەکان هیچ ڕۆڵێکیان لەو گۆرانکاریەی دیمەشق نەبوو. ئەمریکا لە سووریا ئیعاز و فەرمان لە ئیسرائیل وەردەگرێ. تەنیا جوولەی ئەمرکیەکان لەسووریا کۆنترۆکردنی سنووری عێراق بوو، ئەویش بەگرتنی دەروازەی (بو کەمال). قەسەدە هەوڵی دا بپەڕێتەوە ئەودیووی فرات، بەڵام بۆ ئەوەی ئامانجەکەی ئیسرائیل نەشوێنرێ، لە گۆڕینی دەسەڵاتی شیعە لە دیمەشق، و نەبێتە شەڕی کورد و عەرەب. قەسەدە بە فەرمانی ئەمریکیەکان هاتنەوە ڕۆژهەڵاتی فورات.
ئێستا بەم سەفقەیەی رووسیاو ئیسرائیل، ئەمریکیەکان بەتەواوی جێگیرکران لە سووریا، لەبەرامبەر ئەوەش رووسەکانیش مانەوەی خۆیان مسۆگەرکرد. ئەو پەیوەندیە ئاساییەی نێوان (ترەمپ و پوتین) ش، عەرابەکەی ئیسرائیلە.
ئەو ئاشتیەیشی لە ئۆکرانیا دێتەدی ، دیسانەوە دابەشکردنی کێکەکەی ئۆکرانیایە، ئەرزو زەوی داگیرکراوی ئۆکرانیا بۆ رووسیا، سەرچاوەی سروشتیش لە کانزاو پڕۆژەکانیش بۆ ئەمریکا.
بەریتانیا و تورکیا و ئیسرائیل
دەستەی تەحریری شام ( ئێم ئای 6) بەریتانی سەرپەرشتی دەکات. سەرەتا تەنیا هێزەکانی جۆلانی یەکەم جوڵەیان کرد و لە ٢٠٢٤/١٢/٥ شاری( حەمایان) گرت. ئەوکاتە هێشتا هێزەکانی ( سوپای سوریا ئازاد )ی هاوپەیمانی تورک هیچ جوڵەیان نەکردبوو.
ئیسرائیل هێزەکانی جۆلانی لەڕێگای بەریتانیەکان جولاند. بەڵگەی ئەو پەیوەندیەی نێوان تەحریری شام و بەریتانیا، ئەوەیە، پێش ڕووکشان بەرەو دیمەشق، دوو دانوستان لەنێوان (مەزلووم عەبدی و تەحریر شام) کرا، لەهەردوو کۆبوونەوەکە، نوێنەری بەریتانیەکان هاوشانی شاندی تەحریری شام بوون. دەتوانن ئەو زانیاریە لە قەسەدە پشت راست بکەنەوە.
هەرئەوەشە (تەحریر شام )هیچ گرفتی لەگەل قەسەدە نیە. بۆئەوەی گرفت بۆ ئەو پلانەی ئیسرائیل درووست نەبێ، ئیسرائیلیەکان لە رێگای بەریتانیەکان، توانیان بەهەماهەنگی لەگەڵ تورکیا، لەنێوان ( دەستەی تەحریر شام و سووپای سوریای ئازاد) سەرکردایەتیەکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکان پێک بهێنن، بەمەرجێ ( ئەحمەد شەرع) سەرکردایەتی ئەو ژووری ئۆپەراسیۆنە بکات.
