پاشەڕۆژی کورد و قەسەد لە سوریا!

دڵشاد مەجید
5 ڕۆژ لەمەوپێش
دڵشاد مەجید
بەر لەوەی باسی دواڕۆژ و پاشەڕۆژی ڕۆژئاڤا بکەین، پێویستە و زەڕورە هۆکارەکانی مانەوەو گەشەکردنی ڕۆژئاڤا بخەینە ڕوو، بۆئەوەی لەگرنگی ڕۆڵی ئەوان تێبگەین لەدواڕۆژی سوریا.
سەرکەوتنی ئەزموونی کوردی سوریا، بۆ چەند خاڵێکی جەوهەری دەگەڕێتەوە، لەلایەک توانی لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە و لەلایەکی تر ببێتە هۆکاری بەدەستهێنانی سۆز و هاوکاری ئەمریکیەکان و ئەوروپیەکان.
بەردەوام بوون و گەشەکردنی ڕۆژئاڤا بۆ خاوەنداریەتی فکرو روئیایەکی سیاسیی و دیسپلینی سەربازی دەگەڕێتەوە.
لەقۆناغی یەکەم فەزڵەکەی بۆ پەکەکە دەگەرێتەوە لەڕووی دیسپلینی سەربازی.
لەقۆناغی دووەم فەزڵە سیاسیەکەی بۆ رووئیا سیاسیەکەو و بیرو ئەندێشەکەی (ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک )ەی عبداللە ئۆجەلان دەگەرڕێتەوە .
زۆر ژیرانە لێکۆڵینەوەو ڕاڤەی هۆکاری شکستەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقیان کردووەو ، سوودیان لە کێماسی و هەڵە ستراتجیەکانی هەرێم وەرگرتوەو، کەجارێکی تر ئەو هەڵانە دووبارە نەکەنەوە.
نەبوونی فرە هێزی،هەرچەند هەوڵی جدی درا لەلایەن هەرێم و تورکیا، بەناوی حزبی سیاسی، هێزێکی چەکدار بەناوی (لەشکری ڕۆژی -ئەنەکەسە)بخەنە نێو گۆڕەپانەکە.
خۆ گرێ نەدان بەهێزی ئیقلمی و پەیوەندی ژێر بەژێر لەگەل ئەجندای ئیقلمی. خۆ جیانەکردووە لە قەوارەی دەوڵەتی سوریا، بەناوی سەربەخۆی و فیدراڵی و کۆنفیدرالی. هێشتنەوەی پەیوەندی ئیداری بە ناوەند.
بەشداری پێکردنی سەرجەم نەتەوەو ئاین خوازەکان، لەئیدارەدانی ناوچەکانی خۆیان و چەکدارکردنیان، بۆ بەرگری کردن لەخۆیان.
نەک فەرزکردنی لێسراوی ئیداری و سەربازی کورد بەسەریان.
خۆپاراستن لەدروشمی کوردایەتی و سەربەخۆی کوردستان و موزایدەی قەومچیەتی .
لەهەمووشی گرنگتر، بەشداری پێکردنی ژن لە بڕیاری سیاسی و ئیداری و سەربازی. کەئەمەش یەکەم تەجروبەیە لەناوچەکە.
بەپێچەوانەی هەرێم ، لەجیاتی ڕاو پرس و پەیوەندیان بەهێزی ئیقلمی بی، ئەوان پەیوەندیان لەگەل ئەمریکاو فەرەنساو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گرێدا.
ڕۆژئاڤا و ئەمریکا..
کاتێ داعش و هێزە توندرەوەکان دەبنە هەڕەشە بەسەر سووریا
(ئێران و حزب اللە)، پایگایان لەسووریا دامەزرێن ..
گروپی چەکداری ( فاطمی پاکستانی و زەینەبی ئەفغانی و حەشدی شەعبی عێراقی) سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران دەگەنە سوریا.
▪️مەترسی (هیلالی شیعی) لە ئیسرائیل نزیک دەبێتەوە.
▪️سنووری عێراق بۆ مۆشەک و جبەخانەی ئیرانی بۆ حزباللە و حەماس دەخرێتە سەرپشت.
▪️دواترشیان ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی بزوونەوەی حەماس لەگەل بەشار ئەسەد، پاش ئەوەی حەماس لەساڵی(٢٠١١) پشگتیری نارەزاییەکانی دژ بەئەسەدی کرد لەسوریا .
لێرەوە ئەمریکیەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل، لەچەند تیمێکی ( استطلاع و هەواڵگیری و لۆجستی) پەرەدەسەنێ، بۆ ناردنی سەربازو کردنەوەی پایگای سەربازی و فرۆکەخانە.
بۆیە پێتان سەیر نەبێ، ئەمریکا لەماوەی ئەو چەند ساڵەی لەڕۆژئاڤایە بەرپەچی یەک هێرشی تورکیای نەداتەوە، لەو هەموو هێرشی درۆنانەی تورکیا، تائێستا دوو یا سێ درۆنی تورکیان خستۆتە خوارەوە، ئەویش کاتێک نزیکی پایگەکانی ئەمریکا کەوتنەتەوە.
ئەمریکا هەر بەوەش نەوەستا ، بەقووڵایی( ١٥ ب ۆ ٢٠ کم )بۆ سوپای تورک بەناوی ( پشتێنەی ئەمنی) پاشەکشەی بەکورد کرد.
لە سەردەمی ولایەتی یەکەمی (ترەمپ) یش ئەمریکا دەیویست بەیەکجاری لەڕۆژئاڤا پاشەکشە بکات. بەڵام بەگوشاری لۆبی ئیسرائیلی (ترەمپ) یان لەو بڕیارە پاشگەزکردەوە.
لەدوای ڕووخانی بەشار ئەسەدیش ئەوە هەر ئەمریکیەکان بوون، نەیانهێشت، هێزەکانی قەسد بپەرنەوە ئەوبەری ڕووباری فورات .
