مەسرور بارزانی و سودانی جەخت لەسەر دابینكردنی شایستە داراییەكان دەکەنەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

مەسرور بارزانی لەبارەی دیدارەكەی لەگەڵ سودانی ڕایدەگەیەنێت وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، ئاماژەمان بە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرد.

جەختمان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە پێی دەستور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان کردەوە.

شەممە 12ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرد.

راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی دیداری سودانی و مەسرور بارزانی لە هەولێر: 

قسەوباس كرا لەبارەی ژمارەیەك دۆسیەو پرس لەسەر ئاستی نیشتمانی و، دیارترین پەرەسەندنە ناوچەیی و نێودەوڵەییەكان و هەڵوێستی حكومەت لەو تەنگژانەی كە ناوچەكە بەخۆیەوە دەبینێت. 

جەخت كرا لەسەر بایەخی شەراكەت و؛ هەماهەنگیی لە روبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییەكان و پشتبەستن بە سیاسەتی هاوسەنگ لەسەر بنەمای هاوكاریی و بەرژەوەندی هاوبە لەگەڵ وڵاتانی براو هاوڕێ. 

سودانی ئاماژەی بەوەكرد حكومەت سەركەوتوو بووە لە روبەڕووبوونەوەی قەیرانە جیاوازەكان چ ناوخۆیی چ دەرەكیی و، بەرپرسیارێتی خۆی هەڵگرتووە سەرباریی گۆڕانكاریی و ئەو رووداوانەی كە ناوچەكە بەخۆیەوە دەبینێت، جەختی كرد لەسەر هەوڵەكان بۆ پەرەپێدانی ئابوری نیشتمانی و چەسپاندنی سەقامگیریی لەسەرتاسەری ناوچەكانی وڵات. 

دیدارەكان باسی لە گرنگیی كاركردن كرد لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەموو پرسە هاوبەشەكان و، لابردنی گشت بەربەستەكان بەگوێرەی دەستورو یاسا، بەشێوەیەك دادپەروەریی و سودی هەموو عێراقییەكان بەدی بهێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار