ئەمریکا چەکێک دروستدەکات ٢٤ هێندەی بۆمبی هیرۆشیما بەهێزترە

دوێنێ



 

لە پێشهاتێکی بێ وێنەدا، ئەمریکا بەخێرایی پەرەپێدانی بۆمبێکی ئەتۆمی نوێی B13-61 بەرەوپێش دەبات، کە پێشبینی دەکرێت هێزی وێرانکەری 24 هێندەی بۆمبی هیرۆشیما زیاتر بێت، بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئەمنی و ماڵپەڕی یۆرۆنیوز بڵاویکردووەتەوە.

ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە پلانێکی فراوانتری ئەمریکا بۆ مۆدێرنکردنی جبەخانەی ئەتۆمی، نیشانەکانی پێشکەوتنی بەرچاو نیشان دەدات کە دەتوانێت ببێتە هۆی تەواوکردنی یەکەم یەکەی بەرهەمهێنان پێش وادەی خۆی.

وتەبێژی دەستەی سەلامەتی گواستنەوەی نیشتمانی ئەمریکا (NTSB) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕوونی کردەوە کە یەکەم یەکەی بۆمبە نوێیەکە پێش کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت، واتە حەوت مانگ پێش وادەی دیاریکراو. بۆمبەکە وەشانێکی پێشکەوتووی بۆمبی ئەتۆمی B61 یە، هەروەها بەشێکە لە حەوت بەرنامەی مۆدێرنکردنی چەکی ئەتۆمی ئەمریکا.

ئەم بۆمبە نوێیە بە یەکێک لە گرنگترین و بەربڵاوترین چەکی ئەتۆمی لە جبەخانەی ئەمریکا دادەنرێت لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ساردەوە، بەو پێیەی دیزاین کراوە بۆ ئەوەی بە فڕۆکەی خێرا هەڵبدرێت بۆ لێدانی ئامانجە سەربازییە ستراتیژییەکان.

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بۆمبی B13-61 توانای پێشکەوتوو بۆ بەئامانجگرتنی دامەزراوە سەربازییە بەهێزکراوەکان و ئامانجە دوورەکان دابین دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، خێراکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی لەسەر بنەمای ئەزموونی بەدەستهێنانی لە پەرەپێدانی بۆمبی B12-61ی پێشوو و وەرگرتنی تەکنەلۆژیای مۆدێرن بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار