ئایا تورکیا لە هەوڵی زیندووکردنەوەی داعش دایە؟

خەبات کوردە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



خەبات کوردە

پێنج مانگ تێپەڕیوە بە سەر ڕوخانی ڕژێمەکەی ئەسەدا و ئێرانیەکان وەکو بۆ خۆیان دەڵێن زیاتر لە ٥٠ ملیار دۆلار زەرەریان کردوە بە لە دەست دانی باڵا دەستیان لە سوریا و لوبنان کەچی ڕۆژانە بە ملیۆنان دۆلار دەگەیەننە ئەو دوو وڵاتە و دەیانەوێ کاری ئاژاوە گێڕی پێ ئەنجام بدەن و هەر سەرکەوتوش نابن!

تورکیا دوای ئەوەی سەری حەماس و جیهادی ئیسلامی لە کەرتی غەززە لە قووڕ نا و دەورێکی باڵای دیت لە ڕووخانی ئەسەد لە سوریا و گورزێکی گەورەی لە ڕووس و ئێرانیەکاندا،  ئێستا لەژێر فشاری ئەمەریکا و ئیسڕائیل خەریکە لە سوریا بە یەکجاری ئیهمال دەکرێ.

لە عێڕاقیش دوای ئەوەی کە ئاشکرا بوو هەوڵیداوە بە بەشداریەکی بێئەندازە گەورە و بە دروستکردنی چەندین فەوجی سەربازی لە ناو شارە سوننە نشینەکان کۆدەتایەک لەبەغدا ئەنجام بدات فەشەلیان پێهێنا. نوح یەڵمازی جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کەوتۆتە جوڵە و لە عێڕاق و هەرێم حیزبە سوننەکان بە سەر دەکاتەوە.

تورکیا ئێستا لە سوریا خەریکی پلان و کاری نهێنی ژێر بەڕەیە و بە پارەی قەتەر دەیانەوێ داعش زیندو بکەنەوە و شەڕی دژە کورد و ئەمەریکا و ئیسڕائیلی پێبکات.

بڵاوبونەوەی جاسوسەکانی سەر بە دەزگای ( میت ) لە ناو هەموو دەزگا حکومی و سەربازیەکانی حکومەتەکەی شەڕع لە دیمەشق ڕۆژانە درێژەی هەیە.

ئەوەتا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕێی زیندو کردنەوەی ، داعش دەیەوێ خۆی ڕێکبخاتەوە و کاری تێکدەرانە ئەنجام بدات و پەلاماری هێزەکانی هەسەدە و هەوڵی لە باربردنی ئارامی ناوچەکە بدات.

لە کەمپی ئاوارەکانی هۆل کە چەند ڕۆژێکە دەیان کەس دەستگیر کراون و لەناو بەندیخانەکانی حەسەکە ڕۆژانە لە هەوڵی کۆکردنەوەی چەک و دابەشکردنی پارەن و خەریکی ئامادەسازی و خۆ ڕێکخستنەوەن بۆ نانەوەی ئاژاوە گێڕی و پلانی هەڵهاتنی بەندکراوەکانیان.

لە بەرامبەریشدا ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ڕازی نین کە سزاکانی سەر دیمەشق و شەڕع و دار و دەستەکەی سوک بکەن و زەختێکی زۆر لە حکومەتەکەی شەڕع دەکەن  کە تەواوی مەلەفی ئەمنی سوریا ڕادەستی هێزەکانی هەسەدە و ئەو هێزە چەکدارانەی تەنەف بکرێت کە خۆیان ڕاهێنانیان پێکردون.

بۆیە دوور نیە بە فیتی تورکیا ئەگەر سەرکەوتوو بوو لە ڕێکخستنەوەی چەکدارەکانی داعش لە داهاتوودا هەڵگەڕانەوەیەک لە ناو گروپە چەکدارەکانی شەڕع ڕووبدا و بە کۆدەتایەکی سپی دیمەشق ڕادەستی داعش نەکرێتەوە و بێنەوە ناو ساحەکە جارێکی دیکە!

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار