ئێران و ئەمریکا!

دڵشاد مەجید
5 كاتژمێر لەمەوپێش
دڵشاد مەجید
خوێندنەوەیەکی زۆر بۆ ململانێکانی ئەمریکاو ئێران دەکرێ، زۆربەی ئەو خوێندنەوانەش، سەرچاوەکەی دەزگا ئیعلامیە سونەکانی عەرەبە. کە هاوتەریبە لەگەڵ فشارو هەڕەشەکانی ئیسرائیل.
تا ئێستا خوێندنەوەیەکی لۆژیکی لەچوارچیوەی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا نەخراوەتەڕوو، کەئەمریکای ئەمرۆ ( ئەمریکای ترەمپ) چی لە ئێران و چی لەجیهان دەوێ؟؟
تا ئێستا ئێمە ترەمپ بە سەرشێت و گێرەشوێن و ناسیاسی دەزانین. کەئەمەش لەحەقیقەتدا وانیە.
ئەگەر ئێمە خوێندنەوەیەکی وورد بۆ ململانێکانی ناو ئەمریکا بکەین، بەتایبەتی لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکان . بۆمان دەردەکەوێ کە (ترەمپ) هەڵگری ئایدۆلۆجیایەکی بورجوازی موحافزکارە، دژی سیاسیەتی نیولیبرالیزم و سوسیاڵ لیبراڵی دیموکراتەکانی ( بایدن و کامالا هاریس)ە.
هەروەها ترەمپ کرستیانێکی ئوسوڵیە و خۆی بەهیچ (تایفەیەکی مەسیحی ) نازانێ. لەهەڵمەتی هەڵبژاردەکانیش خۆی بەنێونەری گشت کرستیانەکان دەردەخست و بانگێشەی بۆ دەکرد.
بەواتایەکی تر ترەمپ لەهەناوی ئەو ململانێیە ئایدۆلۆجیە و ئایینیە لەدایک بووە.
▪️ئەم ململانێیەش پێشینیەکی مێژووی هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای (٩٠) کانی سەدەی ڕابردوو، لەنێوان بیرمەندەکانی ئەمریکا لەدوای رووخانی ( دیواری بەرلین) لەبارەی دواڕۆژی ئەمریکا لەناو پرۆسەی گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا.
ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن تێزی ( کۆتایی مێژوو) هاتە ئاراوە.
ساموئل هانتینگتۆن لە تێزەکەیدا دەیووت ( قۆناغی داهاتوو قۆناغی ململانێ و پێکدادانە لەنێوان کەلتوورو شارستانیەکان و قۆناغی فرەجەمسەری و قەیرانەکانی گڵۆباڵیزمە) بۆیە دەبێت ئێمە کار بۆ بەهێزکردنی ناسنامەی ئەمریکی بوون و یەکگرتنی کۆمەڵگای ڕۆژئاوایی لەبەرامبەر کۆمەڵگاکانی تر بکەین.
بەڵام فۆکۆیاما دەیووت ( نەخێر لەمەودوا سەرتاپای جیهان ڕەنگڕێژ دەبێت بە دیموکراتیەتی لیبرالی و سەرمایەداری و بازاری ئازاد، لیبرالزمیش دەبێتە تاکە ئایدۆلۆجیای جیهان، سەرجەم ئایدۆلۆجیاکانی تر پاشەکشە دەکەن، هەروەها دیموکراتیەتیش دەبێتە تاکە سیستەمی جیهان!!)
▪️هەر لەوچوارچوەیەدا ترەمپ دەیەوی بەها ئەخلاقی و کۆمەڵاتیەکانی کۆمەڵگای ئەمریکی بگەڕێنێتەوە.
▪️جگە لەمە ترەمپ بەو ئاقارە هەوڵدەدا ڕەگەزی ئەمریکی لە بێگانە و بیانیەکان بپارێزی.
▪️هەروەها دەیەوێ پێگە ئابووری و سیاسی و سەربازیەکەی لەجیهان جێگیر بکاتەوە.
▪️دیسانەوەی قەوارەی دەوڵەتی ئەمریکا دامەبزرێنێتەوە.
ترەمپ هەموو هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی ئەمریکا لەوە دەبینێتەوە، کەزۆرترین سەرمایەگوزاری دەرەوە لەناو ئەمریکا بخاتە گەر. بۆئەوەی پێگە ئابووریەکەی هەر لە لۆتکەدابێت و نەکەوتە دوای چین.
▪️ترەمپ نایەوێ چین بگاتە ( پڕۆژەی و بەرنامەی گەشەسەندنی ساڵی 2030) کە چینیەکان لەپلانی (٥) ساڵەی (2026-2030) خۆیان دایانڕشتووە.
▪️چین بەو پلانە (٥) ساڵەی دایڕشتووە، لەپاڵ پرۆژەی ڕێگای حەریر، مەترسیەکی ئابووری گەورەی بۆ سەر ئەمریکا دروست کردووە، چونکە ئەگەر پرۆژەی ڕێگای حەریر سەربگرێ، توانای ئابووری چین لە داهاتی نەتەوەیی لەساڵی ٢٠٣٠ دەبێتە دوو ئەوەندەی ئەمریکا. دەگاتە نزیکەی ( ٦٤،٢) تڕیلۆن دۆلار، لەبەرامبەر (٣١) ترلیۆن دۆلار بۆ ئەمریکا. ( هەروەک لەوێنەی سێیەم دەردەکەوێ).
▪️ئەمەش وادەکات لەمەودوا بانکەکانی چین ببنە جێگرەوەی بانکی نێودەوڵەتی.
بانکەکانی چین بۆ پرۆژەیەی ڕێگای حەریر لەنێوان (٤ بۆ ٨ )ترلیۆن دۆلاریان داناوە، کە بیدەن بەو ووڵاتانەی کەپڕۆژەکەیان بەناو دادەڕوات، جا ئەو پارانەش چ بۆ بواری وەبەرھێنان بێت یا وەک قەرز دان بێ بەو ووڵاتانە.
بۆ یە پێتان سەیر نەبێ ئێستا ترەمپ، مەرجی پشتگیری کردنی سعودیەکان و ئیماراتیەکان بەستۆتەوە بە بەگەرخستنی پارەکانیانە لەئەمریکا.
▪️سعودیەکان ڕایەنگەیاند بەبڕی ٦٠٠ ملیار دۆلار لە ئەمریکا بەرهەمهێنان دەکەن. بەڵام ترەمپ داوای کرد کە بیکەنە یەک تڕلیۆن. لەپاداشتی ئەمەش گفتووگۆکانی ( ئەمریکا و ڕووسیا ، رووسیا و ئۆکرانیای) لەسعودیە سازکرد.
▪️ئیماراتیەکانیش لەسەردانێکی (شێخ طحنون بن زاید) لە (٣/١٧) بەڵێنی بە ئەمریکەیان دا کە بڕی ( ١،٤) ترلیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمریکا بکەن. دیسانەوە لەپاداشتی ئیماراتیەکان ، ترامپ لەڕێگای ( شێخ طحنون) نامەیەک بۆ خامەنەئی دەنێرێ، بۆئەوەی ئیماراتیش گفتووگۆکانی ئێران و ئەمریکا لەباوەش بگرێ، بەڵام ئێرانیەکان لەجیاتی ئیمارات ( عومان)یان هەڵبژارد.
ئامانجی ترەمپ لە ئاشتی نێوان رووسیاو ئۆکرانیا و دانووسان لەگەل ئێران چیە؟
▪️زۆر کەس وای دەخوێنێتەوە کەترەمپ ئاشتی پێ ناکرێ و پیاوی ئاشتی وڕێکەوتن نیە . بەڵکو بۆتە مایەی سەرلێشواندن و نائارامی لە جیهان.
▪️ پلانی ترەمپ لەو سەرگەردانی و فەوزایە چیە؟
سەرەتا ترەمپ هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی بە لێداوانەکانی پەلاماری هاوپەیمانەکانی وەک کەنداو ئەوروپای دا.
دوای ئەم فەوزایە مەسەلەی ئاشتی لە ئۆکرانیاو گفتووگۆکانی لەگەل ئێران هێنایە بەرباس.
▪️ئەم کردەوانەی ترەمپ هەروا هەرەمکی و بێ بەرنامە نەبوو، بەڵکو بەپلان بوو بە ئەنقەست ئەو
" الفوضى الخلاقة -Creative Chaos" دروستکرد.
▪️بۆئەوەی کەنەدیەکان و ئەوروپیەکان لە هەنگاوەکانی داهاتووی دەستکەوت و بەرهەمەکانی ڕاگرتنی شەری ئۆکرانیا و رووسیا و ڕێکەوتن لەگەل ئێران بێ بەش بکات.
بۆیە بەلاتانەوە سەیر نەبێ ئێستا ئەوروپیەکان لەهەوڵی سزای ئابووری زیاترن دژ بە ئێران، بەڵام ئەمریکیەکان ڕایانگرتووە.
▪️لەمەسەلەی ئاشتی ( رووسیا و ئۆکرانیا) ش بەئاشکرا، ترەمپ داوای ڕێکەوتنی دەرهێنانی کانزاکانی لە ئۆکرانیا کرد. هەروەها رووسیاش ئۆپشنی زۆر گەورەی لەبواری بەرهەمهێنانی نەوت و گازی خستۆتە بەردەم ترەمپ.
▪️کاتێکیش لەگەڵ ئێرانیەکان دەگەنە ڕێکەوتن ، کۆمپانیا ئەمریکیەکان بەشێکی زۆری بازاری وەبەرهێنان لە ئێران کۆنتڕۆڵ دەکەن. بەگوێرەی ئامارەکانی وەبەرهێنان لە ئێران. گوژمەی بواری بەرهەمێنان لە ئێران خۆی لە (٢٨) ترلیۆن دۆلار دەدات، ئێرانیەکان، لەساڵی ٢٠١٥ لە میانی گفتووگانی سەبارەت بە (پیتاندنی یۆرانیۆم) ئێران لەگەل ئەمریکا و ئەوروپا، بەڕێژەی زیاتر لە (٦) ترلیۆن دۆلار بواری وەبەرهێنانیان لەئێران خستە بەردەم کۆمپانیاکانی ئەمریکا.
