ئێران و ئەمریکا!

دڵشاد مەجید

2 ڕۆژ لەمەوپێش



🔺ئایا ئەمریکا و ئێران ڕێکدەکەون، یان  پێکدا دەدەن؟

🔺لە ئەگەری ڕێکەوتندا  ئایا هەڵویستی ئیسرائیل چی دەبێت؟

🔺بەرژەوندیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەکوێ یەکانگیرن و لەکوێش لێک جیاوازن؟

دڵشاد مەجید

🔷ئەمریکا و ئیسرائیل.

ئەمریکا خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ لەپاراستنی دەوڵەتی ئیسرائیل.  بەو مانایە دێت کاتێک هەرەشە لەسەر خودی سنووری ئیسرائیل هەبێ. ئەوکات ئەمریکا تەنیا  پارێزگاری  لە ئاسایشی  سنووری ئیسرائیل دەکات، بەڵام لەدەرەوەی سنووری ئیسرائیل ئەمریکا شەڕ یا پێکدادان لەگەل هیچ  ووڵاتێک ناکات کە راستەخۆ  یا نزیک نەبێت  لەسەرسنووری ئیسرائیل.

لەبەرئەوەی ئامانجە ستراتیجیەکانی ئەمریکا  جیهانیە،  پەیوەندی بە ئاسایش و بەرژەوەندیە ئابووری و سیاسیەکانی ئەمریکا هەیە.

 بەڵام  ئامانجی ستراتیجی ئیسرائیل ، پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلە ، واتە تێڕوانینەکەی لۆکاڵیانە و ئیقلیمیە،  ململانێ دەولیەکانی بەلاوە زۆر جێگای بایەخ و گرنگ نیە .

ئێمە بۆ بەرجەستەکردنی ئەو هاوکێشەیە، نموونە گەلێکی زۆمان  هەیە کە ئەمریکا لەدەرەوەی سنووری ئیسرائیل بەرگری لەئیسرائیل نەکردووە.

▪️لەکاتی بۆردمانی موشەکی هەولێر لەلایەن ئێرانەوە، کە ئەو موشەکانە چەند سەد مەترێک لە قونسوڵخانە نۆیەکەی ئەمریکا لەهەولێر دووربوو ، ئەمریکا هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو.

▪️ لەعێراقەوە لەلایەن گروپەکانی مقاوەمە  چەندین جار   هێرش کرایە سەر ئیسرائیل. بەڵام ئەمریکا ڕێگای نەدا  ئیسرائیل بۆردومانی عێراق بکات، ئەمەش لەترسی ئەوەی ئەو گرووپانە لەعێراق هێرش نەکە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق.

▪️ئەمرۆ لێدانی حوسیەکانی یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە، لەبەرامبەر ئەوە نیە کەحوسیەکان لە ئیسرائیل دەدەن، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کەبوونەتە هەڕەشە بەسەر بازرگانی  جیهانی لەئاوەکان.

▪️هەروەها ئەم  دانوسانانەی ئەمڕۆش لەنێوان ئەمریکاو ئێران بەڕێوە دەچێ، لەدەرەوەی حەزو ئارەزووی ئیسرائیلە.

هەروەها لەدەرەوەیحەز و ئارەزووی بەشێک لەووڵاتانی ناوچەکەشە.

▪️بۆیە ئاساییە ئەمرۆ هەست بە  جیاوازیەکی زۆر  بکەین لەنێوان هەڵوێستی  ئەمریکا  بۆ دانوسان و  هەڵوستی ئیسرائیل  سەبارەت بەو دانوسانانە لەگەل ئێران.

زۆر کەس لەئەنجامی ئەو تێنەگەیشتنە لە هەڵسوکەوتی  ئەمریکا، لێکدانەوەی ناراست دەخەنە ڕوو کەئەمریکا پشتی لەئیسرائیل کردووە، یا دژی نەتانیاهۆ کار دەکات!!!

🔷ئەمریکا و ئێران!!

ئێمە لەنووسینی ڕابردوو باسی ستراتیجیەت و پلانی (ترەمپ )مان خستەڕوو ، کەئامانجی تۆکمەکردنی باری ئابووری ئەمریکایە

بەڵام هەڵگیرساندنی هەر شەڕێک لەم کاتەدا، تەواو پێچەوانەی ئەو بەرنامەیەی ترەمپە، بەتایبەتی شەڕێکی نائاسایی و مەترسیدار لەگەل ووڵاتێکی وەک ئێران!!  ئەمریکیەکان دەڵێن (ئۆپەراسیۆنی  ڕزگارکردنی   عێراق بە  (٣) تڕلیۆن  دۆلار لەسەر ئەمریکا وەستاوە).

ئایا بۆ ووڵاتێکی وەک ئێران چەند تڕلیۆن  دۆلاری دەوێ؟؟

🔷بۆیە بەخوێندنەوەی من  شەڕ و پیکدادان لەنێوان ئەمریکاو ئێران  ئەگەرێکی دوورەو زەحمەتە ڕووبدات.

▪️ڕەنگە پرسیارێکم ئاراستە بکرێت، ئەم خوێندنەوە و لێکدانەوەیەم  لەسەر  چ بنەمایەک بنیاتنراوە؟؟

▪️بۆ پاڵپشتی کردنی بۆچوونەکەم کەشەڕ ئەگەرێکی دوورە، من هەندێ فاکت و ئەرگومێنت و زانیاری دەخەینەڕوو  .

🔸 سوپای ئەمریکا لەدوای جەنگی جیهانی دووەم  هەر شەڕکیان لەدەرەوەی  ئەمریکا کردبێ، لەناو ئەو ووڵاتانە (دووبەرەی جیاواز و چەکدار هەبووە). کە ڕێگا خۆشکەر بووە بۆ دەستێوەردان و دابەزینی  مارێنزی ئەمریکی.

(لەڤێنام/ ڤێتنامی باکورو باشوور. لەکۆریا/ کۆریای باکورو باشوور. لە ئەفغانستان/طالبان و ئەفغانیەکان. لە عێراق/ کوردو شیعەو سەدام، هەروەها لە ساڵی ١٩٨٢  لە لوبنان  و سۆماڵ و سوریاش بەهەمان شێوە).

▪️بەڵام  ئایا لەناو ئێران   هیچ پانتایەک هەیە لەدەرەوەی دەسەڵات بێ و چەکدار بێ؟

🔸ئەمریکا هەرکاتێک بەرنامەو پلانی شەڕی دژی ووڵاتێک یا گرۆپک بەپاکردبێ، هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانیەکی سەربازی لە گەڵ ووڵاتان داوە، بۆئەوەی شەرعیەت بەشەڕەکە بدات بەناوی ( تحالفی دەولی). وەک چۆن ئەو هاوپەیمانیەی ئێستا  بۆ شەڕی داعش و لێدانی حوسیەکان لەئارادایە.

▪️پرسیار ئەوەیە ئەگەر ئەمریکا بەنیازی شەڕ بێ ( کوانێ هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانیە؟؟)

بەتایبەتی لەم کاتە کەهیچ ووڵاتێکی عەرەبی و ئەوروپی جگە لەئیسرائیل ئامادەی نەک ئەو شەڕە نیە  بەڵکو  لەگەل ئەو شەڕەش  دانیە.

🔸هیچ  ووڵاتێک و دەسەڵاتێک بەهێرشی ئاسمانی نەڕووخاوە،

🔻ئەڵمانەکان بەبۆردمانی ئاسمانی، لەندەنی پایتەختی بەریتانیان وێران کرد ، بەڵام بەریتانیا نەکەوت.

🔻هاوپەیمانان بەرلینیان وێرانکرد تا  بە هێرشی زەمینی بەرلین نەگیرا، هیلتەر خۆی نەکوشت.

🔻ئەمریکا لەساڵی ١٩٩١ وە تا ٢٠٠٣ عێراقی بۆردمان دەکرد، سەدام نەڕوخا. ئەوە هێرشی زەمینی مارێنز  بوو سەدامی رووخاند.

🔻بۆیە  رووخانی رژێمی  ئێران بەبێ هێرشی زەمینی  زەحمەتە و بە  تەنیا بۆردمانی ئاسمانی ئەو ئامانجە نایەتە دی.

🔸گەورەترین بنکەی سەربازی و فڕۆکەی ئەمریکی لە تورکیایە، زەحمەتە تورکیا  لەترسی پرسی کورد لە ئێران ، ڕێگا بەئەمریکا بدات   ئەو بنکەیە بەکار بهێنت، هەروەک چۆن بۆ ڕزگارکردنی عێراق ڕێگای بەئەمریکیەکان نەدا  ئەو بنکەیە بەکار بهێنن.

هەروەها هیچ وڵاتێکی ناوچەکە بەعێراق و کەنداویش  ئەستەمە ڕێگا بەو کارە بدەن. بۆیە تەنیا لەڕێگای دەریاو ئاوەوە دەکرێ، ئەمەش زۆر خەتارناکاو مەترسیدارە.

🔸شەڕ لەگەڵ  ئێران پرۆسەی ئاشتکردنەوەی عەرەب و ئیسرائیل لەبار  دەبات، بەمەش دووبارە ڕێگا  خۆشکەرە بۆسەرهەڵدانەوەی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم پرۆسەیەش ئامانجی سەرجەم ئیدارە جیاوازەکانی ئەمریکایە بوو.

🔸رووداێکی گرنگ و سەرنج ڕاکێش هاوزەمان لەگەڵ  گفتووگۆکانی ئێران و ئەمریکا ڕوویدا.

🔻ئەویش ڕێکەوتنی ستراتیجی درێژخایەنی  هاوبەش بوو کە لە (١٧) ئەم مانگە لەنێوان مۆسکۆ و تاران بەئامادەبوونی پۆتین و پزیشکیان لەمۆسکۆ ئیمزا کرد. ئەم ڕێکەوتنە لە (٤٧) بەند پێکهاتووە.

🔻یەکێک لەبڕگەکانی دەڵێت :- (هەرکاتێک هەریەکێک لە ئێران و رووسیا تووشی پەلاماردان و شەڕ هات، لایەنەکەی تر هاوکاری دووژمنەکەی ئەو ووڵاتە ناکات!!)

🔻لێرە پرسیار ئەوەیە، ئەگەر رووسیا دڵنیانەبێ لە ڕێکەوتنی ئەمریکاو ئێران، لەم کاتە هەستیارە رووسیا ئەم هەنگاوە لەدەرەوەی خواستی ئەمریکا دەهاوێت؟

بەتایبەتی  ئەمڕۆ پوتین  هێنانەدی هەموو  ئاوات و هیواکانی  لەئۆکرانیا لەدەست ترەمپ و ئەمریکا بێت.

🔻ڕەنگە لێکدانەوەی ئەوەشی بۆبکرێت ، کە ئەم هەوڵە وەک کارتێکی گوشار دژی  ئەمریکا بەکاریبهێن؟

🔻بەخوێندنەوەی من ئەم دوو ووڵاتە لەڕووی ئابووری و سیاسیەوە زۆر ماندوون، ناتوانن لەم کاتە ئەم یاریە لەگەل ئەمریکا بکەن.

🔻بەرای من ئەمەش ئۆپشنێکی پۆتینە بۆ ترەمپ ، کەدەیەوێت بەترەمپ بڵێت:-(من بەم رێکەوتنە دەتوانم جلەوی ئێران بگرەمە دەست و گەرەنتیەکیشە، کە ئێران پابەندبێ بەڵێن و کردەوەکانی بێ!!).

🔶یەکێکی تر لەو خاڵانەی کە ئەمریکا لە ئێران نزیک دەکاتەوە، (چین)ە.

ئێرانیەکان خۆیان دەستپشخەری دەکەن بۆ ترەمپ کەچیتر  ئەو هەماهەنگیەی جاران لەگەل چین نەکەن.

لەبەرئەوەی ئێرانیەکان لە هەڵسوکەتی بازرگانی چین زۆر بێ تاقەت و بێزارن.

🔻وەزیری ئاوەدانکردنەوەی ئێران ( عباس ئاخوندی) کە وەزیر  بوو لە  هەردوو کابینەكەی ئەحمەدی نەژادو رووحانی دەڵێت:

(ئێمە  بەبڕی ٢١ ملیار دۆلار نەوتمان فرۆشتبووە  چینیەکان، کاتێ داوای ئەو پارانەمان دەکرد، چینیەکان دەیانووت لەبەر سزا ئابووریەکان ناتوانین ئەو پارەنەتان  بدەینێ.بەڵام دەتوانین ئەو پارانە بەشێوەی قەرز بیدەین، لەبەرامبەر ( فائیدەی ٪٢٠) !! ئێرانیش دەڵێ لەسەر پارەی خۆم ( سوو و فائیدەش) بدەم. !!)

هەر لەوێدا ئەو وەزیرە دەڵێت لەجیاتی ئەو سوکایەتی پێکردنەی چین، باشتر  وایە ئێمە  کێشەکانمان لەگەڵ ئەمریکاو ڕۆژئاوا چارەسەر بکەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار