ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەھێز دەکات

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ڕوانگەری سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردوە، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەبنکەی کێڵگەی نەوتیی عومەر بەرەو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەپارێزگای حەسەکە فڕیوە، ئەم هەنگاوەش بەشێکە لەپلانێکی ئەمریکا بۆ دوبارە بڵاوکردنەوەو ڕێکخستنەوەی ئامادەیی سەربازیی لەڕۆژئاوای کوردستان.

ڕوانگەکە ئاشکرایکردوە، ئەم هەنگاوانە بەشێکە لەستراتیژێکی ئەمریکا کە ئامانجی بەهێزکردنی هەندێک بنکەی سەربازییەو کەمکردنەوەی بونیان لەهەندێکی تردا، لەڕێگەی گواستنەوەی کەرەستەی سەربازیی‌و لۆجستی لەنێوان شوێنە جیاوازەکاندا.

هاوکات سەرچاوەکانی ناو ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەو ڕاپۆرتانەیان ڕەتکردەوە کە باسیان له‌کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەکێڵگەی نەوتیی عومەرو ڕادەستکردنی پێگەکانیان بەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی حکومەتی دیمەشق دەکرد.

سەرچاوەکان پشتڕاستیانکردەوە، کۆنترۆڵی کێڵگەکە هێشتا بەهاوبەشی لەنێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی‌و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌)دا ماوەتەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەردەوامە لەئامادەبونی خۆی لەبنکەی کێڵگەی نەوتیی عومەر لەگوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کە مەشق‌و ڕاهێنانی بەردەوام بۆ کارمەندانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکاتەوە لەچوارچێوەی هاوکاریی ئەمنیی‌و سەربازیی نێوان هەردولا ئەنجامدەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار