لە ساڵڕۆژی یەکەم ئەزموونی هەڵبژاردندا

22 كاتژمێر لەمەوپێش




 
نەوزاد ساڵح

٣٣ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەکەم ئەزموونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی گەلی کوردستاندا کە لە ١٩٩٢/٥/١٩ ئەنجام دراو یەکێتی و پارتی بەڕێژەی پەنجا بەپەنجا یەکەم کابینەی حکومەتیان تیا دروست کرد، هەرچەندە لە دوای ئەم خولەوە بە هۆکاری شەڕی ناوخۆو دۆخی ناسەقامگیری هەرێم هیچ خولێکی تر لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدراو تا ئەمڕۆش کە زیاتر لە ٢١٠ ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی خولی دەیەمدا تێ پەڕیوە بەڵام کابینەی حکومەت هەردروست نەکراوە!

دەپرسین خەمساردی و بێ باکی تاکەی؟

ئایا خەڵک بۆهێنانەدی ئامانجە نەتەوەییەکانی  دەنگی بەئێوەبەخشیوە یان بۆ ئەوەی سزای دەروونی بدەن؟ 
ئاخر متمانە ودەنگی هاوڵاتیان سەنگ وقورسایی خۆی هەیە! 

شۆڕش و هەڵبژاردن وئەم هەموو بەرخودانەی ئەم گەلە ئەوە ناهێنێت کە تەباو یەکڕیزی لێ هەڵێنجێنن وئاسودەیی بۆ گەل دەستەبەربکەن؟
ئەی چی دەکەن؟

باشە هەر بە ڕاست ئێوە لەکوێی  کایەی سیاسەتی ئەم سەرزەمینەدان ؟
خۆ دەزانن سنوری تەعریب چەند نزیک بوەتەوە؟
خۆ  ئاگاداریشن ڕێژەی  دەنگە کانتان چی لێ هاتوە!
ئیتر ئەم بێباکیەتان لەپای چی؟

دەزانن ئێستا لە هەمووکاتێک لاوازترن،  داگیرکەران بەردەوام گەمارۆی دەستکەوتەکانمان دەدەن و هەوڵی بچوککردنەوەو سیخناخی هەناسەکانمان دەدەن،
ئێوەش بەململانێی بێ ئەرزشەوە سەرقاڵن!

دەزانن ئەم قۆناغە هەم دەرفەتە هەم مەترسی ئەگەر ژیرانە مامەڵە نەکەن؟
دوای ٣٣ ساڵ لەهەڵبژاردن دەستکەوتەکانی کامێرای جەردەیی و کارەبایی بیست قات و بە هەواڵی هات و نەهاتی مووچە خەڵک سەرقاڵ دەکەن!

هەتا کەی بەئاگادێنەوەو خەوی ‌غەفڵەت بەرتان دەدات  و خەم وخەیاڵی بێ هودەو بازرگانی لێتان نابێتەوە؟

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار