ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد داودئۆغڵو

4 كاتژمێر لەمەوپێش
ێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی داهاتووی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد. "هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا به هه‌نگاو و ده‌رفه‌تێكى مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا به هه‌نگاو و ده‌رفه‌تێكى مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا كه ده‌بێ لەده‌ست نه‌درێت و هه‌مووان هاريكار بن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و به‌دیهاتنى ئاشتى." و داكۆكييان له رۆڵى يارمه‌تيدەرانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانى "هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ته‌واو له پرۆسه‌كه و سه‌رخستنى دووپات كرده‌وه و ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها باسى له گرنگيى ئاشتى و لێكه‌وته ئه‌رێنييه‌كانى بۆ توركيا و ته‌واوى ناوچه‌كه كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەحمەد داودئۆغڵو "ستايش"ـی په‌يوه‌ندييه‌كانى توركياى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيانى بە گرنگ زانی.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، سه‌ردانى داودئۆغڵو بۆ ناوچه جياكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناو‌چه‌كه‌يان به‌گشتى، لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ کراون.
