ئەردۆغان: هیچ نیازێکم نییە جارێکی دیکە خۆم هەڵبژێرمەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكی توركیا ڕایدەگەیەنێت، ئێمە دەستوری نوێمان بۆ وڵاتەكەمان دەوێت نەک بۆ خۆمان، من هیچ نیازێکم نییە دووبارە هەڵبژێردرێمەوە یان جارێکی دیکە خۆم کاندید بکەمەوە.
لە وتەیەكدا بۆ رۆژنامەنوسان لەكاتی گەڕانەوەیدا لە گەشتەكەی هەنگاریا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەڵێت: توركیا چیتر ناتوانێت بەدەستورێكەوە بەرەو ئایندە بڕوات كە كودەتاچییەكان نوسیبێتیانەوە، ئێمە ئێستا پێویستمان بە دەستورێكە مەدەنییەكان بینوسنەوە نەك كودەتاچییەكان.
ناوبراو ئەوەشى خستە پرسیارەكە ئەوەیە ئایا پارتی گەلی كۆماریش (جەهەپە) لە گەشتی نوسینەوەی دەستوریكی مەدەنیدا لەگەڵمان بەشدار دەبێت؟ ئەمە شتێكی گرنگەو ئێمە دەڵێین با دەست لەناودەست بین.
ئەردۆغان ئەوەشى خستەڕوو با لیژنەكان دروست بكەین و دەستورێكی مەدەنی لەزووترین كاتدا بخەینە بەردەم گەلەكەمان، وتیشى: لەنزیكەوە چاودێریی پرسی (یەپەگە) دەكەین و گرنگە ئیدارەی دیمەشق سەرەنجی خۆی لەسەر ئەم پرسە لانەدات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا راشیگەیاند، بڕیاری خۆھەڵوەشاندنەوەی پەکەکە گرووپەکانی سوریاش دەگرێتەوە، رۆژانی داهاتووش هەستیار و یەکلاکەرەوە دەبن.
ئەردۆغان لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەنقەرە لە رێگەی دامەزراوەکانییەوە چاودێری رێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە و تێکەڵبوونی گرووپە چەکدارەکان بە سوپای سوریا دەکات، پێویستیشە حکومەتی سوریا هۆشیار بێت و سەرنجی لەسەر ئەو پرسە لانەبات.
بەگوتەی ئەردۆغان، تورکیا و ئەمریکا و سوریا و عێراق لیژنەیان هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەو چەکدارانەی داعش کە ئێستا لە زیندان و گرتووخانەکانن.
لەبارەی دۆخی نێوخۆی تورکیاش، ئەردۆغان گوتی، تورکیا پێویستی بە هەڵبژاردنی پێشوەختە نیە و خۆی ناخاتە نێو ئەو قەیرانەوە. بەڵام لیژنەیەک بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور پێکدەهێنرێت، ئەوەش بۆ بەرژەوەندی گەلی تورکیا دەبێت،نەک تاکە کەسێک.
