نەرمین مەعروف: پلەبەرزکردنەوە ڕاگیراوە تا پەسەندکردنی خشتەکانى بودجە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و سەرەمووچەی فەرمانبەرانی عێراق نووسراوێک ئاڕاستەى فەرمانگەکانى وەزارەتەکەى دەکات.

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ناوەڕۆکی ئەو نووسراوە تەنیا بۆ ئەوەیە بزانرێت لە پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەی 2025 تێچووی پلەبەرزکردنەوە و سەرەمووچەی فەرمانبەران چەند دەبێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، ڕاگەیاند، "ئێستا پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگیراوە تاوەکو پەسەندکردنی خشتەکانى بودجەی 2025، هەرکات ئەنجوومەنی نوێنەران خشتەکانى بودجەی 2025 پەسەندکرد پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە و پێویستە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە".

سەبارەت بەو نووسراوە فەرمییەی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەرچووە، نەرمین مەعروف گوتی، "ئەوە تەنیا بۆ هەژمارکردنی تێچووی دەستپێکردنەوەی پرۆسەکەیە، تاوەکو بزانرێت لە بودجەی ئەمساڵدا چەندی بۆ تەرخانبکرێت".

ئەوە لە کاتێکدایە لەساڵی 2016ەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بۆ راژەى شارستانى لە هەرێمى کوردستان راگیراوە.

زۆربەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى شارستانی کە 2/3یان دوو پلە و 1/3یان یەک پلە بەرزکردنەوەیان لاى حکومەتى هەرێمی کوردستانە، کە خەرجیى مانگانەى 45 ملیار و 750 ملیۆن دینارە تاوەکو پلەکانیان بەرزبکرێتەوە.

هەروەها حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سەرەتاى ساڵى 2020 پلەبەرزکردنەوەى سەرجەم هێزە ئەمنییەکان کە پێکهاتوون لە (پێشمەرگە و هێزەکانى ناوخۆ) دەستپێکردووەتەوە و پلەکانیان بەرزکراوەتەوە.

نەرمین مەعروف: تاوەکو پەسەندکردنی خشتەکانى بودجە پلەبەرزکردنەوە راگیراوە
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار