کورد و عێراق دەنگۆی کشانەوە

3 ڕۆژ لەمەوپێش
فارس نەورۆڵی
کورد و حکومەتەکانی عێراق، لەسەد ساڵی ڕابردودا لە کێشمەکێش و بەریەککەوتندابوون تا ئاستی ئاگر و ئاسن وجینۆساید ڕۆشتوە، نەحکومەتەکان توانیویانە حکومەتی هاوڵاتی دروست بکەن، نە توانیویانەتاکی عێراقی بکەنە خاوەن شوناسی عێراقی، هەمیشە ململانێی شیعە و سوننە و کورد بەردەوام بووە، لەدوای ڕوخانی بەعسەوە لە ٢٠٠٣ وە شیعەکان کەدەسەڵاتیان گرتە دەست.
لەبیریان چووە خۆیان چەند چەوساوە بوون و بەعس مافی هاوڵاتیشی پێ ڕەوانەدەبینین ، کەچی بەهەمان ستەمکاری ڕژێمەکانی پێش و بەفۆرمێکی دیکە کورد دەچەوسێننەوە، پابەند نابن بەگرێبەستی نێوان پێکهاتەکان کەلەدەستوردا دەستنیشان کراوە، سیاسەتی برسیکردن بەرامبەر کورد پەیڕەو دەکەن، بۆیە پاساوی ئەوەیان داوەتە دەست کورد کە باس لەکشانەوەلەپرۆسەی سیاسی عێراق بکات.
پاساو هێنانەوەمافی هەر پێکهاتەیەکە کەبزانێ غەدری لێ دەکرێت، ئێستا عێراق هیچ پاساوێکی لۆژیکی و ئەخلاقی پێنیە کە موچە و قوتی هاوڵاتی تێکەڵ بەململانێی سیاسی بکات، چونکە پاساو هێنانەوە دەکرێ پەسەندکراو بێت و دەکرێ پەسەند کراو نەبێت، پاساو هێنانەوەی عيراق بۆ بڕینی موچەی هاوڵاتی هەرێم پاساوێکی ناپەسەندو نالۆژیکە بەڵام پاساوێکی پەسەندی داوەتە دەست کورد کە ڕێگا چارە بدۆزێتەوە. ئێستا دەنگۆی کشانەوەی کورد لەپرۆسەی سیاسی عێراق هەیە.
لەڕاستیدا ئەم کارتە زۆر هەستیارە و پێویستی بەکۆ دەنگی کوردی و تێگەیشتنی دۆستەکانمان هەیە ئەگینا کۆ دەنگییەک بۆ پاساوهێنانەوە نەبێت کورد زەرەر مەند دەبێت و نامانگەیەنێتە دەرەنجامی بەبنەما و تۆکمە، ڕاستە پاساو هێنانەوەی کورد لەناو پرۆسەی پاساو هێنانەوە دا بۆ کشانەوە بەڵگە دۆزی ئامادەی بەهێزی هەیە، بەڵام دەبێت مێژووی عێراق و پەیوەندیەکانی کورد بەتایبەتی سەردەمی عەبدولکەریم قاسم بخوێنێتەوە بزانێ کشانەوە باشە یان گفتوگۆی بەردەوام، دەبێت شیعەی عێراق لەوەتێ بگەن هەرگیز لەکورد باشتر و ڕاستگۆتریان دەستناکەوێت بۆ هاوبەشی حوکمڕانی، چونکە هێزی دیکە هەیە عێراقی بەبێ شیعە دەوێت.
شیعەکانیش ئەمە باش دەزانن .من نازانم ڕوداوەکانی پشتی پەردە چییە، بەڵام پێویستە کورد ئەم باس و خواسەی کشانەوە بەوردی شەن وکەو بکات، جارێ پێش هەموو شت پێویستی بەکۆبونەوەی کۆی حیزبەکان هەیە، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر پرۆسەکە وەرگیرێت، چونکە بەبێ کۆ دەنگی لێکەوتەی خراپ و ترازانی گەورە لەتەک خۆی دەهێنێ، بەدڵنیاییەوە هەم هەرێم و هەم عێراق زەرەرمەند دەبن، بۆیە دەرفەتی زیاتر بۆ گفتوگۆ بێت باشترە واتە پاساو بۆ گفتوگۆ ی درێژ خایەن لۆجیکی ترە بۆئەم مەبەستە واباشە بانگهێشتی هێزی نێودەوڵەتی بکرێت بۆ نێوەند گیری بۆچارەسەری کۆی کێشە کان لەکۆتایدا کورد دەتوانێت لەگەڵ گۆڕانکاری ناوچەکەدا بە پشت بەستن بە دۆستەکانی لە جیهاندا پێداگری بکات وەکو هەرێمێکی فیدراڵ لە عێراقدا بۆ بەردەستخستنی مافەکانی و وابکات کە حزبەکانی عێراق بە بیر و ڕەفتاری خۆیاندا بچنەوە و پێیان بڵێن زەمەنی قڕکردنی کورد کۆتای هاتووە .
