سەردەمی هیچووپووچی ( بەشی سێیەم )

2 ڕۆژ لەمەوپێش



نوسینی : شێرزاد شێخانی

بەڕێزترین وسەنگینترین چیینی کۆمەلگەی سەردەمی ئێمە ، چیینی رۆشنبیران بوو .جیلی ئێمە کتێبهاوەڵی ژیانی بوو ،زۆر بە دەگمەن گەنجی شار بێ خوێندنەوەی کتێب رۆژی بەسەربردایە . زۆرجاریش سەفەری بەغداو موسڵمان دەکرد لۆ کرینی کتێبی تازە چاپکراو . سەقافەت زادی رۆژانەمان بوو ، چایخانە و گازینۆکانیش مەڵبەندی فیکرو موناقەشات و راگۆڕینەوە بوو ، بۆیە زۆربەی گەنجانی ئەو سەردەمە رۆشنبیر بوون ، هەر ئەوەش وایکرد دەیانو سەدان نوسەرو شاعیرو هونەرمەندیان لێ دەرکەوێ .

بەحوکمی ئەوەی چیینی رۆشنبیر لەهەموو دونیادا رێبەرو پێشڕەوی کۆمەڵگەن ، بۆیە رێژەی هەر زۆری زیندانە سیاسییەکانی سەردەمی حوکمی رژێمەشۆفینیەکانی عیراق لەچیینی رۆشنبیر بوون . چونکە ئەوان لەخەڵکی زیاتر هەستیان بە موعاناتی میللەت و نرخی ئازادی و سەربەخۆیی دەکرد . سەدانیان دەخرانە ناو زیندانە تاریکەکانی بەعس لەسەر نوسینێک ، یان پارچە شیعرێک ،یان هەڵوێستێک لەدژی داگییرکاری و زوڵموستەمی دەسەڵاتی بەعس .

ئێستا لەو سەردەمی هیچووپووچیدا ، رۆشنبیری سەر بەدەسەڵات قێزەونترین وناشرینترین چیینی کۆمەڵگەن . ڕاستە لەهەموو دونیادا دەسەڵات بە تایبەتیش دەسەڵاتی ستەمکارو داگییرکەر هەموو هەوڵێک دەدا لۆ ڕاکیشانی چیینی رۆشنبیر بەو ئیعتبارەی ئەوانە پێشەنگی کۆمەڵگەن ، بەڵام رۆشنبیرانی ئێستاش خۆیان بە ویستی خۆیان بوونەتە بەشێک لەم زوڵموستەمەی دەسەڵاتی دیکتاتۆر . یان بۆ پارە و ماڵی دونیا ، یان بۆ پلەو پۆست ، ئەمانەش هەمووی لەسەر حیسابی موعاناتی خەڵکەکەیە .

سەیری شاشەکان بکەن چ دەموچاوێکی ناشرینی زەردهەڵگەڕاو دیفاع لەزوڵموستەمی دەسەڵات دەکەن . بڕۆنە سەر سایتو رۆژنامەکان ببینن نوسینی ئەو رۆشنبیرانەی دەربار چۆن رۆژانە ژەهر دەرخواردی میللەتەکەیان دەدەن! .

ئەو رۆشنبیرانەی دەسەڵات زۆر مەترسیدارترن لە چەکە کۆمەڵکوژییەکانی دەسەڵاتی داگییرکەرو دیکتاتۆرییەت  دژ بە میللەتەکانیان . ئەوانە کە شەڕەف وکەڕامەتوتەنانەت پیاوەتی خۆشیان لەدەستداوە  هیچیان کەمترنین لە جاشوخۆفرۆش وخائین بە خاکومیللەتەکەیان .

بەداخەوە ئێستا هەر ئەوانەشن هاتوونەتە سەر شانۆو خۆیان نمایش دەکەن ،و لەخێروبێری ئەم میللەتە دەخۆن وژەهریش دەرخواردی میللەتەکەی خۆیان دەدەن . لەم سەردەمی هیچووپووچیەدا رۆژ رۆژی ئەوانە وەکو موتەنەبی شاعیری گەورەی عەرەب دەفەرمووێ :
ذو العَقلِ يَشقى في النَعيمِ بِعَقلِهِ
وَأَخو الجَهالَةِ في الشَقاوَةِ يَنعَمُ
باقی وەلسەلام .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار