فەرمانێک کە مافی موڵک و ماڵی و ژیان ...

4 كاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانێک کە مافی موڵک و ماڵی و ژیان و ئازادیی بۆ هەمووان مسۆگەر بکات تەنیا بەدەوڵەت بوونە
هیواساعدی
بارودۆخی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بێ تێگەیشتن لە بناغە تیورییەکان و سەروەریی و پەیوەندی نێوان دەوڵەت/حزبەکان و کۆمەڵگا شیبکرێتەوە. ئه وەی ئه مڕۆ له ناوچه که ڕووده دات، ته نها ناڕازیبوون نییه له بارودۆخی ئابووری، به ڵکو نیشانه ی داڕمانی ورده ورده ی شه ڕعیەتییانه .
لە تیۆری سیاسی لیبراڵدا دەوڵەت کاتێک دروست دەبێت کە مرۆڤەکان لە دۆخی سروشتەوە – واتە دەوڵەتێک کە دەوڵەتی تێدا نییە – دەگوازرێنەوە بۆ نەزمێکی مەدەنی. فەرمانێک کە مافی موڵک و ماڵی و ژیان و ئازادیی بۆ هەمووان مسۆگەر بکات. ئەم گواستنەوەیە لە ڕێگەی "گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی"ەوە ئەنجام دەدرێت: ڕێککەوتنێکی ناڕاستەوخۆ کە تێیدا دەوڵەت دەبێت ئەو سێ مافە بپارێزێت کە باسکراون.
پرسی سیاسه‌تی جیهانی یه‌كێكه له پرسه هه‌ستیار و گرنگه‌كانی ئه‌مڕۆ، چ له‌ناوه‌نده ئه‌كادیمی زانستییه‌كاندا، و چ له ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاری سیاسی‌دا ، چونكه وڵاتانی جیهان زیاتر له هه‌ر قۆناغێكیدیكه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه ، زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه گرفتارن به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌ی سیاسی ، ئابووری ، ژینگه‌یی، ته‌ندروستیه‌وه ، ئه‌م كێشانه به‌ته‌نها له چوارچێوه‌ی كێشه‌ی نێوان دو وڵات‌دا نامێنێته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی كایه‌كانی ئاسایش و سیاسه‌ت و ئابووری و ته‌ندروستی جیهانی هه‌یه ، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه وڵاتانی جیهان به راده‌یه‌كی زۆر پێكه‌وه گرێدراون ، ئه‌م پێكه‌وه گرێدراوییه ته‌نها ئه‌نجامی كاریگه‌ری و گه‌شه‌كردنی میدیاكان نیه ، ته‌نها ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن نیه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی تێكڵاوبوونی ئابووری و سیاسی نێوان وڵاتانه ، دروستبوونی قه‌یرانی ئابووری له به‌شێكی جیهاندا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی جیهان هه‌یه ،دروستبوونی قه‌یرانێكی ته‌ندروستی له گۆشه‌یه‌كی بچووكی جیهاندا ، ته‌واوی جیهان رووبه‌رووی گرفتی قووڵی ئابووری و ته‌ندروستی و چالاكی مرۆیی ده‌كاته‌وه،
یەکێک لە بەربەستە بنەڕەتییەکانی بەردەم بەدیهێنانی دەوڵەتی واقیعی لە کوردستاندا دابەشکردنی دەسەڵاتی سیاسی و سەربازییە لە نێوان لایەنە سەرەکییەکان. هەر حیزبێک هێزێکی سەربازیی سەربەخۆی هەیە، پێکهاتەیەکی سیاسی وابەستە و کۆنترۆڵی تەواوی دامەزراوە ناوخۆییەکانی هەیە. دەرئەنجامەکەی ئەوەیە کە دامەزراوەیەکی هاوبەش و بێلایەن و سەرتاسەری نییە کە بتوانێت کۆمەڵگا بە گشتی سەرکردایەتی بکات. لە ڕاستیدا دەوڵەت بە مانای توندی وشەکە هێشتا دروست نەبووە.
لەم جۆرە هەلومەرجەدا مەبەستیان لە گەرەنتی جێبەجێکردن بێبەش دەبێت و خەڵک
حکومەت/حیزبەکان نەک وەک نوێنەری خۆیان، بەڵکو وەک ئامرازی بەرژەوەندیی حزبی دەزانن. ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی لەم چوارچێوەیەدا نیشانەی نائارامی نییە، بەڵکو دەربڕینی خواستی کۆمەڵگایە بۆ داڕشتنی گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی.
بۆیە زاڵبوون بەسەر قەیرانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەک بە ڕاگرتنی هاوسەنگی حزبی، بەڵکو بە پێکهێنانی دەوڵەتێک (/ڕەوەند - دەسەڵاتی نەرم) سەربەخۆ لە بەرژەوەندیی حزبی مومکینە؛ دەوڵەتێک کە تیایدا گرێبەستی کۆمەڵایەتی پێناسە کراوە، و کەرامەتی کورد لە ناوەندی سیاسەت دادەنرێت
وڵاتە زلهێزەکان و داگیرکەرانی کوردستان بە شێوەیەکی گشتیی بە یەک پاکێج لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانن. لەو پاکیجەشدا هەرێمی کوردستان بە قەد قەبارەی هێزی سەربازیی و ئابوریی خۆی شوێنی گرتوە.
وڵاتانی داگیرکەری ناوچەکە بە تایبەتی عێراق و ترکیە و ئێران، کە سێ وڵاتی نەیاری سەرسەختی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانن، بە هەمان شێوە جێگەی خۆیان لە هاوکێشەکە گرتوە و لە هەمو رویەکەوە کاریگەرییان لەسەر بریاری وڵاتە زلهێزەکان لە کورد زیاتر هەیە. ئەوەی پەیوەندیی بە عێراقەوە هەیە، روسیا رۆڵێکی وای نییە هەرچەندە لەدوای شەڕی سوریاوە ستراتیژێکی نوێی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕشتوە،
بەڵام بۆ ئەمریکا و ئەوروپا گرنگی مانەوەی کورد لەناو عێراق زۆر زیاتر‌و بەرچاوترە ،
گرنگی پێگەی تورکیا و ئێران و سعودیە، بۆ نمونە، بۆ ئەوروپا و ئەمریکا لە هەمو رویەکەوە بۆ دیپلۆماسی چەندباری گرنگیی هەرێمی کوردستانە.
