شەرێک لە م ناوچەیە

24 كاتژمێر لەمەوپێش



سەردار قادر

ماوەیەکە  بانگەشەی شەرێک لەم ناوچەیە ئەبیستین ، لە دوینیوە  هەوالەکان ئەوە دەرئەخات کە تانو پۆی شەریکی ترسناک بەرێگەوەیە !!
ئەم هەریمەی ئیمە گەر بەشیکیش نەبیت لە ململانیکان بەڵام جوگرافیەکەمان بمانەویت و نەمانەویت  بەشیکە لە ئاکامی شەرەکەو دەرئەنجامەکەی  وولاتی ئیمە ئەگریتەوە .
لەم دۆخە ترسناکەی ولاتمان  بارودۆخی ئەم هەریمە  زۆر نامۆیە بەئەگەرەکان .

لە جیاتی خۆ ئامادە کردن  بۆ هەر ئەگەریک بە داخەوە لە ووڵاتمان دۆخەکە بەم جۆرەیە.
هاووڵاتیان و مووچە خۆران برسی کراون لەبەردەم ململانیی بەغداد و دەسەلاتی هەریم!!
پەرلەمانی کوردستان پەک خراوەو رۆلی یاسایی خۆی ناگێریت و دەرگای داخراوە!!

پرۆسەی دانوسانی پێکهینانی حکومەتی هەریم  بۆتە پرۆسەیەکی دریژخایەن ی بی ئەنجام !!!
ململانیی ناوخۆی هیزو حیزبە سیاسیەکانی کوردی  زۆر گەورەتر ئەبینریت لە وەیشومەی شەرو بارودۆخی ناوچەکە !!

تۆمەت بەخشینەوە بەسەر یەکتردا زیاتر ئەبینریت لە جیاتی پلانی  بە پەلە بۆ دۆخی شەر!!!
زۆرن نەهامەتیەکان  کەمن هەوڵەکان  بۆ پلانی کاتی قەیرانی شەر
راگەیەندراویک نابیستین لە سەرۆکایەتی هەریمەوە کە لانی کەم دڵنیایەک بدات بە هاولاتیان .

قەدەری ئەم  ووڵاتەی ئیمەیە کە هەمیشە لە ترس و دڵە راوکی دا بژی
قەدەری تاکی کوردیە هەمیشە بناڵینی بە دەست  دەسەڵاتەوە و چاوەریی نەهامەتی زۆرتر بکات !!!
راگەیاندنەکان ئیستا کاتی ئەوەیە کە راڤەی بارودۆخەکە بکەن و کەسانی شارەزا و پسپۆر بهینن باس لە ئەگەرەکان بکەن و بەشیک بن  لە  دروست کردنی خەمی گشتی و خەمخۆری تاکەکان ئیستا کاتی ئەوەیە ئایا ئم بارو دۆخە تەنیا بەشیکە لە فشاری گفتوگۆکان یان هەنگاویکە بۆ  لیدانی تەپلی شەر

کاتی ئەوەیە ململانیی لاوەکی و ناشروشتیەکان  بوەستینریت و خەمیک لە گیرفانی خەڵک و  پیویستیەکان بخورێت
ترسیک هەیە لەسەر هەموان  ناکریت بی پلان هەروا بروات

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار