کورد و پێکدادانەکانی  ئێستا 

12 كاتژمێر لەمەوپێش



فارس نەورۆڵی 

شەڕی ئەم جارەی نێوان ( ئیسرائیل-ئێران) چی بە ناوچەکە و ئێمەی کورد دەدات؟هەر چۆنێک بێت ئەم جەنگە نەخشەیەکی نوێ لەگەڵ خۆیدا دەهێنت و ئیتر هێزەکانی ئەم ناوچەیە هیچیان وەکو خۆیان نامێننەوە و هەندێکیان دەبن بە مێژوو و هەندێکیشان بۆ دەیان ساڵی تر باڵ بەسەر ناوچەکەدا دەکێشن.

لەگەڵ ئاماژەیە بەکۆتایی هاتنی جەنگی غەزە، دەبینین جەنگی ئیسرائیل و ئێران پێیی نایە قۆناغێکی ترسناکەوە و دەبێت یەکێکیان بەلایەکدا بکەون... ئەگەر ئەم شەڕە بەردەوام بێت ئەوا هیچ گومانێک هەڵناگرێت هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە و دوورنیە جەنگی جیهانی سێیەمی لێ نەکەوێتەوە و تەواوی جیهان بگرێتەوە.

کاریگەری سیاسی و ئابوری و ژینگەی خراپ لەتەک خۆیدا دێنێت، بەتایبەتی ئەگەر چەکی ئەتۆم بەکار بهێنرێت، لەلایەکی دیکەوە پێشبینی دەکرێ ئەم شەرە لەکورتترین کاتدا کۆتایبێت و ئامانجێکی سیاسی دبلۆماسی هەبێت بۆ گفتوگۆکانی ئێران ئەمریکا  هەر چۆن بێت داهاتوی ناوچەکە هەموی دەگۆڕێ، بۆیە دەبێت حکومەت و ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان زۆر هەستیار و وشیارانە مامەڵە بکەن، چونکە ئێمە نزیکایەتییەکی جوگرافی و فەرهەنگیمان لەتەک ئێران هەیە و بەشێک لەکورد و خاکی کوردستان لەناو ئێران دایە کەلەدیدی منەوە ڕاو سەرنجی کورد لەم خاڵانەدا خۆی بەرجەستە بکات ..

١- بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆ، چونکە هەلومەرجێک هاتوەتە پێش ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات یەک ئەرکیان هەیە لەم قۆناغەدا  ئەویش دورخستنەوەی شەڕ لەهەرێم و دابین کردنی ژ یان وگوزەرانی خەڵک  .

٢- لەڕێگای دبلۆماسی و میدیاوە بە  هەردو بەرەی شەڕ بڵێ ئێمە لەبەرەی شەڕنین و خواستمان ئاشتیە.
٢- پێویستە عێراق و هەرێم خوێندنەوەیەکی نوێیان بۆ پەیوەندیەکانیان هەبێت.

٣- پێویستە میدیای کوردی لەخۆیەوە تێنەکەوێت، هوشیاربێت خۆی نەکاتە لایەنگری هیچ بەرەیەک وەک واقیع هەواڵەکان بگوازێتەوە شیکردنەوەو بەدوادا چونی بۆ بکات .

٤- هەرێم هەموو ئامادەکارییەک بکات بۆ لێکەوتەکانی ئەوشەڕە.

٥- دەبێت ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات یەک ڕۆڵیان هەبێت ئەویش ڕۆڵی نیشتیمانییە ، دواجار دەبێت هەموو لایەنەکان بزانن ئەمە شەڕە شەڕی چارەنووسێکە کە گۆڕانکاری خێرا بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەمە شەڕە بەپلەی ئیمتیاز بۆ گۆڕینی هەندێک دەوڵەت و گروپی جیاجیایە، بۆیە نابێت هیچ لایەک بەهەڵە ڕەخنە و بۆچوونی بێ ناوەرۆک  دژی هیچ بەرەیەکی شەڕەکە ئاراستەبکات.

ئێستا هەرێم دوو دامەزراوەی هەیە سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت ئیتر لای تۆ ماوە بەسەرچوە یان بەسەرنەچووە دەبێت وەک واقیعی حاڵ مامەڵە بکرێت پێویستە سیاسیانە هەموو لایەنەکان و لێکەوتەکانی شەڕەکە بخوێننەوە، سیاسەتیش تێگەیشتنە لەواقیع وەک خۆی، واقیع ئەوەمان پێ دەڵێ بەرەی ناوخۆیی کوردی پێویستی بەیەکانگیرییەک هەیە ئەگەر کاتییش بێت.

دەبێت کورد لەم هەرێمەدا کار بۆ خۆگونجاندن بکات لەگەڵ ئەم جەنگەدا کە بێگومان دەبێت ئەو ئامانجەمان هەبێت تا دەستکەوتی گەورە   بۆ ئایندەی خۆمان بەدەست بخەین دواجار دەبێت بزانین شەڕ سێ پیتە (ش. ە . ڕ)  بەڵام هەر پیتێکی هەزاران کاولکاری و ماڵ وێرانی لەتەک خۆیدا دێنێت بەوهیوایەی شەڕ نەگاتە ئاستێک ناوچە کە بەتەواوی وێرانکات .
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار