دڕۆنەکانی ئۆکڕانیا و بریکارەکانی ئیسڕائیل ..!

5 كاتژمێر لەمەوپێش
خەبات کوردە
مانگی پێشوو لە هەڵمەتێکی سەربازی و هەواڵگری و تەکنیکی ، سوپای ئۆکرانیا توانی بە سەرکەوتوانە لە ڕێی درۆنی خۆکوژەوە لە پێنج فڕۆکەخانە و چەند گارگەیەکی دروستکردنی ساڕوخ و دڕۆن و کەشتی دەریایی لە ناو قوڵایی خاکی ڕوسیا سەکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات و زەرەری زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار لە دەوڵەتی ڕوسیا بدات و ٤١ فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ئیستڕاتیجی دوور مەودا ( عابر القارات ) تێکبشکێنێ .!
شایانی باسە ئۆکرانیەکان ڕایانگەیاند کە ئەو چالاکیە ١٨ مانگ پلان و کاری بەردەوامی بۆ کراوە و لە کۆی ١٧٢ درۆنی بۆمب ڕێژکراو توانیویانە ١١٧ درۆن بەکاربهێنن .!
لە سەردەمی تەکنەلۆجیای سەربازی تازەدا ئەو چالاکیە بە یەکەم و بە سەرکەوتو ترین چالاکی دادەندرێ هەم لە ڕوی بیرۆکە و جێبەجێکردن و کاریگەریەکانیەوە .!
چونکە تەواوی فڕۆکە تێکشکاوەکان ڕێژەی نیوەی ئەو جۆرە فڕۆکە ڕوسیانەن کە هەڵگری بۆمبی ئەتۆمی دوور مەودا بوون .!
پێنج ڕۆژە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش شەڕێکی بێ ڕووبەڕوو بونەوە لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی ئیسڕائیل لە گەرمەیدایە .!
هەر چەندە ئەو دوو دەوڵەتە هاوسنور نین و زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە یەکتریەوە دوورن ، بەڵام ئێران تەنها بە درۆنی خۆکوژ و ساڕوخی دوور مەودا و تیژڕەو لە زەوی و ژێر دەریاییەکانیەوە کەوتۆتە وێزەی تەواوی خاکی ئیسڕائیل و ( شەلم کوێرم ناپارێزم ) ئەو وڵاتە ئاگر دەدات بە شەو بە ڕۆژیش بە هۆی گەرما و زوو ئاشکرابوونی درۆنەکانیان توانا هێرشەکانیان بێکاریگەر دەبن .!
هەرچی ئیسڕائیلیشە لە ڕێی هەندێ ساڕوخی دوور مەودای کۆنتڕۆڵکراو و فڕۆکە جەنگیە پێشکەوتوەکانی و کۆمەڵێ سەربازی ( بریکار ) ، پێگە و سەربازگە و کارگە و ڕادارەکان و مەخزەنەکانی هەڵگری ساڕوخ و چەکە قورسەکانی ئێران خاپوور دەکات .!
بە پێی ئەو ڕێژەیەی کە هەر دوولا ڕایدەگەیەنن لە ماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا ، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئێران ( دە ) بەرامبەری ئیسڕائیلەکانی تێپەڕاندوە ، بە تایبەتیش لە کوشتنی ئەو ژمارە زۆرەی جەنەڕاڵە گەورەکانی هەر دوو سوپای نیزامی ئێران و سوپای پاسدار و بەسیجەکانیان .!
ئاسمانی هەر دوو وڵات جیاوازن و لە ئیسڕائیل بە هۆی زۆری و توند و تۆڵی سیستەمی بەرگریەکەیانەوە تا ئێستا وەکو دەڵێن ، ڕێژەی تێکشکاندنی دڕۆن و ساڕوخەکانی ئێران لە سەدا ٩٠ زیاترە و لە ئێرانیش بە هۆی گەورەی خاک و بەربڵاویەکەی و کۆنی و لاوازی سیستەمی بەرگری ئاسمانیەکانیان نەیانتوانیوە نە یەک ساڕوخ و نە یەک فڕۆکەی ئیسڕائیلیش بەربدەنەوە ، جگە لە هەندێ درۆنی چاودێری و کورت مەودا نەبێ کە خێراییەکانیان کەمە و تێکشکانیان ئاسانە .!
بریکارەکانی ئیسڕائیل کێن .؟
کۆمەڵێ سەربازی یان ( سوپایەکی ) ڕاهێندراوی فارسی زوبانی زیرەکن و توانای بەکارهێنانی چەندین جۆر چەکی پێشکەوتویان هەیە لەوانە چاڤلن ی ئەمەریکی و سپایکی ئیسڕائیلی و دڕۆنی بۆمبڕێژکراو و چەکی سوکیش .!
ئەو بریکارانە هیچ مەرج نیە جولەکە یان ئیسڕائیلی یان فارس و کورد بن ، بەڵام دەکرێ هیندی و پاکستانی و ئەفغانی بن و سەروشکڵیان هاوشێوەی ئێرانیەکان بێ و بزانن جلی ئێرانی بپۆشن و فارسیەکەیان تەواو بێ .! ئینجا گوێڕایەڵ و لە ژێر کۆنتڕۆڵ دابن چونکە هەتا ڕادەهێندرێن پارەیەکی باشیان لێ خەرج دەکرێ و مانگانەیەکی باشیشیان پێ ڕەوا دەبینن .!
بەڵێ ئیسڕائیل لە بڵاوکردنەوە و ئامادە کردن و دزە پێکردنیان سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێناوە ، ئەوەش بە هۆی گەورەیی و زۆری سنورە بەربڵاوەکانی ئێران لە گەڵ دەوڵەتانی دراوسێیدا .!
بریکارەکانی ئیسڕائیل لە ناو خاکی ئێران هاوشێوەی سوپایەکن و تەواوی کەرستە و دڕۆن و ماشێن و چەک و پارە و ئامێری پەیوەندی کردنی مۆدێرنیان خراوەتە بەردەست و وەکو شەبەکەیەکی جاڵجاڵۆکەیی توندوتۆڵ بەناو تەواوی خاکی ئێراندا بڵاوەیان پێکراوە و چەندین ساڵیشە لە ناو ئێران چالاکن و کردەی کاولکاری و کوشتن بە سەرکەوتویی ئەنجام دەدەن .!
هەر چەندە دوو ڕۆژە ئێران هەڵمەتێکی ئاشکرا کردن و گرتنیانی ڕاگەیاندوە ، بەڵام هەر وەکو ئاماژەمان پێدا کە ئەو هەڵمەتە لاواز دیارە و ژمارەی ئەو بریکارانە ئەوەندە زۆرن زەحمەتە ئێران لەو ماوە کورتەدا بتوانێ کۆنتڕۆڵیان بکات .
