چۆن له شكسته‌كانی ڕابردوو و ده‌رفه‌ته‌كانی ئایینده كه‌ڵك وه‌ربگرین

2 ڕۆژ لەمەوپێش
د. حەکیم عەبدلکەریم
سه‌رجه‌می ئەوەی ڕودەدات له دوای ڕووداوه‌كانی ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣ه‌وه، بریتییه له گۆڕانی ڕیشه‌یی ڕۆژهەڵاتی ناوین و چیتر گەڕانەوەی نییه، ئێستاش له چركه‌ساتی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و بۆردومانی ئیسرائیل و ئێران، پرسەکە ئەوە نییە کە کامیان سەردەکەون، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه چی له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌رجه‌می ڕووداوه‌كانی دوای ٧ی ئۆكتۆبه‌ر، په‌یوه‌ندیداره به پاشه‌كشه‌ی هه‌ندێك زلهێزی هه‌رێمی و هاتنه ناوه‌وه‌ی زلهێزی دیكه، له‌م نێوانه‌دا سه‌رجه‌می نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریگه‌ر ده‌بن، كورد له پێش هه‌موویانه‌وه.
ئێسته‌ش پرسی سه‌ره‌كی تایبه‌ت به كورد له‌م ڕووداوانه‌دا ئه‌وه‌یه كه ئایه چەند ئامادەیی هەیە بۆ قۆستنەوەی دەرفەت؟ چ پلانێكی هه‌یه بۆ ئه‌گه‌ره جیوازه‌كانی پاشه‌كشه‌ی هێزه هه‌رێمایه‌تییه ته‌قلیدییه‌كانی وه‌ك ئێران پاشان توركیا و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزی هه‌رێمی دیكه‌ی وه‌ك ئیسرائیل.
ڕوخانی سۆڤیه‌ت و داگیركردنی كوێت و كوردی باشوور:
لە كۆتایی ساڵانی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تایی نه‌وه‌ده‌كاندا له‌گه‌ڵ كه‌وتنی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تتدا، پاشان په‌لاماردانی كوێت له‌لایه‌ن سوپای سه‌دام حسێنه‌وه، گۆڕانی یه‌كه‌م له سیسته‌می جیهانیدا ڕوویدا و ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا بوون به سوپه‌رپاوه‌ری جیهان، هه‌روه‌ك په‌لاماردانی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه له شه‌ڕی كه‌نداوی دووه‌مدا، چیدی سنووره نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانی جیهانیدا شكان.
له‌و ڕووداوانه‌دا، كورد له باشووری كوردستان، به باشی توانی ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزێته‌وه، به‌ڵام بێگومان به دنه‌دان و ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندن له لایه‌ن ئێرانه‌وه تا كورد به ڕاپه‌ڕینی شاره‌كان، فشاری سوپای سه‌دام له‌سه‌ر شاره شیعه‌نشینه‌كانی باشووری عێراق كه‌مبكاته‌وه.
ئامادەیی کورد لەباشوور و بوونی بەرەی کوردستانی وەک دەزگایەکی سیاسیی بەکۆکردنەوەی پارتە سیاسییەکان، لەکۆتایدا بەجۆرێک توانرا بەنیوەچڵیش بێت ئەزموونی هەرێم بخرێتە سەرپێ، و ئێستاش هه‌رێم، نه‌ك هه‌موو باشوور، قەوارەیەکی دەستوورییه لەناو کۆماری عێراقی فیدراڵیدا، كه ده‌بێت به هه‌موو توانامانه‌وه به‌رگری له مانه‌وه و به‌هێزبوونی بكه‌ین و ئه‌وه پرنسیپی گشتی هه‌موو كورد بێت.
ڕووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له ٢٠١١ و كورد له ڕۆژاڤای كوردستان
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش له چه‌ندین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیدا له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١١دا،سوریاش بوو به گۆڕه‌پانی خۆپیشاندان ودواتر سه‌كوتكردن و كوشتن و سه‌رئه‌نجام سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوخۆیی و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی چه‌نده‌ها گروپی جیهادی و توندڕه و هه‌واڵگیری ده‌وڵه‌تان بۆ ناو سوریا.
كورد له سوریا به هزر و ئیراده‌ی تایبه‌تی خۆیانه‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی ڕیگه‌یان درا توانییان له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و شاره‌كانیان له وێران بوون و داگیركاری داعش و به‌ره‌ی نوسره و گروپه چه‌كداره‌ییه سورییه وابه‌سته‌كانی توركیا بپارێزن، دوای ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیش له دیسه‌مبه‌ری ٢٠٢٤دا، توانییان بە باشی لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاریبهێنن.
ئه‌گه‌ر بپرسین سه‌ره‌ڕای بچوكی قه‌باره‌ی خاكی كوردستان له سوریا و كه‌می ڕێژه‌ی دانیشتوانی كورد له‌وێنده‌رێ چۆن توانییان ئه‌و قه‌واره‌یه بونیاد بنێن و پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌یدابكه‌ن، ئه‌وه بێگومان بوونی هێز لە مەیدان، کە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن و هەبوونی ئایدیاییەکی ڕون بوو بۆ حوکمڕانی مۆدێرن کە قبوڵکردنیکی نێودەوڵەتی هاتەپشت.
كورد له ڕۆژهه‌ڵات له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تددا:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له ئێران بێلایه‌نی خۆی له ململانێی ئێران-ئیسرائیل بپارێزێت، به‌ڵام له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ده‌بێت ئاماده بێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵات و شار و ئاوه‌دانییه‌كانی خۆی بپارێزێت و به‌ده‌ستی خۆیه‌وه بێت.
به‌چاوگێڕانێكی خێرا به‌دۆخه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كورد،لە ئێستادا له ڕۆژهەڵات جۆرێک لە بۆشایی هەیە لەئاستی سەربازیدا ( بەڵام لەئاستی فەرهەنگ و سیاسەتی کۆمەڵگایی و ڕێکخستنی ژینگەیی و ژندۆستی بوونی هەیە) .
بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتە بێتە بوون بەقازانجی گەلی کورد ئەوا پێویستیان بە وەڵامدانەوەی بانگی ئۆجالانە لە داوای بۆ دیداری لەگەڵ سەرکردەکانی باشور و ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی زەمینە سازی بۆکۆنگرەی یەکێتی نەتەوەیی بڕەخسێنرێت.
چوون حەقیقەتێک هەیە لە هێزەکانی ڕۆژهەڵات لە شپرزەیی و نا یەکبونیەکدا دەژین و وەک ڕێکخستنی جەماوەری نەگەیشتونەتە ئاستێکی بەرزی سیاسی و کۆمەڵایەتی.
بۆیە سەقامگیری سیاسی باشوور و گرنگی پرۆسەی ئاشتی له باكوور و پێشکەوتنەکانی ڕۆژاڤا سەنگی لەدەست نەدانی گۆڕانکارییەکانی ئێرانە بەقازانجی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات، له میانەی هه‌ر گۆڕانکارییه‌ك كه له ناوخۆیی ئێران‌دا بێته ئاراوه.
کورد لەهەر چوارپارچەی وڵات‌دا، دەبێت بگەین بەو ڕاستییەی کە چۆن باس لە گۆڕانکاری جیۆ سیاسی و گۆڕینی هەژمونگەرایی هێزەکان دەکەین بە لاوازکردنی تورکیا و ئێران و درێژکراوەکانیان بەهەمان شێوە دەبێت ئێمەش وەک کورد
ئامادەیی گۆڕانی ژیرمەندانەمان پێویستە لەگەڵ نەتەوەکانی دەوروبەرمان و وەستانەوە بەرامبەر سیاسەتی نکۆڵی کردنی دەوڵەتانی داگیرکەر ، چونكه لەو باوەڕەدام نەتەوەی فارس وکورد وتورک وعەرەب و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی ئەگەر کورد قوربانییە سەرەکییەکە بوبێت ئەوا ئەو گەلانەش لە بەرهەمی ئەم شێوازی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدارییە لە چوارچیوەی دەوڵەت نەتەوەدا ، جگە لە ستەمکاری و هەژاری، نەبوون بە ئەو مرۆڤەی شایەنی ژیانی دیموکراسی و شایستەیان پێدرابێت.
بۆیە دەبێت ستراتیژ و فیکری سیاسی و ئایندەسازیمان بۆ دۆزینەوەی باشترین بژاردە بۆ ژیانکردن ڕێگەچارەی سەردەمیانە بدۆزینەوە دەرچین لەو نۆرمە لەسیاسەتکردنەی كه هەردەم کورد ئەو کەرەستەی دەستی ئەوانیدیکە بێت.. چوونكه ئەوان تا ئەو کاتەی ئێمەیان ویستوە و دۆستایەتیانکردوین کە بەکارهێنانی ئێمەیان کردووە بە هۆکار بۆ دەستکەوتەکانیان و دواتر دەستلێهەڵگرتنمان، ئەمە لە مێژووی دورو نزیک بەڕونی دیاربووە هەر لەبەکارهێنانی کورد لەبونیادنانی کۆما ری تورکیا و مەیلی ئەتاتورک بۆ دۆستایەتی تورک، دواتر هاوكاری سۆڤیه‌ت له سه‌رهه‌ڵدانی کۆماری مهاباد، و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئەتاتورک لە بەڵێنه‌كانی و نامەردی ئەمریکا و شای ئێران و ئیسرائیل بۆ شۆڕشی ئەیلول، تا ده‌گات به نامەردی تازەی ڕوسیا له داگیرکاری عەفرین، و بێوەفایی ئەمریکا لە خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر.
هەموو ئەمانە مێژوون گەر دوبارەش نەبنەوە دەبێت هەموو ئەگەرەکان بخرێتە بەر باس و شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی ڕوداوەکان گه‌ر بمانه‌وێت تاكه هۆی سه‌ره‌كی هه‌ر كه‌وتنێكی كورد له ڕابردوودا له‌پێش چاوماندا ون نه‌بن، ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه نه‌بوونی یه‌كێتی هێزی كۆمه‌ڵگه‌یی كورد سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی نه‌هامه‌تییه‌كانمان بووه.
جا لە ناکۆکی عەلەوییەکان و سونەکانی کورد لەتورکیا عوسمانی بێت یان سەردەمی کۆمار یان هاوکاری سەرۆک عەشیرەتەکانی دژ بە قازی نەمر و و ناڕێکی ئەنەکەسە و پەیەدە لە ڕۆژاڤای کوردستان، هەرەوها شه‌ڕی ناوخۆیی گه‌رم و ساردی به‌رده‌وامی نێوان پارتی دیموكرات و یه‌كێتیی نیشتمانی له باشوور گه‌لێك وانه‌ی به‌نرخن بۆ كوردانی ڕۆژهه‌ڵات و بۆ هه‌رموو كورد، ئێسته كاتی وانه وه‌رگرتنه له شكسته‌كانی سه‌ده‌ی بیست و كاتی كه‌ڵكوه‌رگرتنیشه له قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان.
