بۆچی چین و روسیا نابنە بشێک لەهاوکێشەکە؟ بۆ ئەمەریکا راوەستاوە؟
.jpg)
13 كاتژمێر لەمەوپێش
دڵشاد ئەنوەر
شەڕ گەیشتووەتە دوو ڕیانێک، دەبێت یەکلایی ببێتەوە، واتە ئێران بە برینداری بەجێناهێڵڕێ، ئەوانەی باسی دانوستان و لێکتێگەیشتن دەکەن، هێشتا لە دۆخەکە تێنەگەیشتوون.
روسیا..
* روسیا لەلایەک دەڵێت، دەستبردن بۆ خامنەئی قەبوڵ نەکراوە، لەلایەک دەڵێت گەرەنتیمان لە ئیسرائیل وەرگرتووە بۆ ئەوەی کارمەندەکانمان لە بوشەهر نەکرێنە ئامانج، کرملین زۆر گوتاری تری جیاوازی هەیە.
گوتاری روسیاو هەڕەشەی بەهەند وەرناگیرێت، چونکە گیرۆدەی دەست شەڕی ئۆکرانیایەو ئابوورییەکەی هی شەڕی تر نییە،ترەمپ و پۆتینیش دڵداری دەکەن، بۆیە روسیا ئیرادەی شەڕی نییە، بەڵام لە شتێکدا جدییە!
ڕەنگە لەوەدا جدی بێت، کە بە ئامانج گرتنی خامنەئی هێڵی سور بێت، چونکە روسیا ترسی هەیە ئەمە ببێتە نەریت، بەتایبەت وەکچۆن ڕۆژاوا پێیوایە ئێران بە خامنەئییەوە بەندە، پێشیوایە روسیای دوای پۆتنیش جیاوازە، بۆیە خامنەئی و پۆتن هاوگومانن..واتە پۆتینیش هەمان گومانی هەیەو زۆر بەکەمی لە کرملنە…
* شادەماری ئابووری چین ئەمەریکایە، لەکاتێکدا ڕەنگە چەند لەسەدێکی ئابووری چین گرێدراو بێت بە ئێرانەوە، ئەمە جیاواز لە گەرووی هورمز… چین وەکو ئەو دەوڵەمەندە خوێڕییە وایە، ترسی لە سەروەت و سامانەکەیەتی، تا لە خۆی هەڵنەدەی ، ناجوڵێت.
* دواجار ئیسرائیل، چین و روسیا بەرژەوەندی هەیە لە نێوانیان، شەڕی ئیسرائیل هیچ پەیوەندییەکی و ئابووری و ئایدۆلۆژی نیە تا لەیەک بترسن..
بۆیە ئیسرائیل شەڕی ئایدۆلۆژی و ناسیۆنالیستی لەگەڵ جیهانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات، ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە روسیاو چینەوە نییە، بەڵام ئەمە ناکاتە ئەوەی ئەوان هاوکاری ناراستەوخۆ و ژێر بە ژێر بە ئێران نەکەن.
* ئەمەریکا تا ئێستا نەخزاوەتە نێو شەڕ، نایەوێ شەڕ فراوان ببێت و لەناوخۆش دژە شەڕ زۆرە، بەڵام ئەمە ناکاتە بێدەنگی ئەمەریکا تاسەر..
چەند بۆچوونێک هەیە، لەوانە؛
یەکەم؛ ئەمەریکا چی بوێت ئیسرائیل بۆی دەکات، ڕەنگە ئەمەریکا لە دوا قۆناغەکاندا گورز بوەشێنێت و پەلەی نەبێت، کەمێتر چاوەڕێی نەتیجەی شەڕ بکات..
دووەم؛ وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو، ئیسرائیل هەڵسەنگاندن بۆ قۆناغی یەکەمی شەڕ بکات، وا دیارە قۆناغی دووەم قوڵتر دەبێتەوە، ڕەنگە لێدان بۆ ئێرانی دەولە دەست پێبکات..
بۆیە شەڕ یەکلایی کەرەوەیە…
