کورد و دەوڵەت ( لەگەڵ تۆمە ، تێبگە)

2 ڕۆژ لەمەوپێش
هونەر تۆفیق
لە تێگەیشتنی مخابەراتی کوردی ، بەتایبەتی هۆبە ئیسرائیلی و ئەمریکیەکانیدا ، ئەوەی حەزی بە بردنەوەی ئایدیۆلۆجیای زایۆنیەکان نەکرد یان داعشە یان ئیتلاعات .
قەدەری جیوگرافیای هەندێک نەتەوە بە وڵاتی خنکاو یان زەوی داخراو ناسراوە چونکە دەرچەی دەریایی نیە ، وەک وڵاتی کوردان .
هەرکات کورد بووە دەوڵەت ، بۆئەوەی ئاسمان و خاکەکەی بگات بە جیهانی دەرەوە ، پێویستی بە هاوپەیمانی یەکێک لەو سێ نەتەوەیەی هاوسێ ی هەیە کە تورک و عەرەب و فارسن .
جگە لە جیاوازی فەرهەنگ و نەژاد ، تا ئێستا لەدیدی تورکیاوە ئەگەر لە ناوەڕاستی ئەفریقیاشدا چادرێک هەڵبدرێت و ناوی دەوڵەتی کوردی بێت وەک سلێمان دەمرێل دەیگوت ، ئەوان دژی دەوەستنەوە . کەواتە پرسی هاوپەیمانی بەستن لەگەڵ تورکیادا پرۆسەیەکە بە دەیان ساڵ ئەو دیدە تورکیە ناگۆڕێت .
هاوسێ ی دووەمیان عەرەبەکانە لە عێراق یان سوریاوە .
پێگەی جیوگرافی سوریا شیاوترینە بۆ گەشتن بەدەریا ، لە عێراقیشەوە نزیک دەبینەوە لە کەنداو . هەردوو وڵات و گەلی عەرەبی بەراوورد بە تێگەیشتنە تورکیەکە ، دەتوانن بەمەرجی کەمتر لە تورکیا هاوپەیمانیەتی ببەستین .
سێهەم دەروازە و هاوپەیمانی بۆ کورد ئێرانە ، جا ئێرانی قاجاری بێت یان پەهلەوی یان کۆماری ئیسلامی ، یان تودەیی ، هەرکامیان بێت ، کورد بە نەژاد و بە مێژوو و بە فەرهەنگ خزمایەتی بە ئێرانەوەیە . پەسەندکردنی مەرجی کردنەوەی کورد لەتورکیاوە بێت یا سوریاوعێراقەوە ، قورسترە لە کردنەوەی ئێرانەوە ..
لەگەڵ تۆمە ، تێبگە ،( دائیرە فڵانیەکە) ئەمە تێروانینە ، ئیتڵاعات بوون نیە . لەحاڵێکدا تێڕوانین و بۆچوون ترسناکە بەلاتانەوە، کەچی مۆسادبوونتان پێ شایەنی ڕێز و گەورەییە . بەداخەوە.
