لێکەوتەکانی شەڕ

11 كاتژمێر لەمەوپێش



فارس نەورۆڵی

جەنگ دیاردەیەکی ناو مێژووی مرۆڤایەتیە، لە پێناو بەرژەوەندی کەسی و دەوڵەتیدا  زۆرکات هەر دەبێت ڕووبدات، لەگەڵ ئەمەدا جەنگ هەمیشە دیاردەیەکی وێرانکەرەبووە، فەیلەسوفەکان ڕای جیاوازیان لەسەر شەڕ هەیە، لەدیدی "هیگڵ دا" تەنها وەک توندوتیژی شەڕ  نایبینێ بەڵکو دەڵێ: شەڕ دەرچونێکە لەتێکەڵ بوونی ڕۆح و بەرز کردنەوەی ئایدیا و ئازادی. 

"هیگڵ" شەڕ وەک بەشێک لەپرۆسەی دیالێکتیکی دەبینێت، وەک پێداویستی ڕۆحی گشتی تەماشایی دەکات دەڵێ ئەوە جەنگ دەری دەخات کە ژیانی وڵاتان شتێکی مەحاڵ یان وەستاو نییە، بەڵکو جوڵەیەکە پەیوەستە بە مێژووەوە و گەلانی پێ تاقی دەکرێتەوە.

جیاواز لە "هیگڵ" کە شەڕ بە بەرهەمی ڕۆحی سەردەم پێناسە دەکات، "مارکس"  شەڕ دەگەڕێنێتەوە بۆ دیالێکتیکی مادی و شەڕ بەململانێی نێوان چینەکان پێناسە دەکات و بەشەڕی سەرمایە دەیبینێ بۆیە شەڕ بەهۆکاری گۆڕانکاری ماددی وسیاسی دەبینێت، بەرپا بوونی  شەڕ لای مارکس بەهۆی تێکچوونی بەرژەوەندیە ماددیەکانەوە ڕوودەدات و حەتمیە و دیالێکتیکیە و دەبێتە هۆی گۆڕانکاری گەورە، بەڵام کانت جیاواز لە هیگڵ و مارکس دەڕوانێتە دۆخی شەڕ لای کانت شەڕ جوڵەیەکی نا ئەخلاقی و خراپ و وێرانکەرە بۆیە دەبێ لەڕێگای ڕێککەوتنەوە بوەستێندرێت و ڕێگای لێ بگیرێ.

کانت دەڵێ :.شەڕ بەهۆی  تێکچوونی  سیستمی نێودەوڵەتیەوە ڕوودەدات ئەگەرچی شەڕ دۆخی سروشتی نەتەوەکانە بەڵام دەبێ مرۆڤ لەڕێگای ڕێککەوتنەوە دۆخی ئاشتی بەدەسبهێنێت، بۆیە "کانت" باوەڕی بە ئاشتی هەمیشەیی هەیە سەرەڕای ڕوانگە جیاوازەکان بۆ شەڕ بەڵام شەڕ حەتمییە و دواجار ڕودەدات و لێکەوتەکانی کاریگەری لەسەر کۆی کایەکانی ژیانی مرۆیی و ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی  هەیە :. 
 ١- کاریگەری شەڕ لەسەر لایەنی مرۆیی: شەڕ دەبێتە هۆی کوژران و بریدار بونی  هەزاران  مرۆڤ و بێلانەبوون و ئاوارەبوونی خەڵک و گیرۆدەبوون بە نەداری و هەژاری بۆ ماوەیەکی زۆر و ئالودەبوون بە توندوتیژی.

٢- لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە: شەڕ دەبێتەهۆی دابڕانی ڕۆحی لەنێو پێکهاتەکان و دابەشبونی ئاینی و نەتەوەیی دروست دەکات و باری دەرونی خەڵک دەشێوێنێ

٣- شەڕ کایەی ئابوری تێکدەدات و ژێرخانی ئابوری وێران دەکات و هەلا هەلای دەکات لەهەمان کاتدا دەبێتە هۆی ڕاگرتنی گەشەی وەبەرهێنان و گرانی و بژێوی خەڵک و بڵاوبونەوەی هەژاری و بێکاری لەڕادە بەدەر .

٤- شەڕ دەبێتە هۆی تێکدان و شێواندنی ژینگە و وێرانکردنی زەویی کشتوکاڵی بەتایبەتی ئەگەر چەکی وێرانکەر بەکار بهێنرێت. 

٥- شەر کاریگەری لەسەردۆخی سیاسی وڵات و دەوڵەتان دەبێت و هەندێ جار دەبێتە هۆکاری گۆڕینی سیستەم و دەسەڵات و دابەشبوونی هێزی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و دروستبوونی هاوپەیمانی نوێی جیهانی و ناوچەیی  لەهەمان  کاتدا تێکچوونی هاوسەنگی هێز لە ناوەوە و دەرەوە و جێگۆڕکێی شوێنی گروپەکان، ئیتر ئەوەیە شەڕ کە "مارکس" دەڵێ: دوو چەک ڕوویان کردەیەک لەنێوانیاندا بەها نامێنێ، بەڵام من لەم ناوەدا لایەنگری "کانت" دەبم کە دە ڵێت بەڕێککەوتن ڕێگا لە شەڕ بگیرێت .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار