شەڕەکە کۆتایی هات .. ئەی دەرەنجامەکانی .؟

4 ڕۆژ لەمەوپێش



 

خەبات کوردە

لە کۆتاییدا ئیمام هەموو شتێکی کردە قوربانی سەری خۆی .!

دوێنێ شەو دوای چوار کاتژمێریش لە ڕاوەستانی شەڕ عەرەقچی وەزیری دەرەوەی ئێران نوسیبووی شەڕ ڕانەوەستاوە ، یەکێک لە نیشانەکانی ئەوەی کە کارەکە زۆر نهێنی بووە لە نێوانی ئەمیری قەتەر و تڕەمپ و ناتانیاهۆ و خامەنەئی کەمتر لە دە کەس ئاگاداری ڕێککەوتن و کاتی ڕاگرتنی شەڕەکە بوون .

بەڵێ لەو شەڕە ١٢ ڕۆژ و شەوەی نێوان ئێران و ئیسڕائیل هەر دوو لا زەرەرمەند بوون بە ڕێژەیەکی جیاواز .

بۆ نمونە ئیسڕائیل ڕایگەیاندوە ٢٨ کوژراو و سەدان بریندار و دەیان باڵەخانەمان تەختی زەوی بووە ، بەڵام زەرەر و زیانەکانی ئێران ئەوەندە زۆرن ئێستاش توانای ئەوەیان نیە یان ڕووی ئەوەیان نیە هەر ئاشکراشی بکەن .

ئینجا هەندێ کردار و کردەوەی دوای شەڕەکەش ماون ( ما بعد العاصفە ) ، بۆ نمونە لێپرسینەوە و دەرکردن و لادان و گۆڕینی بەرپرسە باڵاکان و تیرۆر کردنیان و تۆمەتی خیانەت خستنە پاڵیان و هاتنی کۆمەڵێ توندڕەوی سەرۆک پەرست و وەلائی تازە بۆ گرتنە دەستی حوکمداری و ڕاستکردنەوەی باری لاری حکومەتە شکست خواردوە دۆڕاوەکەیان .

ئێستا چاوەڕێ دەکرێ بەرپرسەکان لە ژێرزەمینەکان بێنە دەرەوە و سوۆنە ئاسا ئاوێک بە خۆیان دابکەن و بکەونە دانیشتن و دۆڕاو دیاری بکرێ و بەتوندی جەزا بدرێ و لایەنی براوەش شەرت و شروتی خۆی فەرز بکات .!

١٣ کاتژمێرە شەڕەکە وەستاوە تا ئێستاش هەر دوو لا دەڵێن ئێمە براوەین ، بەڵام براوە ئەو وڵاتەیە کە کەمترین کاولکاری و کوژراو و داڕوخانی بە خۆیەوە دیبێت .

لە یەکەم ڕۆژی هەڵگیرسانی شەڕەکەوە پێشبینی ئەوەم دەکرد کە دەبێ ئێران بە شکست ڕازی بێ و هاوشێوەی خێمەکەی سەفوان ئیمزا لە سەر دۆڕانەکەی بکات .
بەڵام جارێ با بەخەبەر بێن و بزانن کە تا چەند لە ٤٦ ساڵەی حوکمڕانیان چۆن گەلانی  ئێرانیان برسی کرد و چۆن چۆنیش هەموو شتێکیان دۆڕاند .!

بەڵێ لەو شەڕە هەرچی جەنەڕاڵی پلە بەرزی سوپای پاسداران هەیە کوژران یان سەقت کراون .

پڕۆژەی بۆمبە ئەتۆمیەکەی ئێران و تەواوی کارگە بەرهەم هێنەرەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کە سەداها ملیار دۆلاریان تێدا خەرج کرد لە چاوتروکانێدا بە ناخی زەویدا خرانە ژێر شاخەکانەوە .

هەرچی پڕۆژەی ساڕوخی هەبوو خاپور کران .

دەیان زانای ئەتۆمی و دروستکەری ساڕوخەکان کوژران .

دەیان جەنەڕاڵی پلە بڵندی سەربازی ئێران کوژران .

هەزاران سەرباز و پلەداری سەربازی کوژراو و بریندار بوون .

سەدان و هەزاران چەک و جبەخانە سوتێندران .

هەموو ئەو زەرەر و کاولکایانەی کە بەر ئیسڕائیل کەوتون دەبێ دۆلار بە دۆلار بۆیان بگەڕێنێتەوە .!

ماوەی پێشوو نوسیم کە بە دووری مەزانن ئەگەر بۆڕی نەوتی ئێرانتان بینی بەناو عێڕاق و ئەردەندا تێپەڕی کرد بۆ بەندەرەکانی ئیسڕائیل .

لە گەڵ ئاشکرا کردنی بەیاننامەکەی تڕەمپ لە سەر ڕاگرتنی شەڕ  ، هەر یەکە لە ئیسڕائیل و ئێران ڕایاندەگەیاند کە شەڕ ڕانەوەستاوە ، بەڵام بە هۆی جیاوازی کات  و کاری نهێنی و ڕاوەستانی شەڕی نێوان هیند و پاکستانیش هەمان پێداگری ڕوویدا و دوایش ئاگربەست بوو بە ڕاستی .

بەڵێ دوای ١٢ ڕۆژی شەڕی کاولکاری ئیمام ئایەتواللە العوزما عەلی خامەنەئی هاوشێوەی ئایەتواللە خومەینی پێکە ژەهرەکە دەخواتەوە و ڕازی دەبێت کە شەڕ ڕابوەستێت .!

ئێستا نۆرەی گەلانی ئێرانە تۆڵەی ئەو برسیەتیە و ماڵکاولیە لە حەوزەی عیلمی شیعەی ئایەتوڵا و عەمامە بەسەرەکان بکەنەوە و ڕژێمەکەیان  بگۆڕن ، جا ئایا ئێرانیەکان تۆڵە لە ڕژێمە بۆگەنە ٤٦ ساڵیەکەیان دەکەنەوە یان هەر دەست بە کەوای ئایەتوڵایەکانەوە دەگرن .؟

ڕۆژانی داهاتووش تەمەن ڕێبدات ئەو فلیمەش بە چاوی خۆمان دەبینین .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار