بۆ یادی كۆچی دوایی به‌هێ خانی حامید به‌گی جاف

19 كاتژمێر لەمەوپێش
دكتۆر صه‌باحی غالیب
له كۆتایی چه‌رخی هه‌ژده تا نیوه‌ی چه‌رخی نۆزده، خێڵی جاف وه‌ك سۆفی حاڵ لێهاتوو، به ده‌وری میرنشینی بابان‌دا حه‌ڵقه‌یان به‌ستبوو، له شین و شاییدا پێكه‌وه بوون، میره‌كان چه‌نده له خه‌یاڵی سیاسه‌تدا بوون، جاف، گه‌وره صۆفی و بیرمه‌ندی وه‌ك مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا ده‌كرد، تا ئه‌قڵ و كولتووری كورده‌واری به سیاسه‌ت و به هزری كوردانه موتوربه بكا.
ئه‌وجا ڕۆڵه‌یه‌كی دیكه‌ی جاف، نالی شاعیر هه‌ر له‌و كانیاوه ڕه‌سه‌نه، به‌و په‌ڕی به‌رزه ده‌ماغی و زانایی و شاره‌زاییه‌وه بووه نوێنه‌ری گه‌وهه‌رداری دوندی ئه‌ده‌بیات و سه‌ر قافڵه‌ی شاعیرانی ڕه‌چه‌شكێنی داهێنان و جوانكاری شیعری كلاسیكی كوردی، به دوایاندا تاهیر به‌گی جاف و ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف، دوو به‌گزاده‌ی به ئه‌مه‌ك و گۆشكراوی باوه‌ش و كۆشی وه‌سمان پاشا و عادیله خانم.
ڕێگای ئه‌ده‌بیاتێكی په‌سه‌ندكراو له مه‌جلیسی شیعرناسان و شیعرزاناندا گرته‌به‌ر، نه‌خشه‌ی تێكه‌ڵاوی خۆشه‌ویستی خه‌ڵك و خاكیان به‌رینتر ڕه‌نگ ڕێژ كرد، دوای ئه‌وانیش عه‌بدوڵڵا به‌گی سڵێمان به‌گ به‌ناوبانگ به گۆران كه له تازه‌كردنه‌وه‌ی شیعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا پێشی هه‌موو شاعیرانی ئێرانی و عه‌ره‌بی دایه‌وه و بووه مامۆستای هه‌میشه‌یی بۆ شاعیرانی كوردی تا ئێستا و دواتریش.
له‌ناو عه‌شیره‌تی جاف‌دا، ژنیش به‌شێكی گه‌وره و فراوانی بۆ خۆی به‌ركه‌وت، له جوانی و لێهاتوویی و مه‌یدانی به‌ڕێوه‌بردن و مامه‌ڵه‌ی ژنانه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و سیاسه‌تمه‌داراندا، نموونه‌ی وه‌ك په‌ری خانی مه‌حمود پاشا و عادیله خانم، دووان له هه‌ره هه‌ڵكه‌وته‌كانی قۆناغی خۆیان بوون، تا ئێستاش ناو و ده‌نگدانه‌وه‌یان زۆر له خێڵی جافیان تێپه‌ڕاندووه.
به‌هێ خان له‌و سه‌رچاوانه‌وه ئاوی پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتنی خواردبۆوه، له گه‌لێكیانه‌وه به‌هره‌ی وه‌رگرتبوو، ده‌روون به‌رزی تێدابوو كه ئه‌وه چه‌مكێكی صۆفێتییه، هه‌ستی ئه‌ده‌بیاتی تێدا ڕسكا بوو كه له پشتا و پشته‌وه وه‌ری گرتبوو، قه‌ریحه‌ی شیعر وتنی هه‌بوو كه كاریگه‌ر بوو به تایه‌ر به‌گ و ئه‌حمه‌د موختار به‌گ، له خه‌ڵك ناسین و خوێندنه‌وه‌ی پێشین ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ حه‌سه‌ن فه‌همی به‌گی جاف، دڵكراوه‌یی و میوان نه‌وازیشی ده‌چۆوه سه‌ر حامید به‌گ و دایكی، له‌وانه‌ش به‌ملاتره‌وه، له خاوێنی و بۆن خۆشی‌دا، له (سه‌رپۆشی كه‌تان) و چاوی هه‌میشه به كل و سه‌ر و ده‌ستی به‌خه‌نه و سنگ و به‌رۆكی به سمڵ و مێخه‌كبه‌ند ڕازاوه، له جوانی و ته‌ڕپۆشیدا وه‌ك ده‌ڵێن كوڕ و كاڵ بۆی حه‌یران بوون، سه‌ر و تاس كڵاو و كۆڵوانه.
لاگیره و گه‌ردانه، به‌سه‌ر سوخمه و كه‌وای ئاڵ و واڵادا، له‌ودا نرخیان بۆ په‌یدا بوو بوو، له‌و باره‌وه ده‌ڵێم: ڕه‌نگه ڕه‌نگه‌یه‌ك كه ڕێی تێده‌چێ، گۆران له چاوپێكه‌وتنی ئه‌ودا شه‌یدای به‌ژنی هه‌ڵچوو بووبێ كه وتوویه‌تی:
ئه‌وه‌نـده‌ی دار و به‌ردی هه‌ورامـان
ڕه‌حمه‌ت له ژنی به‌ژن و باڵا جوان
به‌هێ خان له عه‌قڵ و ماریفه‌تدا نموونه بوو، له ڕه‌وشت و نه‌زاكه‌تدا له‌سه‌رێ بوو، بۆیه به‌هێ خان كه ده‌دوا له‌سه‌رخۆ وه‌ك دڵۆپه باران دایده‌كرد، گۆلی هزر و خه‌یاڵی دانیشتوانی میوانی ده‌وری پڕ ده‌كرد، ئه‌وجا ڕێگای به‌ره‌و دێهات و شار ده‌گرته‌به‌ر، بۆ ئه‌و، هه‌موو ڕێیه بۆ كوردستان و بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌چوو، له‌وێ قسه و وته‌كانی تێكه‌ڵ به هۆره‌ی جافی سه‌مایان ده‌كرد و گۆرانی‌یان به شان و باڵای شاره‌كه‌یدا هه‌ڵده‌دا.
ده‌روونم یه‌خه‌م ده‌گرێ و لێم ده‌پرسێ، پرسیارێك كه به كه‌س وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه و نادرێته‌وه، مردن چییه؟ هه‌زاران، ملیۆنان و مرۆڤی سه‌ره‌تا و تا كۆتایی، سه‌راسیمه و سه‌رگه‌ردان و سه‌ر له كۆشی بیركردنه‌وه‌دا، ناگه‌نه وه‌ڵام. به‌ڵام من بۆ خۆم ئه‌وه ده‌زانم كه مردن یه‌كێكه له هه‌ره دیاری و به‌خشنده‌كانی خودا، دڵ و ده‌روون پاك ڕاده‌گرێ، گه‌شی چاوی موحیببه‌ت و خه‌نده‌ی سه‌ر لێو ده‌پارێزێ، ڕێگا بۆ چاكه و جوانی ده‌كاته‌وه، زانست و ئاشتی ڕاده‌گرێ، له ڕق و كینه د‌ورت ده‌خاته‌وه، قاڵبووی خۆشه‌ویستیت ده‌كا، فێری زمان پاكی و داوێن پاكی، ده‌ست و چاوخاوێنی و سه‌ر ڕاستیت ده‌كا، دڵ كراوه‌یی و ده‌روون به‌رزیت پێده‌به‌خشێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه مردن هه‌یه، كه‌چی خه‌ڵكی چه‌ند چاو قایمن بۆ ناحه‌زی و ڕقی یه‌كدی، چه‌ند بێ ویژدانانه بۆ له زه‌ت بردن و خۆهه‌ڵكێشانێكی كاتی، یه‌كدی دزێو ده‌كه‌ن و ده‌بنه هه‌ڵبه‌سته‌وانی ناڕاستی ئه‌و بۆ ئه‌م و ئه‌م بۆ ئه‌و. ده‌مێكه فێربووم بۆ ئه‌و ژیانی "پێچی مێزه‌ره" تا بۆم بكرێ كه‌س نه‌ڕه‌نجێنم، بۆیه هه‌ر له ڕێوه هه‌تا ماوم گه‌ردن ئازادی به هه‌مووان ده‌ڵێم، كێ له من ئازاتره با له من تێپه‌ڕێنێ.
به‌هێ خان میراتێكی زۆری ڕه‌وشت به‌رزی بۆ ئافره‌تانی كورد به‌جێهێشتووه، به‌ڕاستی گه‌لێك وێنه‌ی باڵای ژنێتی تێدا بوو، بۆ خوشك و براكانی به‌ڕاستی خوشك بوو، هه‌میشه له بیری ئه‌واندا بوو، دوای مردنی دیاری به‌گی برای به چل ساڵ زیاتریش، هه‌رچه‌نده باسی یا ناوی ئه‌و ببرایه ئه‌و فرمێسكی بۆ هه‌ڵده‌وه‌ران، له ناوی ئه‌كره‌م به‌گی برایدا ده‌ستی به ده‌ستیدا ده‌كێشا و په‌رۆشی ده‌رده‌بڕی، بۆ خوشك و خوشكه‌زاكانیشی دایكێكی میهره‌بان بوو.
له كۆتاییدا به‌هێ خان‌یش له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌حمه‌د موختار جاف، چاك له‌وه تێگه‌یشتبوو كه ڕۆژگار و سه‌رده‌م چ له كۆن و چ له ئێستادا هه‌ر وا بووه:
ئه‌بله وا دایم له عه‌یش و شادمانی و عیززه‌تا
ئه‌هلی عیرفان و كه‌مال ئێستاكه زاری و شین ئه‌كا
دوژمنه چه‌رخی فه‌له‌ك، بۆ پیاوی صاحێب عه‌قڵ و هۆش
ڕووی كه‌ره‌م دایم له هه‌رزه و شێت و بێ ته‌میكن ئه‌كا
به‌هێ خان گه‌نجینه‌یه‌كی زۆری خۆشه‌ویستی خوشك و برا، كه‌سایه‌تی و خزمایه‌تی، ناسیاوی و تێكه‌ڵاوی، نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌ری بۆ مه‌شقی ئافره‌تان و پیاوان به‌جێهێشتووه، هه‌قه بۆ پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان چاوی لێ بكرێ.
1ی ته‌ممووزی 1923 ـ 20ی حوزه‌یرانی 2025
