ئەفلاتون- فەزیلەت:

9 كاتژمێر لەمەوپێش
بورھان محەمەد فەرەج
ئەفلاتون کە باسی فەزیلەت دەکات، دان بەوەدا دەنێت ،کە دوو رەگەزی پێویست و گرنگ ھەن کە ئەویش ماریفەت و ھەقیقەتە، وەلێ فەزیلەت زۆر گرنگترە لەو دوو چەمکە.
لەکتێبی کۆماری ئەفلاتون یەکەم جار چەمکی فەزیلەت لە ئاکامی دیالۆگی نێوان «گلوگن و سوکرات » دا ئاماژەی پێدراوە،لەکاتی وەڵامدانەوەی پرسیارە قورسەکە، کە لە پێناسەی دادپەروەریدا خۆی وێنا دەکات.
ئەفلاتون لەرونکردنەوەکەیدا ، پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت.
ئەڵێت : نابێت ھەموو شیکردنەوەکان لەسەر بنەمای
« جیاوزیی و لێکچونەکان» ی سروشت راڤە بکرێت.
دەکرێت لەسەر بنەمای یەکتوخم لە کە لێکچونەکان یان جیاوازیەکان ھەن، ئەویش پەیوەستە، بە بوارێکی تایبەت لە بوارەکانی ژیاندا، دەبێت لەسەر ئەو بنەمایە شیکاریی بکرێت.
بە نموونە ئەگەر خۆر وەرگرین:
وەک پێوەر و ستانداردێک، بۆ رونکردنەوەی ھاوکێشەکان، ئەوە چاو خۆر دەبینێت، بەڵام ئەوە تیشکی خۆرە وادەکات بەرچاو روناککاتەوە.
کەوابوو ئەوە خۆرنیە، کە چاوە، بەڵکو ئەوە خۆرە ئەبێتە ھۆکار بۆ بەرچاو رونی.
فەزیلەت توانایی بیرو ھزرێکی بەرز و رونە.
فەزیلەت راستیەکان دەردەخات و بەڵکو تەنیا ھۆکارنیە، بۆ ماریفەت و ھەقیقەت بەڵکو ئامانجی ماریفەتە.
ھاوکات ھێز و بڕشت بە درکی زیھنی عارف دەبەخشێت.
فەزیلەتی گچکە، لە بەرامبەر ئەقڵی گەورە و کەسێتی گەورە ئەنجام بدرێت یان بکرێت ؟
پاداشتەکەی رونە، وەک تیشکی رۆژ لە نێو کەفوکوڵی کۆمەڵگەدا،ھەرچەندە گۆمەکەش شەڵەقابێت !!
وەلێ ئەو کارە بارتەقای سەرفەرازی و سەربەرزی و ئاسودەییە.......
بە پێچەوانەوە.....
فەزیلەتی گەورە لە بەرامبەر ئەقڵی بچوک و کەسێتی قەزمدا، کەدەرکی لەئاستێکی نزمدایە، ئەم دیاردەیە وەک ئەوە وایە لە شەوی ئەنگوستە چاودا بە دوای دەنکە زەنگیانەدا بگەڕێیت !!!!
ئەنجامی ئەو فەزیلەتە لەبەرامبەر ئەو جۆرە ئەقڵانە، تەنیا چنینەوەی پەشیمانی و شەرمەزاریە.
لێرەدایە ئیمامی عەلی ئەفەرموێت« اتقي شرًّ من احسنت اليه» هەندێ مرۆڤی هەلپەرست و تەسک بین وادەزانن ئەمڕۆ کۆتایی مێژووە، چیتر هەلێکی تر ناڕەخسێ بۆ ئەوەی ئاوێنە هەڵگرێ و تەماشای رووی راستەقینەی خۆی بکات.
چونکە مرۆڤی میتاڵ خراپ فەزیلەت بەفێڵ و تەڵەکە دەزانێ.
کە ئەمەش پەیوەستە بە ناوەڕۆکی ماریفەت و ھەقیقەت و ئامانجی فەزیلەتەوە.
