قوباد تاڵەبانى بۆ یەکەمجار لەسەر ڕوداوەکەى لالەزار قسەدەکات

3 كاتژمێر لەمەوپێش



جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند" دەستگیرکراوانی رووداوەکانی ئەمدواییە، بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و وەک هەر تۆمەتبارێکی دیکە مافە یاساییەکانیان پارێزراو دەبێت".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ محەمەد ئەلحەسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان له‌ عیراق کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی دواین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران باسی لە پێویستیی سەروەری یاسا و رێزگرتن لە دامەزراوەکان کرد و رایگەیاند، ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لە سلێمانی رویدا لە درێژەی هەوڵەکانی چەسپاندنی سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و پاراستنی ئارامی و ئاسایشدا بووە.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند وەک چۆن سلێمانی هەمیشە بە شاری ئازادی کاری سیاسی و ئازادی رادەربڕین لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا ناسراوە، لە ئێستا و لە داهاتووشدا هەر وەک شاری ئازادییەکان دەمێنێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا رێگە بە دروستبوون و جموجوڵی میلیشیا و هێزی چەکدار لە دەرەوەی یاسا نادرێت.

سەبارەت بە دەستگیرکراوانی روداوەکانی ئەم دوایە، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و وەک هەر تۆمەتبارێکی دیکە مافە یاساییەکانیان پارێزراو دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار