هاوکارى هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت 

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ئاب، رۆژی حەوتی ئەیلول دابەشدەکرێت و بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕی هاوکارییەکە 181 هەزار دینارە بۆ هەر پێشمەرگەیەک.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 3ـی ئەیلول، تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگى ئاب کراوە و رۆژی یەکشەممە حەوتى ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت.

وەکو پشتیوانییەک بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگەش لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ 3ـی ئەیلوولی 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە.

دوای گەیشتنی ئەو پارەیە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.

دوای تەواوبوونی ئەو رێکارانە، بەپێی وەزارەتی پێشمەرگە، لە رۆژی یەکشەممە، 7ـی ئەیلوول دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکان دەکرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم مانگەدا، نزیکەی 95٪ـی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی دیکەش لە رێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار