ئەنجومەنی ئەوروپا هەشت مانگ کات دەدات بەتورکیا

2 كاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا، جارێکی دیکە داوا لە تورکیا دەکات کە "مافی هیوا" بە عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هاوڕێکانی بدات. لەمبارەیەوە ئەنجومەنەکە ماوەی هەشت مانگی دیکەی وەک مۆڵەت بە ئەنقەرە داوە، کە ئەمەش دوای کۆبوونەوەکانی رۆژانی 17 تا 19ی ئەیلولی 2025 دێت.
کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا کۆبوونەوەی سێ مانگانەی خۆی سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ١٥-١٧ی ئەیلول ئەنجامدا. کۆمیتەکە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٤دا وادەی ساڵێکی بۆ تورکیا دیاریکردبوو بۆ جێبەجێکردنی "مافی هیوا" بۆ ڕێبەر ئاپۆ، حەیاتی کایتان، ئەمین گوربان و جڤیان بۆڵتان.
لەم کۆبوونەوە نوێیەییدا، کۆمیتەکە بڕیارەکەی بەپێی مادەی ٤٦ بڕگەی ٢ی ڕێککەوتننامەی ؛داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان'دەرکرد، کە کۆمیتەکە ئەرکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بڕیارە کۆتاییەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپای داوە.
کە "لەم چوارچێوەیەدا، ئەگەری ئەوە هەیە کەسێک ئازاد نەکرێت ئەگەر مەرجەکانی سزا و ڕێگریکردن بە تەواوی جێبەجێ نەکرابێت یان ئەگەر کەسەکە هێشتا مەترسی لەسەر کۆمەڵگا دروست بکات".
لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "یاسای نێونەتەوەیی مەیلێک نیشان دەدات بۆ دامەزراندنی میکانیزمی پێداچوونەوە کە لە ٢٥ ساڵ زیاتر نەبێت دوای سەپاندنی سزای هەتاهەتایی."
کۆمیتەکە جەختی لەوە کردەوە کە هەموو دەوڵەتێک بەپێی مادەی ٤٦ بڕگەی یەکەمی ڕێککەوتننامەکە پابەندە بە پابەندبوون بە تەواوی و کاریگەر و خێرا بە بڕیارە کۆتاییەکانی دادگا لەو کەیسانەی کە لایەنگرییە.
سوود لە پرۆسەی کۆمیسیۆنی پەیوەست بە پرسی کورد وەربگیرێت؛ هەنگاوی پێویست بە پەلە بنێن
کۆمیتەکە بە دەربڕینی پەشیمانی قووڵی خۆی ئاماژەی بەوەدا کە "رێوشوێنی یاسایی یان ڕێوشوێنی گونجاوی دیکە بۆ گونجاندنی یاساکانی تورکیا لەگەڵ مەرجەکانی ڕێککەوتننامەکەدا وەک لەو بڕگانەدا هاتووە، هێشتا پەسەند نەکراون." لە بڕیارەکەییدا کۆمیتەکە داوای لە دەسەڵاتداران کرد کە هەنگاوی پێویست بەپەلە بنێن.
کۆمیتەکە لە بارەی بڕیارەکەیەوە ئەمەی گوت: "بۆئەوەی ئەم دۆسییە گرووپییە بە خێرای جێبەجێ بکرێت، با سوود لە جێگرەوە جیاوازەکانی بەردەستان وەربگرن؛ گۆڕانکاری یاساییەکان کە لە چوارچێوەی 'پلانی نوێی چالاکی مافەکانی مرۆڤدایە' بە گوێرەی سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەوەی سزای قورسی هەتاهەتای؛ سوودوەرگرتن لە هەوڵدانەکانی 'تورکیای بێ شەڕ' کە پێشنیارکردنی گۆڕانکاری یاسایی لە پەرلەماندا ئەرکدارە، سوودوەرگرتن لە کۆمیسیۆنی دیموکراستی، خوشک-برایەتی، یەکگرتنی نەتەوەیی'؛ یان پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسایی لە دۆخی ئێستادا لەسەر ئەم بابەتە لە لایەن پەرلەمانتارانەوە پێشنیارکراوە لە نێو ئەم جێگرەوانەیەدایە."
پێدانەوەی هەشت مانگ بە تورکیا؛ پێویستە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ زانیاری بدات
کۆمیتەکە لە کۆتاییدا وتی: "با سوود لە ئەزموونی وڵاتانی ئەندامی دیکە وەربگرن کە میکانیزمی پێداچوونەوەی لەو جۆرەیان دامەزراندووە."، کۆمیتەکە ئەم داوایەیی لە دەسەڵاتداری تورکیا کرد: " دەسەڵاتداران بۆ ئەوەی پێشکەوتنی خێرا لە جێبەجێکردنی داواکاریی ئەم گرووپەدا بەدەستبهێنن، پێویستە لە دوایین کاتدا ڕاپۆرت لەسەر ئەو ڕێوشوێنانە بدات کە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ گیراونەتەبەر."

