هەسەدە وەڵامی راگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی سوریا دەداتەوە
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) وەڵامی راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی سوریا دەداتەوە و دەڵێت: بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە هێزەکانمان هێرشیان کردبێتە سەر خاڵێکی پشکنینی پۆلیس لە شارۆچکەی دێر حافری حەلەب و ئێمە لەو ناوچەیە هیچ چالاکی و ئۆپەراسیۆنێکمان نییە.
هەسەدە دەشڵێت، ئەم بانگەشانە بەتەواوی گوماناوی و هەڵبەستراون بەئامانجی دروستکردنی بەهانە و بیانوو بۆ زیادکردنی گرژییەکان و ئەو لایەنەی ئەو راگەیاندراوەی بڵاوکردووەتەوە بەرپرسیارییەتی تەواوەی دەکەوێتە سەر شان.
پێشتر نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریی سوریا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: لەلایەن هێزێکی هەسەدەوە هێرشکراوەتە سەر خاڵێکی پشکنینی پۆلیس لە دێر حافر.
بابهتی پهیوهندیدار
