بارزانی و شاندی هاوپەیمانێتی حەسم و نەینەوا تاوتوێی هەڵبژاردنیان کرد

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بارەگای بارزانی ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی هاوپەیمانێتیی حەسم و هاوپەیمانێتیی نەینەوا بۆ خەڵکەکەی کۆبووەوە.

بەپێى ڕاگەیەندراوێک ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی ئەیلوولی 2025، بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی هاوپەیمانێتیی حەسم و هاوپەیمانێتیی نەینەوا بۆ خەڵکەکەی بە سەرۆکایەتیی سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق کۆبووەوە.

بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لەسەرهەماهەنگیی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و گرفتە سیاسییەکان کرایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار