كه‌ناڵی زووم: زیانی 22 ده‌فته‌ر دۆلارمان لێدراوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش
به‌ڕێوبه‌رى كه‌ناڵی ئاسمانی زووم ڕایده‌گه‌یه‌نێت لەکۆی 2 ئۆفیسی ده‌زگاكه‌یان، تەنها یەک دانه‌یان وه‌رگرتووه‌ته‌وه، ئه‌و ئۆفیسه‌ش زیانی سه‌رووى 22 ده‌فته‌ر دۆلاری لێدراوه.
هێمن مەحموود، بەڕێوبەری کەناڵی زووم، بۆ پەنجەرە وتی: وەکو کەناڵی زووم 2 ئۆفیسمان هەیە، ئۆفیسی سەرەکیمان له بینای نالی کافێیە، ئۆفیسێکی دیکەمان لە دەروازه سیتییه، تاوەکو ئێستا ته‌نها ئۆفیسی دەروازەمان وەرگرتوەتەوە.
دەشڵێت: تەنها لەو ئۆفیسه‌ی وه‌رمانگرتووه‌ته‌وه، به بڕی 220 هەزار دۆلار (22 ده‌فته‌ر) زیانمان بەرکەوتووە.
به‌ڕێوبه‌رى كه‌ناڵی زووم باسی له‌وه‌شكرد كه هه‌ندێك له كه‌ره‌سته‌كانیان هێشتا پێنه‌دراوه‌ته‌وه.
وتى: لەو ئۆفیسەی کە وەرمانگرتوەتەوە، هەندێک لە كه‌ره‌سته‌كان شکاون و هەندێکیشمان وەرنەگرتوەتەوە، داوای كه‌ره‌سته‌كانمان کردوە، وەڵامه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك نییه كه نامانده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نییه كه بمانده‌نه‌وه.
كه‌ناڵی زووم به كه‌ناڵێكى سه‌ر به لاهور شێخ جه‌نگی- سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل ناوبراوه، ئه‌گه‌رچی خاوه‌ندارێتى كه‌ناڵه‌كه به‌ناوى ئه‌وه‌وه نییه. له ڕۆژی هێرشی سه‌ر هۆتێل لاله‌زار و ده‌رووبه‌رى كه به‌ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى كۆتایی هات، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆفیسی ئه‌و كه‌ناڵه‌شدا گیرا و كه‌ناڵه‌كه‌ش له په‌خش و كاركردن راگیرا. ڕۆژی شه‌شى ئه‌م مانگه‌ش، ئۆفیسی كه‌ناڵه‌كه ڕاده‌ست به به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ى كرا، بەڵام هەر ئەو کات ڕایانگەیاند کە زیانی زۆری بەرکەوتووە.

