هەرێم 120 ملیار دینارەکەی نارد بۆ بەغدا

13 كاتژمێر لەمەوپێش



  وەزارەتی دارایی حکومەتى هەرێمپێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ  120 ملیار دیناریان وەک داهاتی ناوخۆى مانگى حەوت  ناردوە بۆ بەغدا.

دەقى ڕاگەیەندراوى وەزارەتی دارایی و ئابووری.

داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تەمووز خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٥ ) داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووزی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

دوای ئەوەی دوێنێ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردرا بە ڕادەستکردنی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بە بەغداد بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پارێزگای سلێمانیەوە بڕی 48 ملیار دیناری ڕەوانەی هەولێر کرا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی راسپارد "بە زووترین کات 120 ملیار دیناری دیکە، وەکو بەشی گەنجینەی فیدراڵی بۆ مانگی تەممووزی 2025 بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵی، بە هیواین پەلە بکرێت لە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی بە رێککەوتنێکی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی."

رۆژی 23ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاری دا مووچەی مانگی تەممووزی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار