لە هەولێر ئامادەکاری بۆ هاتنی شەپۆلێکی باران دەکرێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



لە سنووری پارێزگای هەولێر ئامادەکاری بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێکی باران دەکرێت.

 د. کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ شەممە، 06ـی کانوونی یەکەمی 2025، ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر؛ لەگەڵ هەموو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان، سەرپەرشت و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکانی سنوری سەرۆکایەتیی شارەوانیی پارێزگاکە کۆبووەتەوە. 

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر گوتی "لەو کۆبوونەوەدا، پلان و ئامادەکاریەکان بۆ پێشگرتن لە کۆبوونەوەی ئاو و کەمکردنەوەی مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو خرانەڕوو و ئەوەی پێویست بووبێت بۆ ڕێگری لە لافاو کراوە."

کارزان هادی ئاماژەی بەوەش دا "لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە هەماهەنگیی شارەوانییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرایەوە هەروەها لەگەڵ لیژنە و تیمەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەمێننەوە لەگەڵ پێداچوونەوە و بەدواداچوون بۆ هەموو کەند و ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ و خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەگرن" .

ئەمە لە کاتێکدایە، کەشناسی پێشبینی کردووە، ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار