بۆچى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراق چاره‌نوسسازه‌؟

7 ساڵ لەمەوپێش



نهوزادى موههندیس

لهدواى ڕووخاندنى ڕژێمى بهعسى صدامیهوه لهساڵى 2003وه  تاکو ئێستا 3 خولى ههڵبژاردنى پهڕلهمانى عێراق بهڕێوهچووهو ئهم خولهى ئێستاش که بڕیاره له 12/5/2018دا ئهنجام بدرێت دهبێته خولى چوارههم و تا ساڵى 2022 دهخایهنێت. ئهوهى ئاشکرایه که لهدهستورى ههمیشهیى عێراقدا کهلهساڵى 2005دا نوسراوهتهوه دانى ناوه بهوهى که سیستهمى حومکڕانى له عێراقدا بریتیه له سیستهمێکى پهڕلهمانى و فیدڕاڵى و تهوافوقى و دیموکراسىو ئهم بنهمایانه کراونهته بنهماى سهرهکى بۆ بهڕێوهبردنى عێراقى ئاینده، بهڵام لهسهر زهمینهى واقیع هیچ کام لهو بنهمایانه تاکو ئێستا وهکو خۆیان و بهشێوهیهکى سروشتى و بێ گرفت جێبهجێنهکراون و هیچ کام له سهرکرده و حیزبه سیاسیيهکان کاریان نهکردوه بۆ چهسپاندنیان، ئهوهى که بهتهنها ههوڵى چهسپاندنیانى دهدا بریتى بوو له کورد، بهڵام ئهویش بههۆى کهمى کورسى و ناتهبایى ناوخۆییان و پاشگهزبونهوهى برا عهرهبهکان ((به سونه و شیعهیانه))وه له بهڵێن و پهیمانهکانیان، نهیتوانیوه جێبهجێیان بکات.

ئهوهتا لهماوهى 15 ساڵى ڕابووردوودا پهڕلهمانى عێراق نهیتوانیوه یاسا گرنگهکان دهربکات و  متمانه له حکومهته یهک لهدوایهکهکان بسێنێتهوه و دژى گهندهڵى بوهستێتهوه و داهات و خهرجى عێراق بهفیڕۆ نهدات و ههژمونى خۆى بهسهر حکومهت و تهواوى ئۆرگانهکان بسهپێنێت، ئهوهى لهبهرچاوه حکومهت وهک دهسهڵاتى جێبهجێکار باڵادهست و ئاکتیڤه و نهچۆته ژێر بارى یاساکانى پهڕلهمانهوه، چونکه زۆرینهى حکومهت لاى عهرهبى شیعهن که زۆرینهن و بههێزیشن، بهههمانشێوه دیموکراسى له عێراقدا نهک نهچهسپیوه بهڵکو له پاشەکشهى بهردهوامدایه له ڕووى سیاسى و ئابورى و کۆمهڵایهتى و ..هتد.ههموان بهئێستاشهوه حهز وخواستى تاکڕهوى و باڵادهستى و قۆرخکارى و پاوانخوازى لهدهسهڵاتدا دهکهن. ههربۆیه دیموکراسیش تهنها بۆته دروشمێکى بێ ناوهڕۆک. ئهوهى که ناوى تهوافوقى سیاسى و کارى پێکهویشه بۆته دروشمێکى بێ بنهماو هیچ کام له حیزب و سهرکردهکان کارى بۆ ناکهن و تهنانهت لهناو ماڵى شیعیشدا باوى نهماوهو ههموان تهنها کار بۆ بهرژهوهندى حیزب و سهرکرده و بنهماڵهکانیان دهکهن و لهناو سونه و کوردیشدا بهههمان شێوهیه، ههربۆیه له ئێستادا و لهناو پهڕلهمان و حکومهت و سیستهمى حوکمڕانى لهعێراقدا هیچ کام له پێکهاته نهتهوهیى و ئاینى و مهزههبیهکان کارى پێکهوهیى ئهنجام نادهن، تهنها لهبارێکدا نهبێت که بهرژهوهنديیه ئابوریهکانیان لێک نزیک ببێتهوه.

ههرچى مهسهلهى فیدڕاڵیشه، که ههر لهسهرتاوه تهواوى عهرهبهکان و کهمینهکانى تریش لێى ناڕازى بون و تهنها کورد داواى دهکرد، له ئێستادا ئهویش کارى پێناکرێت و تهنانهت ههوڵى سڕینهوه و ڕهتکردنهوهشى دهدرێت و ئهوهتا لهماوهى ئهم 15 ساڵهى ڕابووردوودا،کارى جدى نهکراوه بۆ پێکهوهنانى ههرێمهکانى تر و دانهمهزاراندنى ئهنجومهنى ههرێمهکان و کهوتوشنهته لهقاڵبدانى دهسهڵات و سنورهکانى تاکه ههرێمى فیدڕاڵى لهههرێمى کوردستانیشدا.

بهم شێوهیه ئهو دهستور و بنهمایانهى بۆ عێراقى نوێ دانراوه، هیچ کامیان کارى پێناکرێت و عێراق بووەته  وڵاتێک که تهنها زۆرینهى باڵادهستى عهرهبى شیعه دهیبات بهڕێوهو ئهویش بهپێى نهک بهرنامهیهکى نیشتیمانى و نهتهوهیى عهرهبىو عێراقى بهڵکو به پێى ئهجێنداى دههوڵهتانى دراوسێ لهتورکیا و بهتایبهتیش ئێرانى شیعه مهزههب.بۆیه عێراقى ئاینده تهنها دروشمێکى بێ ناوهڕۆکه و زۆر دووره لە عێراقێکى ئاشتى و ئارامى و خۆشگوزهرانى و پێشکهوتوو و دیموکراسى ببینین که تیایدا هاوڵاتى و هاونیشتیمانیان ههست به کهرامهت و سهلامهتى و پاراستنى ماف و ئازادیهکانیان بکهن لهسایهى حومکڕانیهکى ئاینى و مهزههبى توندڕهو و تهسک و دواکهوتوهوه.

ئهوهى لێردا بووەته پرسیار ئهوهیه، بۆچى ئهم ههڵبژاردنه ههموان به چارهنوسساز لێیدهڕوانن و بهگهرمى ههڵمهتى ههڵبژاردنى بۆ دهکهن و گهرهکیانه زۆرترین ژمارهى کورسى بهدهست بێنن؟

بهکورتى و کرمانجى ههموان لهههوڵى بهدهستهێنانى پله و پۆست و ئیمتیازاتى مادین و نیوهێنده بهتهنگ بهرژهوهندیه باڵاکانى نه عێراق و نهکوردستانیشهوهن، بهڵکو ههموان گهرهکیانه خۆیان ببنه زۆرینهى پهڕلهمانى و حکومهت پێکهوه بنێن، ئهوهى زۆر بهڕوونى ههستى پێدهکرێت لهناو ماڵى شیعهکاندایه و بهتایبهتتریش لهناو حیزبى دهعوهدا وهک گهورهترین حیزبى سیاسى و ههوڵى بهدهستهێنانى زۆرینهى پهڕلهمانى دهدات و به ئاشکراش نورى مالکى ڕایگهیاندوه که لهگهڵ حکومهتى زۆرینهدایه ئهمهش بهواتاى ئهوه دێت گهر سهرکهوتنى گهوره بهدهستبێنێت ئهوا عێراقى ئاینده بهرهو دواوه دهگێڕێتهوه بۆ سهردهمى تاکڕهوى و تاک حیزبى و تاک سهرکردهیى بهههمان شێوهى ڕژێمى بهعسى صدامى.بۆیه بهڕاستى ئهم ههڵبژاردنه دهبێته خاڵى جیاکهرهوه و چارهنووساز بۆ ههموان به عهرهب و کورد و کهمینهکانى تریشهوه، عێراق دهکهوێته سهر دووڕیانى مانهوه وهک وڵاتێکى فیدڕاڵى و دیموکراسى و پێکهوهیى و پهڕلهمانى یاخود بهرهو تاکڕهوى و تاک حیزبى و تاک سهرکردهیی ههنگاو دهنێت.

بۆیه عێراقى ئێستا و ئاینده دواى نهمانى یان لاوازبون و کزبوونى تیرۆر و تیرۆریستانى داعش و بهرزبونهوهى نرخى نهوت و دهستکردن به ئاوهدانکردنهوهى وڵات و تاڕادهیهک ئارامى و ئاشتیهکى کاتى ههیه و ههستی پێدهکرێت، ههموان گهرهکیانه زۆرترین سوود و قازانجى سیاسى و ئابورى و ئهمنى بکهن.و بۆ 4 ساڵى ئاینده ببنه پاڵهوانى گۆڕهپانى سیاسى له عێراق و ناوچهکهشدا، چونکه ئهوهى دهرکهوتوه  حومکڕانانى عێراق لهماوهى دهسهڵاتیاندا هێندهى بهتهنگ کۆکردنهوهى سهروهت و سامانهوهن نیوهێنده بهتهنگ ئایندهى گهلان و خاکى عێراقهوه نین.

ئهوهى لهسهر کوردیش ماوهتهوه، ئهوهیه که بهڕاستى ئهم خولهى پهڕلهمان زۆر گرنگ و چارهنوسسازه ـچونکه دواى تهواوبونى شهڕى داعش و دواى داگیرکردنهوهى نیوهى خاکى کوردستان و دواى ههستکردن بهکهمکردنهوه و لهقاڵبدانى دهسهڵاتهکانى ههرێمهوه دێت که ههموان نیازى پاکیان  نیه، بۆیه دهبێت کورد بهیهک و یهکگرتوییهوه بچێتهوه بهغداد و پێداگیرى لهسهر بنهماکانى سیستهمى حوکمڕانى بکات له چهسپاندنى فیدڕاڵیدهت و کارى پێکهوهیى و دیموکراسى و سیستهمى پهڕلهمانیداو ههوڵى جدیش بدات بۆ جێبهجێکردنى مادهى 140ى دهستور که زۆر گرنگه بۆ گهڕانهوهى خاکى لهدهستچووى کورد و گهڕانهوهى شکۆى کورد و هێزى پێشمهرگهش بۆ ئهو ناوچانه.

ههربۆیه ههموان خۆیان له ههڵوێست و وێسگهیهکى گرنگ و ههستیار و چارهنووسسازدا دهبیننهوه و ههوڵى جدى دهدهن بۆ سهرکهوتن و تهنانهت دهوڵهتانى دهروردراوسێ بهشیعه و سونه و به فارس و تورک و زلهێزهکانیش بهچاوێکى پڕ گومان و مهترسیهوه سهیرى ئهم ههڵبژاردنه دهکهن و ههریهکهیان گرهوى لهسهر ئهسپێکى دیاریکراو کردوه که چهند دهتوانێت  لانى کهم بهرژهوهندیهکانیان  له چوار ساڵى ئایندهدا بپارێزێت و مسۆگهریشى بکات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار