ئه‌مه‌ریکاو رۆژئاواى کوردستان

7 ساڵ لەمەوپێش



لهتیف فاتیح فهرهج

 

رۆژئاڤاى کوردستان، کوردستانى سوریا، ئهو بهشهى کوردستان که پێشتر ڕوو به ڕووى عهرهباندن و لێسهندنهوهى ناسنامه بووهتهوه، له دواى سهرههڵدانى داعشهوه رۆژئاواى کوردستان  چووه قۆناغێکى ترهوه، ئهوهش بهو بهرگريیه جوامێرانهیهى کوڕو کچه شهڕوانهکان له کۆبانى و له خۆر ئاواى کوردستانیان کرد، له میدیاى دهرهوه ئهو شهڕوانانه بوونه خاوهنى ناوبانگێکى گهوره و ئهوهش حکومهت و دهسهڵاتدارانى ناچارکرد رێزیان لێبگرن و به دهنگیانهوه بچن، له سهر شهڕى کۆبانى کتێب و وتارو ریپۆرتاژى زۆر بڵاو کرانهوه، پهیهده بووبه هێزێکى ناسراوو دیارى ناوچهکه بۆ شهڕى داعش، پهیهده ههرهێزى شهڕ نهبوون، ئهوان هێزى پێکهوه ژیانى ئاشتيیانهى گهلان و هێزى ئاوهدانکردنهوهو هێزى دیموکراتیزه کردنى ناوچهکهشن، سهرهڕاى دژایهتى ههمهلایهنه سهرهڕاى بوونى ئهنهکهسهو لایهنهکانى دیکه، سهرهڕاى داعش و تورکیاو دژهکان، پهیهده بووبه هاوپهیمانێکى راستهقینهى وڵاتانى رۆژئاوا بۆ شهڕى توندڕهوى، وزهى سهرهکى بیرو باوهڕو هێزى بازوى پهیهده پهکهکهو ئاپۆن، کهس ناتوانێت ئهمه نادیده بکات، گرفتى سهرهکى وڵاتانى رۆژئاواو ناتۆو هاوپهیمانى دژى داعش ئهوهیه نایهوێت ئهو راستیه وهکو خۆى ببینێت، بهو رادهیهى که پهکهکه له لیستى تیرۆر دهربکاته دهرهوه، بۆ ئهمه من تهنها ههڵوهسته لهسهر سیاسهتى ئهمهریکا دهکهم .

ئهمهریکیهکان زۆر باش دهزانن پهیهده کێن، چۆن دروست بوون، چ جۆره شهڕکهرو جهنگاوهرێکى ئازان، ههروهها چهند بڕوایان به دیموکراتى و پێکهوه ژیانى ئاشتیانهى گهلان ههیه له بهر رۆشناى بیرو تێزهکانى عهبدوڵا ئۆچ ئالاندا، له گهڵ ئهوهشدا سهرهڕاى دۆستایهتى و هاوپهیمانهتى نێوان پهیهدهو هێزى سهربازى ئهمهریکا، کهچى نایانهوێت پهکهکه وهک هێزێکى کاریگهر له ناوچهکه بناسن، ئهمه له کاتێکا پهکهکه له پێناوى ئازادى بیرو ڕاو ئازادى بوون و زماندا چهکى ههڵگرتووه، نهک بۆ تیرۆرو کارى تیرۆریستى، ئهمهریکییهکان لهمهدا ئهوهندهى ڕووپامایى بۆ تورکیا دهکهن، ئهوهنده نایانهوێت له کوردهکان نزیکبنهوه، ههڵبهت ئهمهش به زیان بۆ ئهمهریکا گهڕاوهتهوه، لهبهر ئهوهى ئهمهریکا ببێت یان نا کورد ناچاره ئهو شهڕهى خۆى ههر بکات، جا ئهوه له تهک تورکیاو سوریاو ئێران و عێراقدا بێت، یان له تهک داعش و فهنده مهنتالى ئیسلامیدا.

بهرزو نزمى له پهیوهندیيهکانى رۆژئاواى کوردستان و ئهمهریکادا، هێشتنهوهى پهیوهنديیهکان له چوارچێوهى هاوکارى سهربازیدا و تهنها له دژى داعش، لێگهڕان لهوهى کوردهکان ببنه قوربانى وهک ئهوهى ئهمهریکا له عهفرین له تهماشاکهرێک زیاتر نهبوو خزمهته به درێژه دان به مانهوهى توندڕهوى لهم ناوچهیه، ههڵبهت دهسهڵاتدارانى ئاکهپهى تورکیاش هۆیهکى گرنگى مانهوهى توند ڕهوین، لێرهدایه که ئهمهریکا له نێوان دۆستایهتى بو بهرژهوهندیدا دهکهوێته دۆخێکى ناجۆرهوه، ههر بۆخۆى هێشتنهوهى پهکهکه له لیستى تیرۆردا لاى ئهمهریکا واته خزمهتکردن به توندڕهوى له ناوچهکه .

قسهکردنى ئێمه بهم جۆرهو بهردهوام گرێدانى پهیهدهو پهکهکه بهیهکهوه له لایهک و تورکیاو توندڕهوى له لایهکى ترهوه بۆ ئهوه دهگهرێتهوه، که پێدهچێت ئهمهریکا له پهیوهندى گرتنى له گهڵ پهیهدهدا پێویستى به ههنگاوى زیاترو کاریگهر تر بێت،وهک ئهوهى که پهیوهندیهکان بگهنه ئاستێکى بهرزترو ئهمهریکا له کۆشکى سپى و پنتاگۆن و ناوهنده فهڕمیهکاندا پێشوازى له نوێنهرانى خۆر ئاواى کوردستان بکات و دۆسیهو فایلى تایبهت بهو پرسه له ئهمهریکا ئاماده بکرێت، ناکرێت ئهمهریکیهکان بهم جۆرهى ئێستا سهیرى پرسى کورد لهو پارچهیهى کوردستان یان له پارچهکانى دیکه بکهن، پێویسته بۆ ئهم پرسه ئامادهکارى زیاتر بکهن و ههر بهوهوه نهوهستێ کۆنگرێسمانێک یان ئهندامێکى ئهنجومهنى پیران، یان دیبلۆماتێک جار جاره ناویان بهرێت، وهک چۆن پێشتر بهو جۆره مامهڵه له تهک ئهو پرسهدا کراوه، ئهمهریکیهکان بۆ بینینى وێنهى راستى پهیهدهو پهکهکهو گهلى کوردو خواستهکانى پێویسته خهڵکانى شارهزاو بێلایهن بنێرن بۆ ئاماده کردنى راپۆرت لهو چوار چێوهیهدا نهک کهسانێک به گواستنهوه ى وێنهکه ههستن که لاى دهسهڵاتدارانى ناوچه شتێک و لاى پهیهدهو کورد شتێکى تر دهڵێن، یان ئهوهى بهو جۆره مامهڵه له تهک پرسهکهدا بکهن که بهرژهوهندى کاتى خۆیان له کوێدایه، کوردو گهلانى دیکهى خۆرئاواى کوردستان پێویسته لهوه دڵنیا بکرێنهوه، که ناکرێت ئهوان بۆ ههمیشه قوربانى بن و پرسهکهیان به ههڵواسراوى بمێنێتهوه، مامهڵهکردنى ئهمهریکا لهتهک دهسهڵاتدارنى ناوچهکه بهو جۆرهى ئێستا خزمهته به مانهوهى ستهمکارى و نادادى و کوشت و بڕو بهردهوامى توند ڕهوى .

جێى نیگهرانیيهکى قوڵه ههندێ جار ئهمهریکاو ئهوروپا هیچ پێوهرێکیان نیه بۆ چۆنێتى مامهڵه له گهڵ قوربانى، بۆنمونه خوێندنهوهى خۆرئاواى کوردستان و پهیهده له دهرهوهى ئهوهى که دیرۆکى پهیهده بهستراوه به پهکهکهوه با نه ئهوان ئهوه بڵێن، نهپهکهکهش، بهڵام ئهو پهروهردهیه،چۆنێتى شهڕى ستهمکارى، ئهو بیرو باوهڕه لهوه زیاتر ناسهلمێنێت، ئهوهش نهکێماسیهو نهخراپى، راستهکه ئهوهیه که پێویسته ئهمهریکا پێش ئهوهى خۆرئاواى کوردستان بهم شێوهیهى ئێستا یان به جۆرێکى تر به جێبهێڵێت، چارهسهرى کێشهى کورد بکات له تورکیا واته له باکورى کوردستان، چارهسهرى کێشهى کورد له باکورى کوردستان به ئاشتى، واته تێگهیشتن له ناوهڕۆکى کێشهکه، بۆ ئهمهش ده بێت ئهمهریکا زیاتر کار له سهر گۆڕینى سیاسهتى تورکیا بکات، نهک دژایهتى کردنى پهکهکه، یان ههوڵدانى ئهوهى که پهکهکه و پهیهده له یهکتر جیا بکرێنهوه،به باوهڕى من ناسینهکه بۆ تورکیا وهک دوژمنێکى سهر سهختى کورد راستتره تا ئهو سیاسهتهى ئهمهریکا، ئهمهریکیهکان پێیان وایه پهکهکهو پهیهده جیاواز له یهک سهیر بکرێن، ئهمهش تێنهگهیشتنه له کێشهى کورد .

ئهگهر چى کێشهى قوڵ له نێوان ههموو حزبه کوردیهکانیشدا ههبێت، بهڵام کوردبوون و کوردستانى بوون کۆیاندهکاتهوه، ئهمهریکیهکان خۆیان به شهڕى ناوخۆدا تێپهڕیوون، ههڵبهت قوربانى زۆریشیان لهو شهڕهدا داوه، بۆیه ناکرێ بیانوو بۆ جیاوازى نێوان پارته کوردیهکان، جا پارته نزیکهکانى یهکتر، یان ناکۆکهکان بێننهوه، بۆ ئهمهریکا دۆستایهتى کردن له گهڵ کورد جگه له ڕووه سیاسیيهکهى، له ڕووى ئابوریشهوه زۆر گرنگتره له دۆستایهتى له گهڵ تورکیا، یان ئێران و عێراق،  کوردستان ئهگهر ببێته دهوڵهت جگه لهوهى دهکرێ بازاڕێکى زۆر باش بێت بۆ ئهمهریکا، ههروهها خاوهنى سامانێکى زۆرو زهوهندى نهوت و گازه که ساڵههایه نهیارهکانى کورددهیبهن و خێرو بێرهکهشى بۆ ستهمکارى و نادادى خهرجدهکرێت، کوردستانى رۆژئاوا پێگهیهکى گرنگى ئابوریه بۆیه پێویسته ئهمهریکا ئهمهش له بهرچاو بگرێت و به وردى خوێندنهوه بۆ ئهوه بکات که ئهو گهرهکێتى چى بکات .

له جیاوازى کوردهکان بگهڕێ و دۆستایهتیان بکه، جیاوازيیهکان خۆیان چارهسهر دهبن، ترهمپ یان ههر سهرۆکێکى تر دهبێت ئاوا سهیرى پرسهکه بکات، دواى دهساڵ یان بیست ساڵى تر پهشیمان بوونهوه هیچ سودێکى نابێت، کیسنجهریش له یاداشتهکانیدا جۆرێک له پهشیمان بونهوه ههیه دهربارهى ئهو ناههقیهى له کوردهکانى باشور کرا، لێ دواى چى ؟.

 

ئهوهى له سهر خۆرئاواى کوردستان بووه بۆ دۆستایهتى کردویهتى

خۆرئاواى کوردستان بۆ دۆستایهتى ئهمهریکاو وڵاتانى دیکه بۆ نمونه فهڕهنسا هیچ درێغى نهکردووه، ههوڵى داوه وێنهیهکى جیاواز لهوهى ههیه نیشانبدات، شهڕى توندڕهوى کردووهو قوربانى گهورهى داوه لهو پێناوهدا، ههوڵى ئهوهى داوه سیستمێکى دیموکرات و لێبوردهوپێکهوهیى دروست بکات، له چوارچێوهى کانتۆنهکاندا هیچ پێکهاتهیهکى فهرامۆش نهکردووه، مهگهر لایهن یان حزبگهلێک له دهرهوهى پێکهوهیدا خزمهتى بهرژهوهندیهکانى وڵاتانى ناوچهکهیان کردبێت، وهک ئێران و تورکیا، ئهوهى له سهر رۆژئاواى کوردستان بووه، به زیادهوه کردویهتى، شاهیدهکان و ئهوانهى سهردانى رۆژئاواى کوردستانیشیان کردووه، ئهو راستیانه زۆر باش دهزانن، کهواته ئهوه لایهنى تره به ئهرکى خۆى ههڵنهساوه .

شهڕوانهکانى رۆژئاواى کوردستان دهستهو یهخه شهڕى داعشیان کردووه، چاویان له ئایندهى باشتر بووه، به موو سهرپێچى ههنگاوهکانى هاوپهیمانى دژى داعشیان نهکردووهو، له سهر زهوى ئهوان هۆکارى سهرکهوتنى شهڕهکان بوونه، شهڕى خوێناوى کۆبانى زندووترین شاهیده، شهڕى 73رۆژهى مهنبهج، شهڕى رهقه، ههموو ئهوشهڕانهى ئهوان کردویانه، چاکهى ئهمه به پهلامارى تورکیاو ناتۆ بۆ سهر عهفرین درایهوه، ئهوهى له عهفرین ڕوویدا له سهر دهستى تورکیاو چهتهکانى به ماناى وشه جینۆساید بوو، ههڵبهت سهرهتایهکیش بوو بۆ ئهوهى تورکیا ترسى له کاردانهوهى ئهوانى تر بشکێت .

خۆر ئاواى کوردستان مهبهستى بووه سهرنجى ئهمهریکاو هاوپهیمانان بهلاى ههنگاوهکانى خۆیدا رابکێشێت، ئهمهش به ئامانجى ئهوهى ئهوه نیشانبدات که ئهوان شهڕى ماف و بون و ئازادى دهکهن و دهیانهوێ ئازاد و ئارام بژین، ئهمه پێچهوانهى داگیرکاریهکانى تورکیاو پهلامارهکانى داعشه، ئهوهش له کاتێکدا تورکیا له لایهکهوه هاوکارى چهته توندڕهوهکانى خۆى دهکات و پهیوهندى ژێر به ژێرى له تهک داعشا ههبووه و به یهکهوه به داعش و پهیهدهى دهڵێ تیرۆریست .

بۆ ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانى شه‌رمێکى گه‌وره‌یه‌ وه‌ڵامى ئه‌ تۆمه‌تانه‌یان پێنه‌بێت، یان بێده‌نگى لێبکه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام ئه‌وه‌یان کردووه‌ .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار