چی بكرێت رووداوەكانی هاتوچۆ و قوربانیان كەم بكرێتەوە لە كوردستان؟
6 ساڵ لەمەوپێش
کارزان مهجید
روداوەكانی هاتوچۆ بە هەشتەمین هۆكاری مردن دادەنریت لە جیهاندا و سالانە ش (١،٢٥٠،٠٠٠) كەس گیان لەدەست دەدەن و نزیكەی ( 50 ) ملیون كەسیش بریندار دەبن ، لە هەر ( 24 ) چركەیەكیش كەسێك بە هۆی رووداوی هاتوچۆ وە گیان لەدەست دەدات، هاوكات هۆكاری یەکەمیشە بۆ مردنی ئەو كەسانەی كە تەمەنیان لە نێوان ( 15 بۆ 25) سالیدایە . جگە لە زیانە گیانی و مادیەكان ، لە %3 داهاتی نیشتیمانی بۆ روداوەكانی هاتوچۆ خەرج دەكریت .
له كوردستان كە ژماری دانیشتوانەكەی ( 5 ) ملێۆن كەسە سالانە بە هۆی رووداوەكانی هاتوچۆ وە نزیكەی ( 1000 ) كەس گیان لەدەست دەدەن و هەزارانیش بریندار دەبن ، كەواتە ، پێنج ساڵ جارێک مەرگەساتێكی هەڵه بجە دووبارە دەبێتەوە.لەكاتێكدا سەرەرای زیانە گیانیەكان زیانە مادیەكانیش بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێنرێت .
فاكتەرەكانی دروست بوونی رووداوەكانی هاتوچۆ زۆرن ، لەوانە خراپی رێگاوبانەكان ،نزمی كوالێتی ئۆتۆمبێل ، پابەند نەبوونی بەكارهێنەرانی شەقام بە یاسا و رێنمایەكانی هاتوچۆوە ، لەلایەكی ترەوە بوونی كەموكورتی لە یاسای هاتوچۆی ژمارە ( 86 ) ی سالی ( 2004 ) كە پرسی هاتوچۆی لە ئامێزگرتووە بە هۆكار دادەنرێت لە بەره وو پێشفە نەچوونی ره وشی هاتوچۆیی لە كوردستان ، لەگەل ئەو پێشكەوتن و گۆرانكاریانەو هاتنی چەندین ئامێری سمارت و تەكنەلۆجیا كە پەیوستە بە پرسی هاتوچۆ ، ئەم یاسایە لە ماوەی ( 15 ) سالی رابردوودا بۆجارێكیش هەموار نەكراوەتەوە لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە .
بەپێی یاسای هاتوچۆ ئەو كەسەی سوارەوێك لێبخورێت پێویستە مۆلەتی هەبێت ، شێوازی پێدانی مۆلەتی شۆفێریش لەگەل ئەوەی لە كوردستاندا بە چەندین شێوازی ( كۆری و ئەورووپی ) لە دەزگاكانی هاتوچۆ پەیرەو دەكرێت ، بەلام دوای ( 27 ) سال لە پێگەیاندنی شۆفێر، لە ئێستادا پێویستە دان بەو راستیەدا بنێن كە نه مان توانیوه شۆفێرێکی کامڵ به رهه م بهێنین که له دوای به ده ست هێنانی مۆڵه تی شۆفێری زورترین کات پابه ند بێت به ڕێنمایه کانی هاتوچۆ ، سەلمێنەری ئەم راستیەش بوونی زۆری ژمارەی سەرپێچیەكان و قوربانیانی هاتوچۆیە، بە جۆرێك لە ساڵی 2017ە ( 1500000) سەرپێچی تۆمار كراوە لە كاتێكدا نزیكەی ( 1500000 ) ئۆتۆمبیل هەن .
لە دروست بوونی یەكەم كابینەی حكومەتی خۆماڵی تا ئیستا هیچ پلانێكی دوورمەودا نەبوو لە بۆ كەم كردنەوەی روووداوەكانی هاتوچۆ، هەربۆیە دەبینین كە بەردەوام رووداوەكان و قوربانیانی هاتوچۆ روولە هەلكشانە . بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆ وەك دەزگایەك لە چوارچێوەی دەسەلاتی جێبەجێكردن، دەسەلاتەكانیان لە نێو یاساكە سنوردارە و توانای گۆرانكاریان نیە لە چارەسەركردنی هه موو كەموكورتیه کان كه هەنه لە پرسی هاتوچۆ ،تۆری ڕێگابانەكانیش پەیوەستە بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و بەرێوەبەرایەتیەكانی سەربە ئەو وەزارەتە.
پلانی سفر چ گۆرانكاریەكی لە رەوشی هاتوچۆ لە سوید هێنایه ئاراوه؟
كاتێك سەیری ئەزموونی بەشیك لە ولاتانی جیهان دەكەین كە ئێستا لەپێشن لە بواری هاتوچۆ بێشك ئەوانیش بەم رەوشی ئێستای كوردستاندا تێپەریوون و سەرجەمیان بە پلانی دوورمەودا توانیویانە قوربانیانی هاتوچۆ كەم بكەنەوە و ڕەوشی هاتوچۆ بەرووپێش بەرن ، بە نموونە ، لە ولاتی سوید كە ژمارەی دانیشتوانی ( 10 ) ملیۆن كەسە ، لە سالی ( 1998 ) پلانی سفریان راگەیاند بۆ ماوەی ( 20 ) سال ، له پێناوی بنبڕ کردنی قوربانیانی هاتوچۆ، که لەوكاتەدا سالانە لەو ولاتە بە هۆی رووداوەكانی هاتوچۆ وە ( 600 بۆ 700 ) كەس گیانی لەدەست دەدا و ( 30 ) هەزار كەسیش بریندار دەبوون ،بەلام ئێستا دوای ( 20 ) ساڵ لە جیبەجێكردنی پلانی سفر، هه رچه ند نه یانتوانی قوربانیانی هاتوچۆ بنبڕ بکه ن، له ئێستادا ساڵانه لەو ولاتە گیان لە دەست دان به هۆی ڕووداوه کانی هاتوچۆوه كەمی كردووە بۆ ( 250 ) كەس و برنداربوونیش بۆ ( 7 بۆ 10 ) هەزار. پلانی سفریش كە بیرۆكەی كارمەندێكی دەزگای رێگاوبان بوو بە ناوی ( كلایس تینگفاڵ - claes tingvall ) كە خۆی لە چاكسازی لە تۆری رێگابانەكان ، دروست كردنی ڕێگا دوو ئاراستە و بەرزە پرد و بەربەستی ئاسنین لە نێوان ڕێگاكان ، دانانی كامێرای چاودێری ،دروست كردنی فولكە لە چوار ڕێیانەكان ، هەڵمەتی هۆشیاری نیشتیمانی ، بە كەلتوری كردنی رێنمایەكانی هاتوچۆ لە ناخی هەمووانمدا دەبینیەوە .
كەواتە ....
لە ئیستادا كاتی ئەوە نەهاتوە ، ئێمەش پلانی دورمەودا بۆ كەمكردنوەی قوربانیانی هاتوچۆ دابنین لە كوردستان ؟
چی بكه ین رووداوەكانی هاتوچۆ و قوربانیان كەم بكرێتەوە لە كوردستان ؟
له م خاڵانه به کورتی باسیان ده که م:
1- هەمواركردنەوەی یاسای هاتوچۆی ژمارە 86ی سالی 2004 ، به جۆرێک که له گه ڵ ڕه وشی هاتوچۆی کوردستاندا بگونجێت.
2- هەلوەشانەوەی شیوازی پیدانی مۆڵەتی شۆفێری ( سویدی و دانیماركی و كۆری ) كە ئیستا پەیرەو دەكرێت و دانانی شێوازێكی كوردی، بە سود وەرگرتن لە ئەزموونی ولاتان بە جۆرێك له دوای راهێنانە تیۆری و پراكتیكەكان و تاقیكردنەوەكان ئەو كەسه ی دەبێتە خاوەنی بروانامەی زانستی هاتوچۆی ئاشنا بێت به سەرجەم زانیاریە هاتوچۆیەكان و شۆفیرێكی كامل بێت ،نەك ئەو مۆلەتی شۆفێرییەی ئێستا هەیە بەو زانیاریە كرچ و كاڵە كە قەتیس بووە لە خودی شۆفێردا .
3- تۆری رێگابانەكان بە كەرتی تایبەت بدرێت ، لابردنی پێچكردنەوەكان لە رێگاوبانەكانی دەرەوە و دروسست كردنی بەرزە پرد و ژێر پرد ودانانی بەربەستی ئاسنین لە نیوان شەقامە دوو ئاراستەكاندا ...هتد .
4- گرنگی دان بە بەكارهێنانی پاسكیل و دروست كردنی رێرەوی تایبەت لەسەر شەقامەكان لەنێو سەنتەری شارەكان .
5- دانانی كامێرای چاودێری جێگیر و گەرۆك لەسەر شەقامەكان و دیاری كردنی خێرای بەپێی جۆری سوارەوەكان ، نەك ئەوەی كە ئیستا هەیە سەرجەم سواررەوەكان 100كم لە كاتژمێرێكدا .
6- دانانی مەفرەزە ی جیگیر و گەرۆك لەسەر شەقامەكان بەتایبەتی ریگاوبانەكانی دەرەوەی شار .
7- رێنمایە هاتوچۆیەكان لە برۆگرامەكانی خوێندندا وەك وانەیەك بخوێنرێت .
8- سالانە بودجه ی تایبه ت ته رخان بکرێت بۆ جێ بەجێ كردنی پلانی دور مه ودای که مكردنه وەی رووداو قوربانیانی هاتوچۆ .
نەقیبی هاتووچۆ
کارزان مهجید
2-1-2019